7 ستراتیژی بۆ زیادکردنی فرۆش

4.3
(8)

 

دۆزینەوەی کڕیار بۆ کڕینی بەرهەمەکەت بەشێکی گرنگە لە تەواوی پرۆسەی فرۆشتن. ئایا بەرهەمێکی باشت هەیە بەڵام کڕیاری گونجاوت نییە بۆ کڕینی؟ ئایا دڵنیا نیت لەوەی چۆن بگەیتە کڕیارەکانت و جیاوازیی و باشیی بزنسەکەی خۆتیان بۆ ڕوون بکەیتەوە؟

 

ئەم 7 ئامۆژگاریی و ستراتیژییە بەکاربهێنە بۆ ئەوەی بگەیتە ئەو کڕیارانەی کە بەبێ دوودڵی بەرهەمەکەت دەکڕن.

 

  • مرۆڤەکان کڕیاری سودن

خەڵک بەرهەم ناکڕن، ئەو ئەنجامانە دەکڕن کە لە کاڵاکەوە بەدەستی دێنن. بزانە کام کڕیارانەی بازاڕ سوود لە بەرهەمەکەی تۆ وەردەگرن، کار لەسەر ڕاکێشانی ئەوان بکە بۆ ناو بزنسەکەت.

 

  • پێناسەی کڕیارەکەت بە ڕوونی بکە

کێ ئەگەری هەیە دەستبەجێ و بەبێ دوودڵی و بیرکردنەوە بەرهەمەکەت بکڕێت؟ لیستێک بۆ ئەو کڕیارانە دروستبکە.

 

1- تەمەنیان چەندە؟

2- ڕەگەزیان چییە؟ (نێر/مێ)

3- ئایا هاوسەرگیریان کردووە؟

4- داهاتیان چەندە؟

5- ئایا دەخوێندنن؟

 

  • کێشەکانیان بدۆزەرەوە

کڕیارەکەت چ کێشەیەکی هەیە کە دەتوانیت چارەسەری بکەیت؟ ئەگەر بەدیاریکراوی کێشەکانی کڕیارەکەت دەستنیشان کردبێت، ئەوا ئامادەیە پارەت پێبدات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی.

هەندێک جار کێشەکان ڕوون و ئاشکران، هەندێک جار کێشەکان دیار و ڕوون نین. ئەگەر کڕیار زانی تۆ ناتوانیت کێشەکەی چارەسەر بکەیت، ئەوا بەرهەمەکەت ناکڕێت.

 

  • سۆشیاڵ میدیا

بە بەراورد لەگەڵ ڕابردوو، ڕێگەی زیاتر هەیە بۆ ئەوەی بەرهەمەکەت بگەیەنیت بە کڕیار. باشترین ڕێگا کامەیە بۆ ئەوەی بەرهەمەکەم بگەیەنم بە کڕیار؟ دەکرێت باشترین ڕێگا سۆشیاڵ میدیا بێت. بە دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ کڕیارەکان لە ڕێگەی ئەم پەیجەوە، دەتوانیت بگەیتە خەڵکی زیاتر.

 

  • باشترین نرخ هەڵبژێرە

لێکۆڵینەوە لە نرخی بەرهەمی ڕکابەرەکانت بکە بۆ دیاریکردنی نرخێکی گونجاو. ئەگەر بەرهەمێکت هەیە بە نرخێکی بەرز وە تەنها تۆ لەو کاڵایەت هەیە، دەتوانیت نرخەکەی بەرز بکەیتەوە.

بەڵام گەر لەو کاڵایەی تۆ لە بازاڕ زۆر هەیە، ئەوا ناچاریت لەگەڵ نرخی بازاڕ بڕۆیت و بازاڕ نرخت بۆ دیاری دەکات. ئەگەر بتوانیت وابکەیت بەرهەمەکەت لە هی ڕکابەرەکانت باشتر دەربکەوێت، دەتوانیت نرخێکی زیاتری بۆ دابنێیت.

 

  • دووبارە هێنانەوەی کڕیار

کاتێک کڕیارێک بەرهەمەکەت دەکڕێت، نابێت ئەوە کۆتایی پەیوەندی تۆ بێت لەگەڵ ئەوان. تەرکیز لەسەر پاراستنی پەیوەندییەکی بەهێز لەگەڵ کڕیارەکانت بکە. ئەمەش دەکرێت متمانەی تۆ لای کڕیار دروستبکات و بەها بۆ بەرهەمەکەت زیاد بکات.

 

  • پەیامی کاڵاکەت

کاڵاکەی تۆ دەتوانێت چی بکات؟ سوودی کاڵاکەی تۆ چییە؟ یەک یان دوو سوودی کاریگەری کاڵاکەت هەڵبژێرە و بیکە بە دروشم یان سەردێڕی کاڵاکەت، هەرکەس پرسیاری لەبارەی کاڵاکەوە کرد، دوای وتنی نرخ ئەو چەند سوودە بە کڕیارەکە بڵی.

دڵنیابە لەوەی بە دروستیی بۆ کڕیارەکانتی ڕوون دەکەیتەوە کە بڕیارە بەرهەمەکەت چییان بۆ بکات.

 

داواکردنی کتێبەکانمان

 

ئامادەکردن: ستافی کارسازی شادمان

تاچەند بەسوودبوو؟

لە 1 تا 5

نمرەی ناوەند 4.3 / 5. ژمارەی هەڵسەنگاندن 8

کۆمێنتێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *