دروستکردنی بزنس یەکێکە جیاوازترین ئەو پڕۆسانەی لەژیانتدا ئەنجامی دەدەیت. پرۆسەکە لەوە ئاسانترە کە بیری لێدەکەیتەوە، ئەم 18 هەنگاوە پێویست بە جێبەجێکردنە لە دروستکردنی بزنسدا.
بەپێی پێویستی کارەکەت ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکە:
-
پاڵنەر
یەکەم هەنگاو بۆ تۆ ئەوەیە کە پاڵنەرێکت هەبێت بۆ ئەوەی ببیتە خاوەنکار. ڕەنگە تۆ کە ئەم مەقالەیە دەخوێنیتەوە ئەم پاڵنەرەت هەبێت.
-
ئارەزومەند بە
کەم خاوەنکار هەیە کە سەرکەوتوو بووبێت بەبێ ئەوەی حەزێکی ئەوتۆی بۆ بزنسەکەی هەبێت. شتێک بدۆزەرەوە کە حەزت بۆ دروستبکات.
-
فێربوون
پێویستیت بە بڕوانامە نییە، بەڵام بە دڵنیاییەوە پێویستیت بە ئەزموون و لێهاتوویی و تێگەیشتن لە بزنس هەیە.
-
بوار
ئەمە بەشە سەختەکەی پڕۆسەکەیە. دۆزینەوەی بوارێک بەشێکی زۆری ئەگەری سەرکەوتنی بزنسکەت دیاری دەکات.
-
لێکۆڵینەوە
لە سۆشیاڵ میدیاکاندا بگەڕێ و بزانە چی دەدۆزیتەوە. ئایا بزنسی هاوشێوەی تۆ هەیە؟ سوود لە بیرۆکەکانی ئەوان وەربگرە
-
قسەکردن
لە هاوڕێ و خێزان و دەوروبەرت بپرسە کە ڕای ئەوان لەسەر بیرۆکەکەت چییە، هەوڵبدە بە ئەرێنیەوە پێشوازی لە ڕەخنەکانیان بکەیت.
-
وردبوونەوە
لەو بوارەی هەڵتبژاردووە بکۆڵەرەوە لە کێشە و زیانەکانی بوارەکەت.
-
ڕکابەر
ئێستا کاتی ئەوە هاتووە زیاتر قوڵ ببیتەوە لە ئامادەکاری بۆ بیرۆکەکەت. لێکۆڵینەوە لە ڕکابەرەکانت بکە. چونکە بەدڵنیاییەوە تۆ تاکە فرۆشیاری شارەکە نیت
-
بازاڕی ئامانجەک
هەمووان بەشێک نین لە بازاڕی ئامانجەکەت. بە واتایەکی تر: هەمووان کڕیاری تۆ نین. بازاڕێک و چینێکی گونجاو لە خەڵک بدۆزەرەوە.
-
دارایی
دەتەوێت چەند خەرج بکەیت؟ چەند لە تێچووی دروستکردنی بزنسەکەت خەرج دەکەیت؟ چەند لە قازانج دەتوانیت بەدەست بهێنیت؟
-
کارمەند
دیاری بکە کە لە سەرەتاوە پێویستیت بە کارمەند دەبێت یان نا.
-
تارگێت (ئامانج)
پێشبینی دەکەیت لە ساڵی یەکەمدا چی بەدەست بهێنیت؟ ئەی ساڵی دووەم و سێیەم چی؟ جێبەجێکردنی ئەم خاڵە ئێکجار پێویست و گرنگە.
13. وازهێنان
ئەگەر هەموو شتێک باش دەرکەوت، هەموو کاتەکانت بۆ پڕۆسەکە تەرخان بکە و واز لە کارەکەی ئێستات بهێنە.
-
ناو
دۆزینەوەی ناو ئاڕاستەیەک بۆ بزنسەکەت دیاری دەکات، ئەم هەنگاوە ئاسانە بەڵام پێویستە.
-
مۆڵەت
بزنسەکانی وەک خواردەمەنی یان پەیمانگا؛ پێویستیی بە بەدەستهێنانی مۆڵەتی تایبەت هەیە. ئەم پڕۆسەیە لە کۆڵ خۆت بکەرەوە.
-
شوێن
شوێنی بزنسەکەت هۆکارێکی گرنگی ڕاکێشانی کڕیارە، هەوڵ بدە باشترین شوێن هەڵبژێرە.
-
پەیج
دروستکردنی پەیج یەکێکە لە پێویستترین کارەکان، دوای مەخە و ئەگەر پەیجت نییە، هەر ئێستا دروستی بکە.
-
ئەنجام
ئێستا کە بزنست دروستکردووە، دوای مانگێک هەڵسەنگاندنێک بکە کە لە مانگی ڕابردوودا چەندە هەوڵی پێشکەوتنت داوە و ئێچیت بەدەستهێناوە.
داواکردنی کتێبەکانمان
ئامادەکردن: ستافی کارسازی شادمان
sarkawtu bn karakantan jeawazw jwana
زۆر زۆر سوپاس کە خوێنەرن💙