چەند ڕێگایەک بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کڕیاری ناڕازی
بێگومان لە شوێنی کارەکەتدا چەندین جار ڕووبەڕووی کەسانێک بووبیتەوە کە بە سوکایەتی و بێ ڕێزییەوە مامەڵە دەکەن. هەوڵدەدەن بتترسێنن و هەموو ڕۆژەکەت لێ تێک بدەن. چۆن لەگەڵ ئەو جۆرە کەسانەدا مامەڵە بکەین؟
ڕاستییەکە ئەوەیە کە کاتێکی زیادەت نییە بۆ موناقەشەکردن لەگەڵ ئەو جۆرە کەسانە؛ بەڵام مامەڵەکردن لەگەڵ کڕیارە ناخۆشەکان ناچارییە و دەبێت ڕووبەڕووی ببیتەوە. بۆیە پێویستە هەوڵبدەیت شارەزابوون لە دۆخەکە و چارەسەرکردنی کێشەکە.
-
کەسایەتی خۆمان تێکەڵ ناکەین بە موناقەشەکە
یەکەم شت کە لەبیرت بێت ئەوەیە کە سەرەڕای توندی و ڕەفتاری ناشرینیان بەرامبەر بە تۆ بەڵام ئەوان لە خودی خۆت توڕە نین، بەڵکو ناڕازین لە بزنس یان کۆمپانیایەی کە کاری لێ دەکەیت دەکەیت، بەڵام ناتوانن توڕەیی خۆیان بۆ دامەزراوەکە دەرببڕن و هاوار بکەن بەسەر کۆمپانیاکەدا، بۆیە تۆ دەبیتە ئامانجی قسەکانیان.
-
مرۆڤی توڕە چی دەوێت؟
پێویستە لەو حاڵەکەتەدا کار لەسەر هەست و سۆزی کڕیارەکە بکەیت، ئەوان زیاتر لەوە تووڕەن کە هیچ کەسێک نییە هاوکار و هاوسۆز و هاوبیریان بێت، کەواتە لێرە ڕاستییەکمان بۆ دەرکەوت: (ڕەنگە بەخێرایی ئەنجامدانی کارەکان کڕیار ڕازی نەکات)، هەر بۆیە پێویستە بزانیت کە بە گوێگرتنیان و هاوسۆزی دەربڕین بۆیان، دەتوانیت خۆت لە توڕەییەکەیان بەدوور بگریت.
-
ئێمه ئهبێ چی بكهین؟
زۆر شت دەکرێت بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە تا ئەوەی ئەو کێشە بچوکە نەگۆڕێت بۆ کێشەیەکی گەورە. سەرەتا گرنگی بە ڕواڵەت و جوڵەی کڕیار بدە کاتێک لێت نزیک دەبێتەوە و هەمیشە ئامادەبە بۆ ئارامگرتن بەرامبەر ڕەفتاری نەشیاوی هەندێکیان. زۆرێک لە کەسانی ناڕازی لە کاتی کردنەوەی دەرگای دوکانەکەت و پێش دەستپێکردنی قسەکردن نیشانەی توڕەیی بە دەموچاویانەوە دیارە، وەک: تەوێڵ گرژبوون، سووربوونەوەی دەموچاو، نائارامی، جووڵەی خێرا و نائاسایی و هەندێک نیشنانەی تر. گرنگی بەم نیشانانە بدە بۆ ئەوەی لەناکاو سەرت نەسوڕمێ و کاردانەوەی نەگونجاوت هەبێت. ئەگەر خۆت ئامادە کردبێت، ڕەفتارێکی گونجاوترت دەبێت.
-
قەناعەت
کاتێک کڕیارێکی ناڕازی دێتە دوکانەتەوە، قەناعەت بە خۆت بهێنە کە تۆ کۆنتڕۆڵی دۆخەکە دەکەیت و وە پێویستە کۆنتڕۆڵی بکەیت چونکە توڕەییەکەت تەنها دۆخەکە خراپتر دەکات.
-
گوێگرتن
باش گوێ لە قسەکانیان بگرە و ڕێگە بە کڕیارەکە بدە بە تەواوی قسەی دڵیان بکەن ئەوەی دەیانەوێت بیڵێن.
-
کێشەکەیان بە هی خۆت بزانە
“ئەوە کاری من نییە” بەکارمەهێنە. ئەم ڕستەیە مرۆڤ توڕە و دەمارگیر دەکات. تەنانەت ئەگەر داواکاری کڕیارەکە زۆر نا مەعقولیش بێت، بە واتایەکی تر قەناعەتی پێبکە کە مەرج و یاساکان بۆ هەمووان وەک یەکن و ڕێگەی دیکەی بۆ پێشنیار بکە.
ئەنجام:
هەموو ئەو چارەسەرانەی سەرەوە مەرج نییە لە هەموو کاتەکاندا کاریگەر بن. ئەو یاسا گشتییانەی باس دەکرێن بریتین لە:
- گرنگی بە باری دەروونی کڕیار بدە لە کاتی گەیشتن.
- نیشاندانی کەسایەتی خۆت وەک کەسێکی سەربەخۆ لە بزنسەکەتدا.
قسەگەلێکی زۆر هەیە لەسەر کۆنترۆڵکردنی بارودۆخی توڕەیی کڕیار. لە داهاتوودا زیاتر باس لە چۆنیەتی شارەزابوون لە دۆخەکە و دوورکەوتنەوە لە دەرئەنجامە نەرێنییەکانی دەکەین.
ئامادەکردن: ستافی کارسازی شادمان