- مەهێڵە ڕۆژەکەت لانیکەم بەبێ یەک چالاکیی بازرگانی کۆتایی پێبێت.
- بڕەپارەیەک لە داهاتی بزنسەکەت وەک بودجە بۆ مارکێتینگ تەرخان بکە.
- پلانێکی درێژخایەن بۆ مارکێتینگ دابنێ و ههموو سێ مانگ جارێک هەڵسەنگاندنی بۆ بکە.
- لەناو لاپتۆپەکەت فۆڵدەرێک دیاری بکە بۆ هەڵگرتنی بیرۆکەکانی مارکێتینگ.
- ئەگەر پێت وایە لۆگۆی بزنسەکەت تەقلیدی و دووبارەیە، دەستکاریی بکە و نوێی بکەرەوە.
- وەڵامی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان و نامە و کۆمێنتەکانی کڕیار بدەرەوە بەبێ دواکەوتن.
- ئاگاداری ئەو پێشهات و ڕووداوانە بە کە ڕەنگە کاریگەرییان هەبێت لەسەر بازاڕی ئامانجەکەت.
- کتێبەکانی بواری مارکێتینگ بخوێنەرەوە.
- ڕیکلامی ڕکابەرەکانت کۆبکەرەوە و لێیان بکۆڵەرەوە بۆ ئەوەی بزانیت لەبارەی ستراتیژی و تایبەتمەندی و سوودی بەرهەمەکانیان.
- لە کڕیارەکانت بپرسە بۆچی تۆیان هەڵبژاردووە و داوای پێشنیاریان لێ بکە بۆ باشترکردنی کواڵتیت.
- لە کڕیارەکانی پێشووت بپرسە بۆچی بەجێیان هێشتوویت.
- بازاڕی ئامانجت دەستنیشان بکە.
- بەردەوام خزمەتگوزارییەکانت نوێ بکەرەوە.
- بەشداری بکە لە سیمینارەکانی مارکێتینگ.
- بەشداری بکە لە خولەکانی بواری مارکێتینگ.
- مەقالە و نووسینەکانی بواری مارکێتینگ بخوێنەرەوە.
- هەموو مانگێک کۆبوونەوەیەک دەربارەی مارکێتینگ لەگەڵ کارمەندەکانت ئەنجام بدە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ستراتیژی و دۆخی بازاڕ و وەرگرتنی بیرۆکەی نوێ.
- ڕاوێژ بە ڕاهێنەرە بزنسییەکان بکە دەربارەی بیرۆکەی مارکێتینگ.
- گەشت بۆ شارێک یان وڵاتێکی تر ئەنجام بدە بۆ ئەوەی لەوێ فێری تەکنیکەکانی مارکێتینگ ببیت.
- لەگەڵ هەموو فرۆشێکدا بزنسکارد بدە بە کڕیارەکانت.
- ئەو کاڵایانەی بەشێوەی ئۆنلاین دەیانفرۆشیت، زەرفی ڕەنگاوڕەنگی بۆ بەکاربهێنە و هەوڵ بدە لۆگۆی براندەکەتی لەسەر بێت.
- پەیج زۆر گرنگە! ڕۆژانە و بەردەوام پۆست بکە و زانیاریی دەربارەی چۆنیەتی بەکارهێنانی کاڵاکە و سوودوەرگرتن لێی بڵاوبکەرەوە.
داواکردنی کتێبەکانمان
ئامادەکردن: ستافی کارسازی شادمان