4 هۆکاری گەورەی بەفیڕۆدانی کات

3.3
(9)

 

کات وەک شمشێر وایە، گەر نەیبڕیت ئەتبڕێت. زۆرێک لە ئێمە خولیای ئەوە دەکەین هێزی وەستاندنی کاتمان هەبێت بۆ ئەوەی بتوانین چەند خولەکێک، چەند کاتژمێرێک یان ڕۆژێکی تر بۆ خۆمان بکڕین بۆ ئەوەی ئەو کارانە ئەنجام بدەین کە لەسەرمان کەڵەکە بوون. زۆرجار کات بەفیڕۆدان بۆ خاوەنبزنسەکان دروست دەبێت. لەبەر ئەوەی هەست بە بێزاری دەکەن و هیچ شتێک نییە تا ئەنجامی بدەن، هەر بۆیە ڕێگایەک دەدۆزنەوە بۆ ئەوەی خۆیان سەرقاڵ بکەن. ئەمڕۆ باسی ٤ هۆکار دەکەین کە دەبنە هۆی کات بەفیڕۆدان و نەبوونی کاتی پێویست و دواکەوتن لە کارەکانی ڕۆژانەمان.

 

1 ئینتەرنێت

زۆرجار کات بەفیڕۆدەر ئینتەرنێتە. کەسانێک هەن لەتاو بەتاڵی خۆیان ڕۆژانە چەندین کاتژمێر بەدیار تیکتۆک و سۆشیاڵ میدیا کات بەفیڕۆدەرەکانەوە بەسەردەبەن. گەر تۆش یەکێکیت لەو کەسانە، هەر لەئێستاوە بڕیار بدە کاتەکانت بەو جۆرە بەسەرنەبەیت.

 

2 هاتوچۆ

بەپێی ڕاپرسییەکی ڕۆژنامەی گالۆپ، کارمەندێکی ئاسایی بە تێکڕا ٤٦ خولەک لە هاتووچۆکردن لە شوێنی کارەوە بۆ ماڵەوە بەسەر دەبات و بە پێچەوانەشەوە. چارەسەرێکی ئاسان بۆ ئەم کێشەیە ئەوەیە کە ماڵەکەت لە شوێنی کارەکەت نزیکتر بکەیتەوە؛ بەڵام ئەگەر دۆخێکی لەو شێوەیەت نەبوو، هەوڵ بدە ئامێرێکی گواستنەوە دابین بکەیت.

 

3 تەلەفزیۆن

تەلەفزیۆن هۆکارێکی ترە کە کاتێکی زۆر بەنرخمان دەبات. بەپێی لێکۆڵینەوەیەک هەموو ئەمریکییەک بە تێکڕا ڕۆژانە سێ کاتژمێر لەبەردەم تەلەفزیۆنەکەیدا بەسەر دەبات. ئەوە کاتێکی زۆرە و دەکرێت لەو ٣ کاتژمێرەدا دەیان کاری زۆر گرنگ ئەنجام بدرێت.

 

4- سۆشیاڵ میدیا

دوای بەسەربردنی کاتێکی زۆر لە تەماشاکردنی بەرنامە تەلەفزیۆنییەکان، ئنجا کاتی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە. ڕۆشنبیری گۆڕاوە و هەموومان پێویستمان بە چەند تۆڕێکی کۆمەڵایەتی هەیە. بەڵام چەند کات بۆی تەرخان بکەین؟ ڕاپرسییەک لە ئەمریکا دەریخستووە کە زۆربەی خەڵک ڕۆژانە تەنها ٤٠ بۆ ٦٠ خولەک بەسەر دەبەن بۆ پشکنینی ئەکاونتەکانیان. هەروەها بە تێکڕا نزیکەی ٢ کاتژمێر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دیکەدا بەسەر دەبەن. تۆ وامەبە و ماوەیەک تەرخان بکە و بزانە ڕۆژانە چەند خولەک بۆ تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانت تەرخان دەکەیت و لە بەرامبەر ئەم کاتەدا ئەم سۆشیاڵ میدیایانە چ بەهایەکیان بۆ ژیانت زیاد کردووە.

 

هەروەها ئێمە لە پڕۆژەی کارسازی شادمان کتێبێکمان هەیە بەناوی “کاتت زیاد بکە” لەو کتێبەدا زۆر بە وردی باسی ئەوەمان کردووە کە چۆن کاتەکانت دابەش بکەیت و کارە پێویست و ناپێویستەکان جیابکەیتەوە. بەدڵنیاییەوە خوێندنەوەی ئەو کتێبە سوودی زۆری دەبێت لە کار و کات و ژیانتاندا.

بۆ داواکردنی کتێبی کاتت زیاد بکە، کلیک لەم لینکەی خوارەوە بکەن:

داواکردنی کتێبەکانمان

 

ئامادەکردن: ستافی کارسازی شادمان

تاچەند بەسوودبوو؟

لە 1 تا 5

نمرەی ناوەند 3.3 / 5. ژمارەی هەڵسەنگاندن 9

کۆمێنتێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *