دانوستان لە بزنسدا

4
(2)

 

توانای دانوستان و گفتوگۆ لە بزنسدا، سەرکەوتنت لە بازرگانیدا دیاری دەکات. دانوستاندن کارامەیییەکی سەرەکییە کە کاریگەری لەسەر هەموو کردار و قسەیەکی تۆ هەیە. ئەگەر دانوستانکارێکی باش بیت، هەمیشە داهاتێکی باشتر بەدەستدەهێنیت و گرێبەستی باشتر ئەنجام دەدەیت. دانوستانکردن فێربوونە و هەرکەسێک ئەمڕۆ دانوستانکارێکی گەورە بێت، سەردەمانێک دانوستانکارێکی هەژار بووە و مامەڵەی زۆر خراپتری کردووە. تا زیاتر بنەماکانی دانوستاندن فێرببیت و بیریان لێبکەیتەوە، باشتر دەبیتە دانوستانکارێکی باش. کاتێک لە دانوستاندا ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنیت، هەست بە دڵخۆشی و متمانەبەخۆبوون و بەرپرسیارێتی زیاتر دەکەیت.

 

جۆرەکانی دانوستان

دانوستان دوو جۆری هەیە. هەریەکەیان ئامانجێکی جیاوازی هەیە. کێشەکە لەوەدایە زۆرجار دانوستانکاران سەریان لێدەشێوێت و ئەنجامێکی هەڵە بەدەست دەهێنن لەبری ئەو ئەنجامانەی کە دەیانتوانی بە ئاسانی بەدەستی بهێنن.

 

دانوستانی یەکجار بۆ هەمیشە

جۆری یەکەمی دانوستان دەکرێت ناوی لێبنێین “یەکجار و بۆ هەمیشە”. لەم حاڵەتەدا بڕیار دەدەیت کە تەنها ئەمجارە دانوستان یان مامەڵە لەگەڵ لایەنی بەرامبەر بکەیت و هەرگیز جارێکی تر ئەو کارە نەکەیتەوە. هەر لایەنێکی دانوستانکار تەنها یەک ئامانجی هەیە ئەویش بەدەستهێنانی بەرزترین یان کەمترین نرخ و باشترین مەرج و ڕێسایە بۆ ئەم کڕین یان فرۆشتنە. لە دانوستانەدا لایەنی بەرامبەر وەک دوژمنێک لە تۆ دەڕوانێت و ئەگەر کڕیار بێت، ئامانجی ئەوەیە کەمترین نرخت پێبدات، ئەگەر فرۆشیار بێت، دەیەوێت بەرزترین نرخت لێ وەربگرێت. بزانە! ئەو هاوڕێی تۆ نییە. هەرچەندە زەردەخەنە بکات یان چەند بەئەدەب بێت، تەنها بیر لە خۆی و قازانج و بەرژەوەندییەکانی دەکاتەوە. لە کۆتایی دانوستانەکەدا گرنگی بەوە نادات کە تۆ قازانجت کردووە یان زەرەر.

 

دانوستانی درێژخایەن

جۆری دووەمی دانوستان بریتییە لە دانوستانی درێژخایەن. واتە کاتێک بەنیازیت لە ماوەیەکی درێژخایەندا ڕێککەوتنێکی دوورمەودا ئەنجام بدەیت؛ لەم حاڵەتەدا بەهۆی سروشتی کاڵا یان خزمەتگوزارییەکە، لەوانەیە پێویستت بە چەند مانگێک یان ساڵێک لەگەڵ هەمان کەس یان ڕێکخراو کاربکەیت.

 

 

هەمیشە ئامادەبە بۆ بیرکردنەوە جیاوازەکانی بەرامبەرەکەت. پێش دەستکردن بە دانوستان، بزانە ئامانجی ئەم دانوستانە چییە و پێویستە چی بەدەستبهێنیت. پاشان بزانە ئایا دەتوانیت ڕێگەیەک بدۆزیتەوە بۆ گەیشتن بەو ئامانجە.

 

 

ئەم بابەتە بەشێکە لە کتێبی (کتێبخانەی سەرکەوتن – دانوستان)ی برایان تریسی

 

ئامادەکردن: ستافی کارسازی شادمان

تاچەند بەسوودبوو؟

لە 1 تا 5

نمرەی ناوەند 4 / 5. ژمارەی هەڵسەنگاندن 2

کۆمێنتێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *