چۆن ڕیکلام بکەین؟

یەکێک لە سەرەکیترین ڕێگاکانی زیادکردنی فرۆش ئەوەیە ڕیکلامێک دروستبکەیت کە وابکات بینەر ڕاستەوخۆ پەیوەندیی بکات داوای بەرهەمەکە بکات. کاریگەری ڕیکلامی ڕاستەوخۆ یەکسەر دەردەکەوێت!

جیهانی ڕیکلام گۆرانکاری گەورەی بەسەردا هاتووە. لە تەنیشت ڕێگا باوەکان وەک تەلەفزیۆن، ڕادیۆ و ڕۆژنامە، ئێستا ڕیکلامکردن لە سۆشیاڵ میدیا و وێبسایت و گۆگڵ، دەرفەتی زۆری گەشەیان بۆ بزنسەکان دروست کردوە. لەم مەقالەیەدا ٤ خاڵ ڕوون دەکەینەوە تا پلانێکی ڕیکلامی سەرکەوتوو دابنێن:

١. دیاری کردنی چینی کۆمەڵگا: پێویستە ئەو چینەی کۆمەڵگا کە ئامانجمانە دیاری بکەین.

٢. هەڵبژاردنی ناوەڕۆک: پێویستە کە ناوەڕۆکەکە سەرنجڕاکێش و واتاداربێت.

٣. هەڵبژاردنی پلاتفۆڕمی گونجاو بە بوارەکەمان.

٤. دابینکردنی بودجە: دابینکردنی بودجەیەکی دیاریکراو تا لە ڕیکلامدا خەرج بکرێت بۆ گەشتن بە ئامانج.

هیچ بزنسێک نییە کە ناچار نەبێت ڕیکلام بۆ خۆی بکات، بەڵام ئەگەر زۆر وریای ڕیکلام نەبین، ئەوا زەرەدێکی گەورە لە بزنسەکەت دەدات. چۆن بزانین ڕیکلامەکەمان باشە یان نا؟ پێوەری باشی ڕیکلامەکەمان ئەو فرۆشەیە کە دروستی دەکات. بە زیادبوونی فرۆش واتە ڕیکلامەکەمان باش بووە.

لێرەدا باس لە ٣ خاڵ دەکەین کە هاوکارمان دەبێت ڕیکلامێکی پڕ فرۆش دروست بکەین:

١. کاڵا: لە ڕیکلامدا نامانەوێت کاڵایەکی خراپ بە خەڵکی بفرۆشین، بەڵکو دەبێت بەرهەمەکە خۆی باش بێت. کاتێک دەستبکەن بە نووسینی ڕیکلامی پڕ فرۆش، کە تەواو دڵنیابن لە بەرهەمەکە و باشی بەرهەمەکەتان. ئامانجی نوسینی ڕیکلام ئەوەنییە کە کاڵایەتی خراپ بفرۆشیت!

٢. دیزاین: دیزاینەرێکی باش ناتوانێت ڕیکلامێکی باش دروست بکات! ئەوەی پێویستە بیزانیت کە دیزاینی جوان بەشێکی ڕیکلامەکەیە و باشترین دیزاینی سەر زەوی ئەگەر ناوەڕۆکی ڕیکلامەکە خراپ بوو، فرۆش دروست ناکات.

٣. زانیاری بەرهەم: تەنها کەسێک دەتوانێت ڕیکلام بنووسێت کە زانیاری تەواوی هەبێت لە بارەی بەرهەمەکە و کڕیارەکانەوە. هەمووان دەتوانن ڕیکلام بنووسن، بەڵام هەمووان ناتوانن ڕیکلامێکی پڕفرۆش بنووسن.

 

دەرئەنجام: ڕیکلام باشترین ڕێگەیە تا کڕیاران بمانناسن، هەروەها یەکێکە لە باشترین ڕێگەکان بۆ سەرکەوتنی هەر بزنسێک. ڕیکلام تەنها دەربارەی فرۆشتن نییە، بەڵکو دەربارەی دروستکردنی پەیوەندییەکی بەهێزە لە نێوان بزنسەکە و کۆمەڵگادا.

 

کۆمێنتێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *