مامەڵەکردن لەگەڵ کڕیارە ناڕازییەکان

3.7
(9)

 

بێگومان لە شوێنی کارەکەتدا چەندین جار ڕووبەڕووی کەسانێک بوویتەوە کە بە سوکایەتی و بێڕێزییەوە مامەڵەت لەگەڵ بکەن. یەک بێڕێزیی بەسە تا هەموو ڕۆژەکەت تێکبدات. لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو جۆرە کەسانەدا پێویستە چی بکرێت؟

 

ڕاستییەکە ئەوەیە کە کاتت نییە بۆ موناقەشەکردن لەگەڵ ئەو جۆرە کەسانە. بەڵام مامەڵەکردن لەگەڵ کڕیاری ناڕازی حەتمییە و تووشی هەموو فرۆشیارێک دەبێت. بۆیە پێویستە هەوڵبدەیت بۆ شارەزابوون لە دۆخەکە و چارەسەرکردنی کێشەکە.

 

چارەسەری زۆر هەیە بۆ ئەم کێشەیە. لەم مەقالەدا باس لە حاڵەتێک دەکەین کە کڕیارەکە دەمارگیرە. ناسین و تێگەیشتن لە کەسانی دەمارگیر وامان لێدەکات کۆنتڕۆڵی خۆمان بکەین و بە وریاییەوە مامەڵە بکەین.

 

چارەسەرکردنی کێشەی کڕیارێکی توڕە نیوەی شەڕەکەیە. کەواتە ڕەنگە وەڵامدانەوەی ڕەخنەکانی توڕەییەکەی چارەسەر نەکات، پێویستە بزانیت کە بە گوێگرتنیان و هاوسۆزی دەربڕین و پاڵپشتی لە قسەکانی کڕیارەکە، دەتوانیت خۆت لە توڕەییەکەی بەدوور بگریت.

 

زۆر شت دەکرێت بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە بۆ ئەوەی ئەو تووڕەییە نەگۆڕێت بۆ کێشەیەکی گەورە. سەرنجی ڕواڵەت و جوڵەی کڕیارە ناڕازییەکە بدە کاتێک لێت نزیک دەبێتەوە و هەمیشە ئامادەبە بۆ قسەی ڕەق و نەشیاوی هەندێکیان. زۆرێک لەوان پێش دەستپێکردنی قسە نیشانەکانی توڕەیی پێیانەوە دەردەکەوێت، وەک: (دەموچاو سووربوونەوە، نائارامی، جووڵەی خێرا و نائاسایی). گرنگی بەم نیشانانە بدە بۆ ئەوەی لەناکاو نەشڵەژێیت. ئەگەر ئامادە بیت، ڕەفتارێکی گونجاوترت دەبێت.

 

کاتێک کڕیارێکی ناڕازی دێتە دوکانەکەتەوە، بیری خۆت بخەرەوە کە تۆ کۆنتڕۆڵی دۆخەکەت کردووە و پێویستە ئارام بگریت چونکە توڕەیی تۆ تەنها دۆخەکە خراپتر دەکات.

 

چۆن کڕیاری توڕە ئارام بکەینەوە؟

  1. بە تۆنێکی نزم قسە بکە.

 

  1. ئەگەر دەتوانی ناوی یەکەمی کەسەکە بەکاربهێنە.

 

  1. باش گوێ لە قسەکانی بگرە با بزانێت کە بابەتەکە بۆ تۆ سەرنجڕاکێش و گرنگە. هەرگیز قسەی پێمەبڕە و ڕێگە بدە بە تەواوی قسەکانی بکات.

 

  1. “ئەوە کاری من نییە” بەکارمەهێنە. ئەم ڕستەیە مرۆڤ دەمارگیر و توڕە دەکات. ئەگەر داواکاری کڕیارەکەش ناعەقڵانیش بێت.

 

قسەگەلێکی زۆر هەیە لەسەر هونەری مامەڵەکردن لەگەڵ کڕیاری ناڕازی و بیانووگر. لە مەقالەکانی داهاتوودا زیاتر باس لە چۆنیەتی شارەزابوون لە دۆخەکە و دوورکەوتنەوە لە دەرئەنجامە نەرێنییەکانی دەکەین.

 

داواکردنی کتێبەکانمان

 

ئامادەکردن: ستافی کارسازی شادمان

تاچەند بەسوودبوو؟

لە 1 تا 5

نمرەی ناوەند 3.7 / 5. ژمارەی هەڵسەنگاندن 9

کۆمێنتێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *