چۆن نرخ دابنێین بۆ کاڵاکانمان؟

نرخ دانان یەکێکە لە گرنگترین و سەخترین بڕیارەکان کە هەر خاوەنبزنسێک بیدات،

٢ هەڵەی سەرەکی هەن کە خاوەن بزنسەکان دەکەین لە کاتی نرخ داناندا کە ئەوانیش:
نەرخی زۆر بەرز دادەنێن، کڕیار دەترسێنن
نەرخی زۆر هەرزان دادەنێن، کاڵاکەیان بێبەها دەکەن

بەڵام لە ڕاستیدا: نەرخی دروست نە نرخە هەرزانەکەیە، نە نرخە بەرزەکەیە — ئەوەیە کە بەهای کاڵاکەت ڕوون دەکاتەوە.

لەم مەقالەیەدا بە ٨ خاڵ ڕوونی دەکەینەوە چۆن نرخی دروست بۆکاڵاکانمان هەڵبژێرین:

١: تێچوونەکانت بزانە:
پێش ئەوەی بڕیار لەسەر هەر نرخێک بدەیت پێویستە بزانیت کە هەر کاڵایەکت چەند تێچووی هەیە تا ئەو کاڵایە دەگاتە دەستی کڕیار.
تێچوونەکانت دابەشی ٢ جۆر بکە:

١. تێچوونی ڕاستەوخۆ:
– نرخی مەواد و کاڵاکان
– پارەی ناردن و گواستنەوە
– پاکێجینگ و پێچانەوە

٢. تێچوونی ناڕاستەوخۆ:
– کاتی کارکردنت (کاتەکەت بەهای هەیە!)
– هیلاکی خۆت لە دروست کردنی ناوەڕۆک و پۆست و وێنەگرتنی کاڵاکەت
– کارەبا، ئینتەرنێت، ئامێر

کاتێک هەموو تێچووەکانت دەزانیت، ئەوا نرخی بنەڕەتیت دەزانیت کە چەند پارە و کات لەسەر خۆت کەوتووە، لێرەدا بۆمان ڕوون دەبێتەوە تا چەند دەستکراوە دەبین لە نرخ داناندا.

٢: نرخی ڕکابەرەکانت بزانە:

پێش ئەوەی نەرخ دابنێیت، سەیری بازاڕ بکە:
– ئەو پەیجانەی کاڵای هاوشێوەی تۆیان دەفرۆشن سەیریان بکە
– نرخە بەرز و ناوەندەکان و هەرزانەکان لای خۆت بنووسە
– گەڕانێک بکە و بزانە تۆ کاڵاکانت لە کوێی بازاڕ شوێنیان دەبێتەوە

ئەمە مانای ئەوە نییە کە وەک ڕکابەرەکانت نرخی بەرهەمەکانت دابنێیت، بەڵکو یارمەتیت دەدات بزانیت کام نرخە لە بازاڕدا فرۆشی هەیە.

 

٣: یاسای نرخ دانان:

زۆرێک لەو کەسانەی خاوەنکارن، یاسایەک بەکار دەهێنن بۆ نرخ دانان:

تێچوو × ٢ یان ٣ = نرخی فرۆشتن

نمونە:
– تێچوونی کاڵاکەت: ١٠,٠٠٠ دینار
– نرخی فرۆشتن: ٢٠,٠٠٠– ٣٠,٠٠٠ دینار

ئەمە بۆ هەندێک لە بەرهەمەکان گونجاوە نەک بۆ هەموویان، چونکە ئەم یاسایە تەنها تێچوو لێکدەداتەوە، نەک بەهای کاڵاکە.

٤: بەهای کاڵاکەت بەرزتر بکەوە لە نرخەکەی:

نهێنی ڕاستەقینە لێرەدا. دوو کاڵای هاوشێوە دەتوانن نرخی جیاوازیان هەبێت بەپێی چۆنیەتی پێشکەشکردنیان.
نمونە:
– کرێمی ڕووناکی ئاسایی: ١٥,٠٠٠ دینار
– کرێمی ڕووناکی، لەگەڵ: رێنماییی بەکارهێنان + گەرەنتیی ٣٠ ڕۆژ + پاکێجینێکی جوان = ٣٥,٠٠٠ دینار
هەردووکیان هەمان کرێمن — بەڵام دووەمیان بەهای زیاتری هەیە.

چۆن بەها زیاد بکەیت:
– پاکێجینگی جوان و سەرنجڕاکێش
– گەرەنتی زیاد بکە
– پشتیوانی پاش فرۆشتن پێشکەش بکە

٥: جۆرەکانی کڕیار بناسە:

لە بازاڕدا تەواوی کڕیارەکان بە هەمان شێواز نین. سێ جۆر کڕیارمان هەیە:

١. کڕیاری نرخ:
ئەم جۆرە لە کڕیار تاکە شت بۆیان گرنگ بێت نرخە، تەنها دوای هەرزانترین دەگەڕێن. ئەمانە کڕیارێک نین کە بتوانین پشتیان پێ ببەستین، چونکە کاتێک لە ئێمە هەرزانتریان دۆزییەوە بەجێمان دەهێڵن.

