7 ڕێگای ئاسان و کاریگەر هەن کە وادەکەن کڕیارەکانت لە کەسایەتیت و بزنسەکەشت ڕازی بن و حەز بە کڕین بکەن لای تۆ.
1- هەمیشە دڵخۆشبە
هەمیشە دڵخۆشبە و دڵخۆشی بۆ کەسانی تر دروستبە. لەبیرت بێت! ئێمە زەردەخەنە ناکەین بۆ ئەوەی دڵخۆش بین، بەڵکو زەردەخەنە دەکەین چونکە دڵخۆشین. زەردەخەنەش کاتێک ڕوودەدات کە شتە باشەکان بخوێنینەوە و لەگەڵ ئەو کەسانەدا قسە بکەین کە بیری باشیان هەیە. ئاگاداربە! ڕەفتاری مرۆڤانە و ئەرێنی خۆت لەگەڵ کڕیارەکانتدا بپارێزیت، بەبێ گوێدانە ئەوەی کەسێکی چۆنە. ڕەوشتی باش بێت یان ڕەوشتی خراپ، خوێندەوار بێت یان نا. لەوانەیە قورس بێت، بەڵام دەتوانیت ئەمە بکەیتە خوو.
2- فێربوونی ڕەوشتی باش
ناوی کڕیارەکەت بزانە و لەکاتی قسەکردندا بەکاریبهێنە. کاتێک کڕیار ناوی خۆی دەبیستێت، هەست دەکات گرنگیت بۆی. بەپێچەوانەشەوە هەرگیز زۆر ئاشنا و کراوە مەبە لەگەڵ کڕیارێک. ئەوە بەندە بە لێهاتووییتەوە کە چۆن هاوسەنگی دروستبکەیت.
3- هەمیشە وەڵامی ئەرێنی بدەرەوە
کاتێک کڕیارێک کێشەیەکی هەبوو؛ بیر لە ڕێگایەک بکەرەوە بۆ ئەوەی وەڵامێکی ئەرێنی بدەیتێ، تەنانەت ئەگەر پێویست بوو زیان لە خۆت بدەیت لەپێناو ڕاگرتنی هەستی کڕیارەکەت.
4- هەرگیز لەگەڵ کڕیاردا موناقەشە مەکە
باوەڕت بەوە هەبێت کە کڕیار هەمیشە ڕاست دەکات. ئەگەر کڕیار کێشەیەکی هەبێت، گرنگ نییە کێشەکە ڕاستەقینە بێت یان دەرئەنجامی هەڵە تێنەگەیشتنێکە. بە گوێگرتن لە قسەکانی، دەتوانیت لە هەڵە تێگەیشتنەکان تێبگەیت و ڕاستیان بکەیتەوە. ھەمیشە هەڵە تێگەیشتن ڕوودەدات. کڕیار ئەوەندەی ئێمە لەبارەی کاڵاکەمانەوە نازانێت. موناقەشە وەک بڵێسەی ئاگر وایە، دەتوانیت بڵێسەی ئاگرەکە بکەیتە خۆڵەمێش بە ڕێککەوتن لەگەڵیدا، یانیش دەتوانیت وابکەیت بڵێسەی ئاگرەکە زیاتر گڕ بگرێت بە موناقەشە.
5- بەڵێنێک بدە کە بتوانیت جێبەجێی بکەیت
ئێمەی خاوەنکار ناچارین بەڵێن بە کڕیار بدەین سەبارەت بە کاتی گەیاندن، جۆری خزمەتگوزاری، خزمەتگوزاری بێ کێشە، تایبەتمەندیی کاڵا و هتد. بیربکەرەوە و وریابە! بە وریاییەوە مامەڵە بکە. هەڵەکان هەمیشە ناتوانرێت چاکبکرێنەوە. دوای ئەو بەڵێنانەی کە بە کڕیاری دەیدەیت.
6- پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە کڕیار باشترین ئامرازی فرۆشتنە
کارمەندەکانت هان بدە کە کات و سەرنج و هەوڵیان بۆ ڕازیبوونی کڕیار تەرخان بکەن. ڕازیبوونی کڕیار کارێکی ئاسان و قازانج بەخشە. کڕیارێکی ڕازی باشترین ڕیکلامە بۆ بزنسەکەت. کڕیارە ڕازییەکە جارێکی تر دێتەوە لات و بەم شێوەیە قازانجی زیاترت دەستدەکەوێت. کڕیارە دڵسۆز و بە جۆش و خرۆشەکانت بناسە و شانازییان پێوە بکە.
7- لە ٣ خولەکی یەکەمدا هەموو بابەتەکان ڕووندەبنەوە
لەو لێکۆڵینەوەیانەی کە لەبارەی بزنسەوە ئەنجامدراوە؛ ڕوونە کە لە سێ خولەکی یەکەمی هاتنی کڕیاردا هەموو پرسەکان ڕووندەبنەوە. ئەو وێنەیەی لە مێشکی کڕیاردا لە تۆ دروستدەبێت لە سێ خولەکی یەکەمدایە. ئەزموونە باشەکان؛ وێنەیەکی باش لە مێشکی کڕیاردا دروستدەکەن. ئەزموونە خراپەکان؛ وێنەیەکی خراپ لە مێشکی کڕیاردا دروستدەکەن. بێگومان ئەم بابەتە تەنها پەیوەندی بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە کڕیارانەوە نییە، ئەم خاڵە لە فرۆشتنیشدا کاریگەریی خۆی هەیە.
داواکردنی کتێبەکانمان
ئامادەکردن: ستافی کارسازی شادمان