6 خووی ڕۆژانە کە دەتکاتە ملیۆنێر

3.7
(13)

 

خووەکان دەتوانن ڕەوتی ژیانت بگۆڕن. مەرج نییە هەوڵدانی زۆر و ماندووبوون مەرجی بوونە ملیۆنێر بێت! ئەمڕۆ باسی ٦ خوو دەکەین کە دەتکاتە ملیۆنێر:

 

1. خوێندن

یەکەم و گرنگترین شت ئەوەیە کە هەرگیز ڕۆژێک بەبێ فێربوون بەسەر نەبەیت. فێربوون جۆری زۆرە. کە بریتییە لە: خوێندنەوەی فەرهەنگ و کتێب و ڕۆژنامە، سەیرکردنی فیلم، خوێندنەوەی مەقالە و ڕاپۆرت، گوێگرتن بۆ یوتوب. خوێندن لە هەموویان گرنگترە. کاتێک دەخوێنیت مۆبایلەکەت لە ژوورێکی تردا بەجێبهێڵە. بزانە! مرۆڤە سەرکەوتووەکان ڕۆژانە لانیکەم سێ کاتژمێر لە خوێندن بەسەر دەبەن.

تۆماس کارلایل دەڵێت: کتێبخانە باشترین زانکۆیە لە جیهاندا.

 

2. دیاریکردنی ئامانج

پێویستە هەموو ڕۆژێک ئامانج بۆ خۆت دابنێیت. لە دەفتەرەکەتدا هەموو ئەو شتانە بنووسە کە دەتەوێت لە ماوەی مانگێک، ساڵێک، یان دە ساڵدا بیکەیت. ئەگەر دەتەوێت بگەیت بە ئامانجەکانت، لیستێک بۆخۆت دروستبکە و ئامانجەکانتی لەسەر بنووسە. بۆ نموونە دەکرێت ئامانجەکانت ئەمانە بن: خاوەندارێتی فڕۆکەیەکی تایبەت، خانوویەکی نوێ، چێشتلێنەری تایبەت، ڕۆڵز ڕۆیس و ئایفۆن ١٥ و هتد…

کاتێک ئەم بیرۆکانەت نووسی، بە پەرۆش دەبیت بۆ بیرکردنەوە لە ژیانی داهاتووت. ئەگەر بیری لێ بکەیتەوە، دەتوانیت پێی بگەیت!

 

3. پلاندانان

دەتوانیت ئامانجی زۆر گەورە بۆ خۆت دابنێیت، بەڵام دەبێت پلانت هەبێت بۆ گەیشتن بەو ئامانجانە. سەرەتا پێویستە ئامانجە دوورمەوداکان کورت بکەیتەوە، بۆ نموونە ئامانجێکت هەیە بۆ ماوەی ١٠ ساڵ، دەکرێت دابەشی بکەیت بۆ ساڵ و مانگ و هەفتە و ڕۆژ. کاتێک کە دابەشت کرد، بەپێی ئەو هەنگاوانەی لە خاڵی دووەمدا باسمانکرد؛ پابەندبە بە هەنگاوە کردارییەکان بۆ بەدەستهێنانی ئەو ئەنجامانە.

 

4. نووسین

هەموو کەسێک پێویستی بە کاتە بۆ بیرکردنەوە. دەفتەرێک ئامادە بکە بۆ بیرکردنەوە گرنگەکان. ئەمەش بۆ ئەوەیە لەجێی ئەوەی مێشکت بە بیرکردنەوەی زۆر ئاڵۆز و قووڵەوە سەرقاڵ ببێت، بیر لە کارەکانی ڕۆژانەت بکەیتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، دەتوانیت چیرۆک، بیرۆکە، وانە، وەرگێڕان، سەرکەوتن، شکست و زۆر شتی تری تێدا بنووسیت.

 

5. وەرزش

بۆ ئەوەی لە ژیاندا سەرکەوتوو بیت، پێویستە مرۆڤ باشترین هێزی جەستەیی هەبێت. وەرزشکردن باشترین ڕێگایە بۆ ئامادەکردنی جەستە تەنانەت لە بارودۆخە زەحمەتەکاندا.

 

6. پشتڕاستکردنەوە

ئێمە ڕۆژانە لەگەڵ خۆمان قسە دەکەین. مرۆڤی ئاسایی ڕۆژانە ١٢ هەزار جار قسە لەگەڵ خۆی دەکات. جیاوازی نێوان کەسانی سەرکەوتوو و ناسەرکەوتوو بەشێکی لەوەدا خۆیدەبینێتەوە کە چی بە خۆیان دەڵێن. ئەوەی بە خۆتی دەڵێیت تا ڕادەیەکی زۆر ژیانت دەگۆڕێت.

 

داواکردنی کتێبەکانمان

 

ئامادەکردن: ستافی کارسازی شادمان

تاچەند بەسوودبوو؟

لە 1 تا 5

نمرەی ناوەند 3.7 / 5. ژمارەی هەڵسەنگاندن 13

کۆمێنتێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *