8 ئامۆژگاری بۆ سەرکەوتن لە بەڕێوەبردندا

4.5
(4)

 

  1. تەکنەلۆژیا

گەشەسەندنی خێرای تەکنەلۆژیا لە هەموو لایەنەکانی ژیاندا بە ڕوونی دیارە. زۆر گرنگە بتوانیت سوود لە تەکنەلۆژیا وەربگریت بۆ ئاسانکاری لە بەڕێوەبردنی کارەکانتدا.

 

  1. زانیارییەکان

زانین و زانیاری سەرچاوەیەکی زۆر بەنرخە بۆ بەڕێوەبردنی هەموو شتێک. هەوڵبدە زانیاریەکانت لە هەموو بوارەکاندا فراوان بکەیت. بیرەوەریت بەهێز بکە بۆ ئەوەی ئەو شتانەی دەیزانیت لەبیری نەکەیت و بتوانیت لە هەموو شوێنێک بەکاریبهێنیت.

 

  1. هاوسەنگی

سترێس بەردەوام لەگەڵ مرۆڤدایە، بۆیە دانانی هاوسەنگی لە نێوان ئەرکە کەسییەکان و ئەرکەکانی کاردا یارمەتیدەرە بۆ کۆنترۆڵکردنی فشارە دەروونییەکان.بەڕێوبەرە سەرکەوتووەکان زۆر گرنگی بە باشترکردنی لایەنی دەروونی خۆیان دەدەن.

 

  1. ژینگە

جیهانی کارکردن کە بە خێرایی دەگۆڕێت، گرنگە فێر بیت لەگەڵ ژینگەی دەرووبەرتدا بگونجێنیت. بەڕێوەبەرێکی سەرکەوتوو دەبێت بتوانێت لە ماوەی خولەکێکدا ڕۆڵی خۆی لە باوکێک یان هاوسەرێکەوە بگۆڕێت بۆ سەرۆک یان بەڕێوبەر.

 

  1. شێوازێکی باش

کارامەیی ڕەفتار فلتەرێکە بۆ سەرکەوتن لە بەڕێوەبردندا. ڕەوشتی باشی بەڕێوەبەر بۆ هەموو کارمەندەکان دەگوازرێتەوە. بە ڕەوشتی باش دەتوانیت ڕاستگۆیی و دڵسۆزی و هاوسۆزی لە کارمەندەکانتدا دروستبکەیت. بەهێزکردنی ئەم فاکتەرە زۆر گرنگە و مرۆڤ بەرەو سەرکەوتنی ئابووری دەبات.

 

  1. هەمەڕەنگی

ئەمڕۆ بەڕێوەبەران لەگەڵ کەسانی جیاوازدا کاردەکەن. بۆیە ناسینی ڕەفتار و تێڕوانینەکانیان زۆر پێویستە.

 

  1. ڕێنمایی

بەڕێوبەر وەک سەرکردە دەبێت داهێنەر بێت و بەدوای ئامانجی درێژخایەندا بگەڕێت و گرنگی بە کارمەندەکانی بدات. ڕێنماییدان بۆ دروستکردنی متمانە و جووڵە یەکێکە لە تایبەتمەندییەکانی سەرکردەیەکی سەرکەوتوو.

 

  1. خەونی پیشەیی

خەونە پیشەکانت نابێت ئامانجێکی کاتی یان کەسی بێت. ئەمڕۆ بەڕێوەبەران سەرکەوتوون ئەگەر بتوانن پێشبینی بڕی توانای کارکردن بکەن بزنسەکەیاندا و دیاری بکەن کە تا چەند ئامانجەکانی پیشەکەیان بەدی دێت.

 

داواکردنی کتێبەکانمان

 

ئامادەکردن: ستافی کارسازی شادمان

تاچەند بەسوودبوو؟

لە 1 تا 5

نمرەی ناوەند 4.5 / 5. ژمارەی هەڵسەنگاندن 4

کۆمێنتێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *