لە ساڵی ٢٠١٠ کۆمپانیایەکی بچووک لە کالیفۆرنیا بە ناوی ئینستاگرام دەستیکرد بە پڕۆژەیەک. کۆمپانیاکە بودجەیەکی زۆر کەمی هەبوو و تەنها چوار کارمەندی هەبوو، بەڵام دوای ١٨ مانگ ئەم کۆمپانیایە کە خاوەنی چوار کارمەند هەبوو، بە یەک ملیار دۆلار فرۆشرا.
ئەم گرێبەستە توانی یاساکانی بزنس لە جیهاندا بگۆڕێت. ئینستاگرام شۆڕشێکی نوێی لە پیشەسازی دیجیتاڵیدا هێنایە ئاراوە. ئەم سۆشیاڵ میدیایەی دروستکرا بە هەنگاو لەگەڵ نەوەیەکانی مۆبایلدا گەشەی دەکرد.
با کەمێک بگەڕێینەوە دواوە. لە ساڵی ٢٠٠٣ کۆمپانیایەکی بچووکی یاری مۆبایل لە فیلەندا دەستی بە کارکردن کرد. بڕیاریدا یارییەکی سادە و خۆش دروست بکەن. هەروەها نۆکیاش لەو سەردەمەدا توانیبووی باڵادەستی جیهانی لە پیشەسازی مۆبایلدا بەدەستبهێنێت؛ دوای شەش ساڵ و لە ساڵی ٢٠٠٩دا کۆمپانیاکە یاری بەناوبانگی Angry Birdsی بڵاوکردەوە. لە مانگی ئایاری ساڵی ٢٠١٢ کۆمپانیاکە ڕایگەیاند کە یەک ملیار کۆپی ئەم یارییە دابەزێنراوە.
ئینستاگرام و Angrybirds موعجیزەیەک نین و ڕوویاندابێت. نموونەی لەم جۆرە زۆرن وەک سکایپ و سایتە بەناوبانگەکانی فرۆشتنی ئۆنلاین کە چیرۆکی هاوشێوەیان هەیە لە جیهانی ئەلیکترۆنیدا. هەموو ئەو کۆمپانیایانە کە باسکراون تەنها بە یەک بیرۆکە دەستیان پێکردووە. شایەنی باسە دۆزینەوەی بیرۆکەکە ئاسانترین بەشە لە کارەکەدا، بەشە قورسەکەی ئەوەیە کە بتوانیت شتێک بکەیت بۆ ئەوەی خەڵکی باوەڕ بەو شتە بکات کە تۆ بەرهەمتهێناوە.
تا ئەم دواییانە کۆمپانیای سۆنی پێشەنگی پیشەسازی ئەلیکترۆنی بوو، بەڵام دوای ماوەیەک هەڵەیەکی کرد کە بووە هۆی پاشەکشەیەکی بەرچاو لە دنیای ئەلیکترۆنیدا. دەزانیت هەڵەکەی سۆنی چی بوو؟ هەڵەکەی ئەوان بە خۆبەزلزانین و پۆزلێدان ناودەبەم. بە درێژایی مێژوو هەمیشە هەندێک جیاوازی چینایەتی لە نێوان ژاپۆن و کۆریادا هەبووە. چەند ساڵێک لەمەوبەر کۆمپانیای سامسۆنگ کە کۆمپانیایەکی کۆرییە، پێشنیاری هاوکاریکردنی لەگەڵ کۆمپانیای سۆنی ژاپۆنی کرد بۆ دروستکردنی شاشەی LCD. وەک دەوترێت سۆنی ئەم پێشنیارەی هاوکاری ڕەتکردەوە بەهۆی ئەو پاشخانە کولتوورییەی کە هەبووە؛ بەڵام ئەمڕۆ دەبینین کە سامسۆنگ بە تەنیا نیوەی بازاڕی ئەلیکترۆنی لە دونیادا داگیرکردووە و سۆنیش کۆمپانیایەکی ئاساییە.
نییە تۆ وەکو ئینستاگرام و Angrybird بەهۆی هەلێکەوە بەناوبانگ ببیت، مەرجیش نییە وەکو سۆنی تووشی شکست ببیت، گرنگتر لەوانە بوونی متمانە و بەردەوامییە لە بزنسەکەتدا.
ئامادەکردن: ستافی کارسازی شادمان