5 هەڵەی باوی فرۆشیاران

3.7
(9)

 

ڕۆژێک تەلەفۆنێکم بۆ هات لە کەسێکەوە، وتی کە چووەتە پێشانگای ئۆتۆمبێل بۆ کڕینی ئۆتۆمبێلێکی نوێ. بەڵام فرۆشیارەکە زۆر کەم ئەزموون بووە و نەیتوانیوە هیچم پێ بفرۆشێت. بەداخەوە هەزاران نموونەی ئەم فرۆشیارە هەژارانە هەیە. بەڵام تۆ بەو جۆرە نیت، وانییە؟

هەر خاوەن کارێک یان فرۆشیارێک پێش خوێندنەوەی ئەم بابەتە لەوانەیە بڵێت بەدڵنیاییەوە من هەرگیز تووشی ئەم حاڵەتە نابم، بەڵام هەڵەن. فرۆشیارەکان پێیان وایە هەموو شتێک دەزانن، پێیان وایە کڕیارەکە ناتوانێت لە تەکنیکەکانیان تێبگات. لێرەدا ٧ هەڵەی باو دەخەینەڕوو کە لەلایەن فرۆشیارانەوە ئەنجامدەدرێن.

 

1- بڕیاردان بە جلوبەرگ و کەسایەتی کڕیارەکە

هەندێکجار لە ڕێگەی ڕوخسار و شێوازی جل و بەرگ یان قسەکردنی کەسێکەوە، تۆ بڕیار دەدەیت سەبارەت بە جۆری کەسایەتییەکەی و ئایا دەکڕێت یان نا.

 

2- گوێنەگرتن

گرنگیدان بە کواڵتی کاڵاکە لەبری ئەوەی هەوڵبدەیت تێبگەیت کە چی پێویستە بۆ کڕیارەکە.

 

3- فشارکردن بۆ کڕین

ئەگەر زۆر جەخت لەسەر ئەم شێوازانە بکەیتەوە و بەردەوام قسەکانت بە ئاڕاستەی کڕیندا بن، ئەوە دەبێتە هۆی جۆرێک لە ترس لای کڕیارە دوودڵەکان. ڕەنگە ئەزموونی چوونە دوکانی جل و بەرگت کردبێت. جلێک تاقیدەکەیتەوە کە زۆر بە باشی لەگەڵتدا ناگونجێت، بەڵام فرۆشیارەکە دەست دەکات بە ستایشکردنت. دڵنیابە کڕیاران لە نەبوونی ڕاستگۆیی لە قسەکانمان تێدەگەن و لەوە تێدەگەن کە ئێمە تەنها بیر لە گیرفانمان دەکەینەوە و هەوڵی یارمەتیدانیان نادەین.

 

4- کڕیار چی دەوێت

ئەگەر بە باشی گوێ لە کڕیارەکە بگریت، ئەوا بە ڕوونی تێدەگەیت چی دەوێت و پێویستیی بە چییە، ئەو کاڵایانە پێشنیار بکە کە کڕیار پێویستی پێیەتی. بە پێی جۆر و نرخ، کاڵاکە مەفرۆشە.

 

5- نەبوونی ڕاستگۆیی

ڕاستگۆیی کلیلی فرۆشتنە. ئەگەر توانیت ڕاستگۆیی پیشان بدەیت، دەتوانیت بە ئاسانی بفرۆشیت.

 

ئامادەکردن: ستافی کارسازی شادمان

 

\

تاچەند بەسوودبوو؟

لە 1 تا 5

نمرەی ناوەند 3.7 / 5. ژمارەی هەڵسەنگاندن 9

کۆمێنتێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *