6 ئامۆژگاری بۆ دەستپێکردنی بزنس

4.5
(12)

 

ئەگەر کەسێکی داهێنەر بیت، زۆر ڕێگە هەیە بۆ سەرکەوتن لە جیهانی بزنسدا. کەسە داهێنەرەکان ئاسانتر دەتوانن بزنس دامەزرێنن و بەڕێوەی ببەن! بۆ نموونە بتوانیت پلانێکی نوێی بەڕێوەبردن یان چارەسەرێکی نوێ بۆ کێشەی کڕیار دابنێیت. بەڵام ئەگەر بتەوێت ئەو ڕێگا دووبارانە بگریتە بەر کە کەسانی دیکە تاقیانکردوەتەوە یان ئەو شێوازە زۆر دوبارانەی بزنس، ئەوا دەستکردن بە بزنس و بەڕێوەبردنی زەحمەتتر دەبێت.

 

1- زەحمەت قبوڵ بکە

هیچ شتێک بەبێ هەوڵدان بەدەست نایەت، ئەگەر سەرکەوتنە بچووکەکانی خۆت بەرز بنرخێنیت و هەوڵی سەرکەوتنی گەورەتر بدەیت، ئەوا لە ماوەیەکی کەمدا دەگەیتە ئەو ئەنجامەی کە هەوڵی بۆ دەدەیت.

 

2- داهێنانە بچووکەکان گرنگن

تەنانەت ئەگەر تازە دەستت پێکردبێت، دەتوانیت بیر لە ڕێگایەک یان داهێنانێکی نوێ لە بزنسدا بکەیتەوە بۆ ئەوەی کارامەتر بیت.

 

 3- گۆڕانکاری

کەواتە بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بیت پێویستە گۆڕانکاری بکەیت، بەڵام مەرج نییە ئەم گۆڕانکاریانە گەورە بن، دەتوانیت بە کۆکردنەوەی چەند گۆڕانکاریەکی بچوک سەرکەوتوو بیت، دەتوانیت دوکانێکت هەبێت کە جیاواز بێت لە هی ڕکابەرەکانت. لە ڕووی دیکۆر و کاڵا و شێوازی کارکردنیانەوە دوکان و بزنسەکان زۆر لەیەک دەچن و جیاوازبوونی تۆ دەبێتە ڕێگایەک بۆ سەرکەوتنت، لەبیرت بێت! داهێنانی گەورە لە ئەنجامی کۆکردنەوەی داهێنانی بچووکەوەیە.

 

4- دارایی

ئەگەر هەموو تەرکیزت لەسەر ژماردنی سەروەت و سامانەکەت بێت، ئەوە بزانە کە گەیشتووی بە خاڵی سفر، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە هیچ پلان و هیوایەکت بۆ داهاتوو نییە و بیر لە پلانی درێژخایەن ناکەیتەوە، ئەمەش سەرەتای کۆتاییهاتنی بزنسەکەتە.

 

5- وزە

زۆربەی خەڵک ئەو قەناعەتەیان هەیە کە بە هەموو هێزێکەوە بەرامبەر هەموو کێشەکان دەوەستنەوە، بەڵام بەو جۆرەش نییە، بەزۆری مرۆڤەکان تەنها 10%ی تواناکانیان بەکاردەهێنن.

 

6- بارودۆخ

تەنها کاتێک دەرفەت دێتە بەردەمت کە خۆت یەکلایی بکەیتەوە بۆ بوارەکەت. بیرکردنەوەی بەردەوامیش ڕێگایەکە کە دەتوانێت ببێتە هۆی گەشەکردن و داهێنانت.

 

ئەگەر توانای ئەوەت هەیە ببیتە موزیکژەن، بێکار دابنیشە و لە دڵی خۆتدا بڵێ، بۆ ناتوانم ببمە نیگارکێشێکی باش؟

 

داواکردنی کتێبەکانمان

 

ئامادەکردن: ستافی کارسازی شادمان

تاچەند بەسوودبوو؟

لە 1 تا 5

نمرەی ناوەند 4.5 / 5. ژمارەی هەڵسەنگاندن 12

کۆمێنتێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *