10 هەنگاو بۆ کەمکردنەوەی فشاری دەروونی

4
(5)

 

سترێس دۆخێکە کە لە دوودڵی و شەرم و ترسەوە سەرچاوە دەگرێت. بەنزیکەیی هەموو مرۆڤەکان لەژیانیاندا تووشی فشارێکی زۆر دەروونی دەبن. فشار چەند جۆرێکی هەیە، لەوانە: فشاری زۆر کارکردن و نیگەرانی دارایی و بەرپرسیارێتی خێزان، یان لەوانەیە هۆکاری تایبەتتر هەبێت، وەک نەخۆشی و بێکاری یان لەدایکبوونی منداڵ یان وەرگرتنی قەرز. بەداخەوە تا ئێستا لە کوردستاندا هیچ ڕێنماییەکی گشتی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ فشاردا نییە. هاوڕێ نزیکەکەت هەموو ئەوەی کە دەیکات، پێت دەڵێت ئارامبە و دنیا فشەیە، ئازارەکانت چارەسەر ناکات. بۆ ئەوەی بتوانیت بە شێوەیەکی کاریگەر بەرەنگاری فشاری دەروونی ببیتەوە، پێویستە فێری شێواز و ستراتیژییەکانی بەڕێوەبردنی فشار بیت.

 

ئەمڕۆ ١٠ هۆکاری زۆر گرنگ و پێویست باس دەکەین کە دەبنە هۆی کەمکردنەوە یان زاڵبوون بەسەر فشاردا:

 

1- ئارام بە

گوێگرتن بۆ قورئان یان مۆسیقا، وەرزشکردن، ئەنجامدانی یۆگا یان هەر کردارێک کە ئارامت دەکاتەوە.

 

2- گوێ بۆ هەواڵ مەگرە

گوێگرتن بۆ هەواڵە خەمناک و ترسناکەکان، جۆرێکە لە ئەشکەنجەدانی دەروون. بێ یەک و دوو لێی دووربکەوەرەوە.

 

3- خەوتنی پێویست

زوو بخەویت و زوو هەستیت، دڵنیابە کە پشوویەکی تەواو وەردەگریت.

 

4- ڕزگاربوون لە نیگەرانییە ناپێویستەکان

پێویستە جیاوازی بکەیت لە نێوان بابەتی گرنگ و ناگرنگ.

 

5- زۆر توڕە مەبە

ئەگەر توڕە بوویت، کۆنتڕۆڵی بکە پێش ئەوەی ببێتە شتێکی وێرانکەر.

 

6- ڕێکوپێک بە

کۆنتڕۆڵی دەوروبەرت هەبێت، قەرەباڵغی و سەرلێشێواوی لە ژیاندا دەبێتە هۆی فشاری دەروونی.

 

7- بەشێوەیەکی کاریگەر کاتەکانت بەڕێوەببە

فێربە چۆن کاتەکانت بە شێوەیەکی کاریگەر بەکاربهێنیت. خشتەی ڕۆژانەت کۆنتڕۆڵ بکە.

 

8- تۆڕێکی پشتگیری لە دەوروبەرت دروست بکە

کات بەسەربەرە لەگەڵ خێزان و هاوڕێ و ناسراوەکان، بەدوای کەسانێکدا بگەڕێ لە ژیاندا کە گوێت لێدەگرن و گرنگیت پێدەدەن.

 

9- بە بەهاکانت بژی

بزانە چی بۆ تۆ گرنگە و چی گرنگ نییە. دڵنیابە ئامانجەکانت گرنگن و شایانی ئەوەن هەوڵیان بۆ بدەی.

 

10- گاڵتەجاڕ بە

بە کێشە و نیگەرانییەکانی ژیان پێبکەنە، بە خۆت پێبکەنە و شتەکان زۆر بە جددی وەرمەگرە.

 

جگە لە پەیڕەوکردنی ئەم خاڵانە، دەتوانیت خووی کۆنت بگۆڕیت و خووی نوێ دروست بکەیت. مامەڵەکردن لەگەڵ فشاردا سیحر نییە؛ بەڵکو مانای فێربوونی ڕەفتاری نوێ و بەدەستهێنانی دیدگای نوێیە سەبارەت بە خۆت و جیهانی دەوروبەرت.

 

داواکردنی کتێبەکانمان

ئامادەکردن: ستافی کارسازی شادمان

تاچەند بەسوودبوو؟

لە 1 تا 5

نمرەی ناوەند 4 / 5. ژمارەی هەڵسەنگاندن 5

کۆمێنتێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *