گرنگترین وشە کە ژیانت دەگۆڕێت!

5
(7)

 

کلتووری کوردی لەگەڵ ئەو هەموو لایەنە باش و جوانەیدا، لایەنێکی خراپیشی هەیە کە ئەویش بریتییە لە ئیحراجبوون.

ئیحراجبوون بەو مانایەی کە بەهۆی عەیبەوە کارێک دەکەیت، ڕوونتر بڵێین: بەهۆی قسەی دەوروبەرەوە ناچار دەبیت لەگەڵ کەسێک گفتوگۆ بکەیت یان سەردانی بکەیت. هەر بۆیە زەحمەتە زۆر کەس شارەزا بن لەم نهێنییەی ئەمڕۆ باسی دەکەین.

بەگشتی ئەوانەی کە: سەرکەوتوون، دەوڵەمەندن، کۆمەڵایەتین، زیاتر تووشی ئیحراجبوون دەبن.

 

“ئیحراجبوون بەهۆی عەیبەوە” مەبەستمان لە قبوڵکردنی ئەم داواکارییانەیە:

  • ئەمشەو بچین بۆ پیاسە؟
  • بچین بۆ یاری دوگۆڵی؟
  • بۆ نانخواردنی نیوەڕۆ بچینە دەرەوە؟
  • دەمەوێت سەیارەکەم بگۆڕم، یارمەتیم دەدەیت؟
  • حەزم لە کارەکەم نییە، دەتوانیت چارەسەری کێشەکەم بکەیت؟
  • لەگەڵ ئەو هاوڕێیەم کێشەم هەیە، یارمەتیم دەدەیت؟
  • فڵان کەس پارەی منی لایە، دەتوانیت هاوکاریم بکەیت لە وەرگرتنەوەی؟
  • لاپتۆپەکەم کێشەی هەیە، یارمەییم دەدەیت؟

 

لەبیرت بێت! تۆ تەنها 1440 خولەکت هەیە لە ڕۆژێکدا. تەنانەت بەفیڕۆدانی ٣٠ خولەکیش کاریگەری لەسەر ڕۆژەکەت دروستدەکات. ڕەنگە ئەو ٣٠ خولەکە ببێتە هۆی ئەوەی هەرگیز خوێندنەوەی کتێبەکەت تەواو نەکەیت. ڕەنگە ئەگەر ئەو ٣٠ خولەکە لە پیاسەیەکی ئارامدا بەسەر بەریت، دوای ماوەیەک زۆر تەندروستتر و دەروون ئارامتر دەبیت، ئێمە هەموومان ئەم شتانە دەزانین، بەڵام کێشەکەمان لەگەڵ وشەی (نەخێر)دایە. هۆکاری ئەمەش زۆرن.

 

ڕاستە ئێمە پەروەردە کراوین بۆ ئەوەی یارمەتی ئەو کەسانە بدەین کە پێویستیان بە هاوکارییە. بەڵام قبوڵکردنی داوای هاوکاری بەبەردەوامی، ڕێگریمان لێدەکات لە ئەنجامدانی هەموو ئەو کارانەی تر کە پێویستن و سەرکەوتوومان دەکات. کاتێک دەڵێین نەخێر، هەست بە شەرم و تاوانباری دەکەین.

 

پەیامێک بۆ ئەکتەرێکی بەناوبانگ بەجێبهێڵە

ئەم نموونەیە لەبەرچاو بگرن بۆ خۆڕزگارکردن لەو شەرم و تاوانبارییە. ئیمەیڵ بۆ ئەکتەری بەناوبانگی سینەما یان نووسەرێکی بەناوبانگ یان هەر کەسێکی بەناوبانگی تر بنێرە کە حەز دەکەیت پرسیاری لێ بکەیت لە کێشەیەکی بزنسەکەتدا. پێت وایە هیچیان وەڵامی پەیامەکەت بدەنەوە؟ تەنانەت ئەگەر یاریدەدەرێکیان هەبێت بۆ وەڵامدانەوەی پەیوەندییەکان، ئایا هیچیان بە داواکارییەکەت ڕازی دەبن؟ بێگومان نەخێر.

 

بەڵام لێرەدا شتەکە ئەوەیە: ئایا تۆ دڵتەنگیت بەوەی کە ئەوان وەڵامی داواکارییەکەتیان نەداوەتەوە؟ بێگومان نەخێر. بەڵکو دەڵێیت کە ئەوان زۆر سەرقاڵی ئەنجامدانی کارە گرنگەکانیانن و کاتیان بۆ کەسێکی وەکو من نییە.

 

کەواتە کاتێک داواکاریی هاوکاریکردنی کەسێک ڕەتدەکەیتەوە، پێویستە داواکارەکە هەمان کاردانەوەی هەبێت، بێگومان ئەگەر هەندێک کەس پێیان وایە کە ئەو لوتبەرزە و خۆبەزلزانە کە کاتەکەی بە من نادات، زۆر نیگەران مەبە. ئەمە کێشەی تۆ نییە. هەرگیز ناتوانیت خەڵکی لە خۆت ڕازی بکەیت.

 

بێگومان ئێمە ناڵێین پێویستە بە هەموو شتێک بڵێیت نەخێر، بە تێپەڕبوونی کات، وتنی “نەخێر” بۆت ئاسانتر دەبێت. تەنها ئەوەت لەبیربێت کە هەموو وەڵامێکی ئەرێنی وەڵامێکی نەرێنییە بۆ شتێکی تر.

 

داواکردنی کتێبەکانمان

ئامادەکردن: ستافی کارسازی شادمان

تاچەند بەسوودبوو؟

لە 1 تا 5

نمرەی ناوەند 5 / 5. ژمارەی هەڵسەنگاندن 7

کۆمێنتێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *