یەکێک لە جۆرانەی کڕیار کە فرۆشیاران بەردەوام مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن، ئەو کڕیارانەن کە بەردەوام گومانبەر و دوودڵن. چەندین جار دێن، پرسیاری زۆر دەکەن، بەڵام هەرگیز ناکڕن. گۆڕینیان بۆ کڕیارێکی ڕاستەقینە پێویستی بە تێگەیشتن و ستراتیژێکی زیرەکانە هەیە.
لێرەدا باس لە ٦ خاڵی ناسەرەوە دەکەین کە دەتوانین کڕیاری گومانبەری پێبناسینەوە:
- چەندین جار سەردان دەکەن بەبێ ئەوەی کڕین ئەنجام بدەن
- پرسیاری زۆر زۆر دەکەن لەسەر هەمان شتەکان
- بەردەوام نرخەکان بەراورد دەکەن
- بەردەوام ڕستەی “بیری لێ دەکەمەوە” بەکاردەهێنن
- نیگەرانییەکانیان بە شێوەیەکی زیادەڕەوییە لە کوالێتی و گەرەنتی
- بەدوای ڕەخنەی نەرێنیدا دەگەڕێن
٤ لە هۆکارەکانی گومان بردنی کڕیار باس دەکەین:
١. ئەزموونی خراپی پێشوو: لەوانەیە لە ڕابردوودا فێڵی لێکرابێت.
٢. نەزانینی بازاڕ: زانیاری پێویستیان نییە بۆ بڕیاری دروست.
٣. ترس لە پەشیمانبوونەوە: دەترسن دوای کڕین پەشیمان ببنەوە.
٤. زۆری بژاردە: سەرلێشێواون لە زۆری بژاردەکان.
دەتوانین بە بەکارهێنانی ئەم ٦ ستراتیژییە بیرکردنەوە و گومانیان گۆڕین:
- یەکەم: دروستکردنی باوەڕپێکراوی:
- ڕاستگۆی: هەرگیز درۆ مەکە، ئەگەر کێشەیەک هەیە بە ڕاستی باسی بکە
- بەڵگە پێشکەش بکە: فیدباکی کڕیاران، بڕوانامەکان، ساڵانی ئەزموون
- دووەم: کەمکردنەوەی مەترسی:
- گەرەنتی بەهێز: گەرەنتی درێژخایەن و ڕوون پێشکەش بکە
- مافی گەڕانەوە: “ئەگەر دڵخۆش نەبوویت، پارەکەت دەگەڕێتەوە”
- تاقیکردنەوە: ڕێگەیان بدە بەرهەمەکە تاقی بکەنەوە
- فیدباک: ڤیدیۆ و وێنەی کڕیارانی ڕازی
- سێیەم: پەروەردەکردنی کڕیار:
- زانیاری پێشکەش بکە: فێریان بکە چۆن بەرهەمێکی باش هەڵبژێرن
- بەراوردی ڕوون: جیاوازی نێوان جۆرەکان ڕوون بکەرەوە
- ڕێنمایی: ئامۆژگاری دوای کڕین پێشکەش بکە
- چوارەم: دروستکردنی پەیوەندی:
- گوێگرتن: بە وردی گوێ لە نیگەرانییەکانیان بگرە
- ئارام بە: هەرگیز فشاریان مەخەرە سەر
- ڕاوێژکار بە: یارمەتیان بدە باشترین بڕیار بدەن تەنانەت ئەگەر ئێستا لای تۆش کڕینەکەیان ئەنجام نەدەن
- پێنجەم: دەلیلی کۆمەڵایەتی:
- ژمارەکان: نموونە: “زیاتر لە ٥٠٠ کڕیار لێمان کڕیوە”
- چیرۆکی سەرکەوتن: باس لەو کڕیارانە بکە کە هەمان نیگەرانییان هەبوو
- کەسانی ناسراو: ئەگەر کەسانی باوەڕپێکراو لێت دەکڕن باسیان بکە
- شەشەم: تەکنیکی دەروونی:
- کەمکردنەوەی بژاردە: تەنها ٢-٣ بژاردەی باش پێشکەش بکە
- دەستپێکی بچووک: “دەکرێت یەکەم جار بەرهەمێکی بچووک تاقی بکەنەوە”
- شوێنکەوتنی زیرەکانە: پەیوەندی بەردەوام بەڵام پێویستە لێزان بین
٤ تەکنیکی پراکتیکیی کە دەتوانیت جێ بە جێیان بکەیت:
١. وەڵامی پرسیارەکان پێشوەختە: “لە ئێوە تێدەگەم لەوانەیە ئەم پرسیارانەت هەبێت: گەرەنتی، کوالێتی…”
٢. ڕوون بوون و ڕاستگۆی: تەنها باس لە سەرکەوتن مەکە، لادایەنەکانی دیکەش باس بکە بۆ باوەڕپێکراوی. نموونە: “ئەم بەرهەمە زۆرینەی کەس توانیویانە سودێکی زۆر باشی لێ وەربگرن بەڵام کەسانێکیش هەبوون کە نەینتوانیووە سودی لێ ببینن”.
٣. تاقیکردنەوەی بەرهەم: ڕێگەیان بدە بەرهەمەکە تاقی بکەنەوە.
٤. بەراوردی ڕاستەوخۆ: بەرهەمەکان لە لایەک بەرامبەر بەیەکتر دابنێ.
نموونەیەکی گفتوگۆ:
کڕیار: “نازانم، لەوانەیە، پێویستە بیری لێ بکەمەوە.”
فرۆشیار: “تێدەگەم. ئایا دەتوانم بپرسم چی وات کردووە گومانتان بۆ دروست بێت و دوو دڵ بن؟”
کڕیار: “نازانم کوالێتیەکەی باشە؟.”
فرۆشیار: “با پیشانت بدەم. ئەم بەشە لە ماددەی بەهێز دروستکراوە، گەرەنتی ٢ ساڵمان هەیە، و ئەمانە ڕەخنەکانی کڕیارانن. با پێشنیارێکت بۆ بکەم: تاقیی بکەرەوە بۆ یەک هەفتە. ئەگەر پێداویستییەکانتانی جێ بە جێ نەکرد، پارەکەتان تەواو دەگەڕێنینەوە. ڕات چۆنە؟”
کۆتایی:
گۆڕینی کڕیارێکی گومانبەر بۆ کڕیارێکی ڕاستەقینە پێویستی بە ئارامی، تێگەیشتن، و باوەڕپێکراوی هەیە. هەبوونی گومان نیشانەی خراپ نییە، بەڵکوو نیشانەیە کە کڕیارەکە بایەخ بە بڕیارەکەی دەدات. ئەرکی تۆ یارمەتیدانە بۆ بڕیاری دڵنیایانە نەک فشارخستنە سەر. بە باوەڕپێکراوی، کەمکردنەوەی مەترسی، و پێشکەشکردنی بەها، تەنانەت گومانبەرترین کڕیارەکانیش دەبنە کڕیارە دڵسۆزەکان.