(ئیلۆن مەسک) دەوڵەمەندترین پیاوی جیهانە و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا و سپەیس ئێکسیشە. ئەم ملیاردێرە بەردەوام لە چاوپێکەوتن و پڕۆگرامەکاندا پرسیاری لێ دەکرێت لەبارەی چۆنیەتی دەوڵەمەندبوونی و گەیشتنی بەم ئاستەی ئێستای، ئەمڕۆ 20 لەو وەڵامانە باس دەکەین کە (ئیلۆن مەسک) باسی کردوون.
1- هەرگیز درەنگ نییە بۆ ئەوەی دەوڵەمەند بیت، باوەڕت بە بیرۆکەکانت هەبێت.
2- منداڵەکانت هان بدە بۆ ئەوەی بیرۆکەکانیان پەرەپێبدەن.
3- لە هەڵەکانتەوە فێرببە و چارەسەریان بۆ بدۆزەرەوە.
4- سەرکەوتن بە تەنها بەدەست نایەت، سەرکەوتن دەرئەنجامی کاری گروپییە.
5- وەک خاوەنکارێک پێویستە بزانیت چ شتێک بۆت گرنگە. هەر کە درک بەم وەڵامە دەکەیت، ڕەوتی کارکردنی خۆت دەدۆزیتەوە
6- تۆ تاکە کەس نیت کە بیرۆکەی گەورەت لە مێشکدا بێت، لە ڕێگای گەیشتن بە ئامانجەکەتدا ڕووبەڕووی ڕکابەرێکی زۆر دەبیتەوە.
7- هەموومان لە هەڵەکانمانەوە فێر دەبین، هەڵەیە گەر خۆبەزلزانانە ڕەفتار بکەین.
8- ئەگەر خەونێک لە سەرتدا هەیە کە لە مەحاڵەوە نزیکە، ئەوە مانای ئەوە نییە پێویستە واز لە هەوڵدان بهێنیت بۆ بەدیهێنانی. سەرکەوتنی گەورە لە خەونی مەحاڵەوە دێت.
9- تەنها پارە نابێتە هۆی سەرکەوتنت. ئەگەر دەتەوێت لە بوارەکەی خۆتدا ببیتە یەکەم، پێویستە توێژینەوە و پلان لێکۆڵینەوە و وردبوونەوە و شارەزایی پێویستت هەبێت.
10- کاتەکانت بەفیڕۆ مەدە ئەگەر دەتەوێت دەوڵەمەند بیت، دەبێت بەردەوام بیر بکەیتەوە و بیرۆکەی گەورە بۆ داهاتووت جێبەجێ بکەیت.
11– هەڵەیەکی زۆر بچووکیش دەکرێت لێکەوتەی گەورەی هەبێت. هەڵە بچووکەکان پشتگوێ مەخە.
12- هەبوونی لێهاتوویی تەنها لە بوارێکدا بەس نییە. دەبێت شارەزایی و ئەزموونت هەبێت لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا.
13- ئەگەر بتوانیت کاڵایەک پێشکەش بکەیت بە نرخێکی گونجاو ئەوا تۆ لەسەر ڕێگا ڕاستەکەیت و دەتوانیت بزنسێکی سەرکەوتوو بەڕێوەببەیت.
14- بیرۆکەی باش مەرج نییە بیرۆکەی نوێ بێت، دەگونجێت بیرۆکەیەکی ڕەفزکراوت بێت.
15- ئەگەر کەسێکت ناسی کە سەرکەوتووە و دەتوانێت ئاسانکاریت بۆ بکات، ئەوا هەوڵ بدە پێکەوە کار بکەن. مەرج نییە تۆ تەنها هۆکاری سەرکەوتن بیت.
16- بیر لە مەترسیەکان مەکەرەوە و ئەگەر حەزت بۆ کارێک هەیە، بیکە.
17- بەزۆریی مرۆڤەکان هەوڵی لەناوبردنی خەیاڵەکانت دەدەن. گوێ بە قسەکانیان مەدە و بە هەموو تواناتەوە کار بکە.
18- گەشەکردن بە تەواوی پەیوەستە بە متمانە بەخۆبوونەوە.
19- هیچ بازاڕ و بزنسێک بە تەنها یەک کەس دروست نابێت، هەوڵ بدە بگەڕێ و سوود لە کەسانی دیکە وەربگرە.
20- لەسەر بنەمای کواڵتی بزنسەکەت دروستبکە.
داواکردنی کتێبەکانمان
ئامادەکردن: ستافی کارسازی شادمان