٢. کڕیاری بەها:

باشترین جۆری کڕیارن کە دەیانەوێت بە بەرامبەر پارەکەیان شتێکی باش بکڕن. ئەم جۆرە لە کڕیارەکان لەگەڵمان دەمێننەوە.

٣. کڕیاری کوالیتی:
نرخ گرینگ نییە — تەنها باشترینەکەیان دەیەوێت. ئەمانەش کڕیاری باشن.

پرسیار: تۆ دەیەوێت کام جۆر کڕیار کڕینت لێ بکات؟

ئەگەر بۆ کڕیاری نرخ دەفرۆشیت، هەمیشە لەگەڵ هەرزانتری ڕکابەر دەکەویتە ڕکابەرییەوە. بەڵام ئەگەر بۆ کڕیاری بەها و کوالیتی دەفرۆشیت، نرخ کەمتر کێشەی هەیە.

٦: تاقیکردنەوەی نەرخ:

نەرخی دروست ئەوەیە کە:
–  تێچوونەکانت دەپۆشێت
–  قازانجی باشت پێ دەدات
–  کڕیار ناترسێنێت
–  بەهای کاڵاکەت نیشان دەدات

چۆن تاقی بکەیتەوە:

لە دەستپێکدا نەرخێک دابنێ، پاشان سەیر بکە:

– ئەگەر کڕیارەکان بەبێ دودڵی کڕینیان کرد: نرخەکەت زۆر هەرزانە
– ئەگەر خەڵکی بە گشتی پرسیاریان دەکرد و کڕینیان نەدەکرد: نەرخەکەت زۆر بەرزە یان بەهاکەت ڕوون نەکردۆتەوە
– ئەگەر بەشێک کڕی و بەشێک نەکڕی: نەرخەکەت گونجاوە

٧: هەڵەکانی نەرخ دانان:

 

  • هەڵەی یەکەم: هەرزانکردن بۆ ئەوەی زیاتر بفرۆشیت:
    ئەمە تەله‌یەک. هەرزانکردن بەهاکەت کەم دەکاتەوە. کڕیار بیر لەوە دەکاتەوە کە کاڵاکەت کوالیتی کەمە.
  • هەڵەی دووەم: نەگۆڕانی نرخ بە درێژای چەندین ساڵ:
    بازاڕ بەردەوام گۆرانکاری بەسەردادێت، تێچوو زیاد دەبێت، نەرخەکانت پێویستە بەپێی بارودۆخەکان گۆڕانکاری تیا بکرێت.
  • هەڵەی سێیەم: داشکاندنی زۆر زیاد:
    ئەگەر هەمیشە داشکاندن بدەیت، کڕیار چاوەڕوانی داشکاندن دەکات و هەرگیز بە نەرخی تەواوی نایکڕێت.
  • هەڵەی چوارەم: لە ڕکابەرەکانت هەرزانتر بیت بۆ ئەوەی کڕیار ڕابکێشیت:
    ئەمە ئەو هەڵە گەورەیەیە کە لە بەزاڕەکانی کوردستان زۆر جێ بەجێ دەکرێت. کڕیاری هەرزان هەمیشە بە دوای هەرزانتر دەگەڕێت. واتە ئەگەر تۆ کاڵاکانیشت بە زەرەد بفرۆشیت، هێشتا کەسی لە تۆ هەرزانتر هەیە.

٨: حساباتی کۆتایی:

نەرخی دروست = تێچوو + قازانج + بەها + ئامادەی بازاڕ

بە وشەی سادەتر:
تێچوو: چەندت خەرج کردووە لە ئامادەکردنی بەرهەمەکەت؟
قازانج: دەتەوێت بڕی چەند قازانج بکەیت؟
بەها: کاڵاکەت چەند کێشە چارەسەردەکات؟
بازاڕ: کڕیار ئامادەی ئەوەی هەیە چەند پارەبدات؟

 

کۆتایی:

نەرخ دانان زانستە: بەڵام هونەریشی تێدایە.
هیچ نرخێک نییە کە بۆ هەموو کەس گونجاو بێت. بەڵام ئەگەر ئەم یاسایانە بەکاربهێنیت، دەتوانیت نەرخێک دابنێیت کە:

–  بەهای کاڵاکەت نیشان بدات
–  کڕیار نەترسێنێت
–  قازانجی باشت پێ بدات
–  بڕابدەکەت بەهێز بکات

کۆمێنتێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *