دانانی پلان یەکێکە لەو تایبەتمەندییانەی مرۆڤە ئاساییەکانی پێ جیادەکرێتەوە لە مرۆڤە سەرکەوتووەکان. کاتێک کە پلان دادەنێین، دەزانین ڕۆژانە چی دەکەین و بەرەو کوێ هەنگاو دەنێین. ئەمڕۆ باسی چوار نهێنی دەکەین بۆ دانانی پلانێکی سەرکەوتوو لە ساڵی 2024دا. با دەستپێبکەین.
-
دارایی
ئامانجێکی دارایی بۆ خۆت هەڵبژێرە کە دەتەوێت لەمساڵدا پێی بگەیت. دوای ئەوەی ئامانجێکی داراییت بۆ خۆت دیاری کرد، دابەشی بکە بەسەر (١٢)دا بۆ ئەوەی بزانیت کە پێویستە مانگانە چەندە داهاتت هەبێت.
-
کاری نوێی ساڵ
دووەم شت کە دەبێت لە پلانی ئەمساڵتدا جێی بکەیتەوە، کارە نوێیەکانی ساڵە. هەوڵبدە لەمساڵدا کارێک بکەیت کە پێشتر نەتکردووە. شتی نوێ دەتوانێت جۆرێکی نوێی مارکێتینگ و ڕیکلام بێت، یان دەکرێت فێربوونی پڕۆسەیەک یان کارێکی گرنگ بێت. ئەگەر وەک هەموو ساڵاێک هەمان ڕۆتینەکانی ساڵی پێشوو دووبارە بکەیتەوە، ئەوا بزنسەکەت بەپێی پێویست گەشە ناکات. هەرگیز مەترسە لە تاقیکردنەوەی شتی نوێ.
-
ئەدای کەسی
سێیەمیان باشترکردنی ئەدای کەسیی خۆتە. باشترە ساڵانە کار لەسەر باشترکردنی سیفەت و هەڵسوکەوت و بیرکدنەوەکانت بکەیت. بۆ نموونە: دەتوانیت کار لەسەر نەهێشتنی قەلەقی و دوودڵی بکەیت لە خۆتدا.
-
لێهاتوویی نوێ
چوارەم شت ئەوەیە لەمساڵدا سەرنجت لەسەر کارامەیییەکی نوێ بێت. لێهاتوییەکی سادە کە یارمەتیت دەدات کارەکەت باشتر بەڕێوەبچێت. ڕەنگە لێهاتووییەکە باشترکردنی زمانی ئینگلیزیت بێت، یان فێربوونی پڕۆگرامێکی کۆمپیوتەر یان هەر شتێک. بۆیە هەوڵبدە ساڵانە بەجددی هەوڵی فێربوونی کارامەیی نوێ بیت.
ئەم ٥ خاڵەی ئەمڕۆ بخەرە ناو ئامانجی ئەمساڵی خۆتەوە! بەهیوای ساڵێکی پڕ لە سەرکەوتن و گەشەکردن.
داواکردنی کتێبەکانمان
ئامادەکردن: ستافی کارسازی شادمان