یەکێک لە گەورەترین ئاڵەنگاری فرۆشیاران، مامەڵەکردنە لەگەڵ ئەو کڕیارانەی کە دوودڵن و ناتوانن بڕیاری کۆتایی بدەن. ئەم جۆرە کڕیارانە زۆرجار کاتی زۆریان دەوێت، پرسیاری زۆر دەکەن و لە کۆتاییدا ڕەنگە بەبێ کڕین بڕۆن و بەجێمان بهێڵن. بەڵام لەگەڵ ستراتیژی و تێگەیشتنی دروست، دەتوانیت یارمەتیان بدەیت تا بڕیاری دڵنیایانە بدەن و بیانگۆڕیت بۆ کڕیاری ڕازی.
پێویستە هۆکارەکانی دوودڵی کڕیارەکە تێبگەین پێش ئەوەی هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەرێک بدەین،
لەم مەقالەیەدا باس لە ٧ هۆکار دەکەین کە کڕیار دوودڵ دەکەن:
١. ترس لە ئەنجامدانی هەڵە: زۆرینەی کڕیارانی دوودڵ دەترسن لەوەی هەڵە بکەن و پارەیان بە فیڕۆ بچێت. ئەم ترسە بەتایبەتی لە کڕینە گەورەکاندا زیاتر دەبینرێت.
٢. زۆری هەڵبژاردن: کاتێک هەڵبژاردنی زۆر هەیە، مێشک ماندوو دەبێت و بڕیاردان قورستر دەبێت.
٣. نەبوونی زانیاری پێویست: هەندێک کڕیار دوودڵن چونکە هێشتا زانیاری تەواویان دەربارەی بەرهەمەکە نییە.
٤. ئەزموونی نەرێنی لە ڕابردوودا: ئەگەر پێشتر بەرهەمێکی خراپیان کڕیبێت، لە بڕیاردانی داهاتوودا وریاترن.
٥. فشاری دارایی: نیگەرانی دەربارەی دۆخی دارایی دەتوانێت ببێتە هۆی دواخستنی بڕیاری کڕین لە لایەن کڕیارەوە.
تا بتوانین بە شێوەیەکی باشتر هاوکاری ئەم جۆرە کڕیارانە بدەین پێویستە ئەم ٧ خاڵە جێ بە جێ بکەین:
١. ستراتیژەکانی مامەڵەکردن:
- گوێگرتنێکی دڵسۆزانە یەکەم هەنگاو گوێگرتنە بە تەواوی: ڕێگە بدە کڕیار نیگەرانییەکانی دەرببڕێت بەبێ ئەوەی قسەکانی پێ ببڕیت.
- پرسیاری کراوە بکە بۆ تێگەیشتن لە هۆکاری ڕاستەقینەی دوودڵی.
- دووبارەکردنەوەی ئەوەی گوێت لێبووە، تا کڕیارەکە دڵنیاببێتەوە کە بەدروستی لە پێداویستی ئەو تێگەشتووین. نموونە: “تێدەگەم کە نیگەرانی ئەوەن ئایا ئەم بەرهەمە گونجاوە بۆ پێداویستییەکانتان. ئایا دەتوانم زیاتر لەسەر پیویستیەکانتان بزانم؟
٢. سادەکردنی هەڵبژاردنەکان: زۆری هەڵبژاردن دژی گەشتن بە ئامانجە، کەمی بکەوە بۆ دوو یان سێ بژاردەی باش:
- بە شێوەیەکی ئاسان جیاوازییەکان ڕوون بکەرەوە.
- یارمەتی بدە لە هەڵسەنگاندنی ئەوانە بەپێی پێویستییەکانیان پێشنیاریان بۆ بکەن: “بەپێی ئەوەی پێتان وتم، باشترین هەڵبژاردن لە نێوان ئەم دوو بژاردەیەدایە. دەتوانین یەک بە یەکیان سەیر بکەین.”
٣. پێشکەشکردنی بەڵگە و فیدباک: بەڵگە متمانە دروست دەکات:
- پیشاندانی ڕای کڕیارانی پێشوو.
- ئاماژە بە گەرەنتی و پاڵپشتی دوای فرۆش.
- ئەزموونکردنی بەرهەم پێش کڕین ئەگەر گونجاو بێت. نموونە: کاتێک فرۆشیاری ئامێری کارەبای ناوماڵیت، ڕێگە بدە کڕیارەکانت ئامێرەکان لە ناو دوکانەکەدا تاقی بکەنەوە، تا کە دروستی بەرهەمەکە دڵنیا بن.
٤. کەمکردنەوەی ترس:
- یارمەتی کڕیار بدە تا هەست بە ئاسایش بکات.
- ڕوونکردنەوەی سیاسەتی گەڕاندنەوەی بەرهەم.
- پێشکەشکردنی تاقیکردنەوەی بەخۆڕای.
- باسکردنی گەرەنتی و خزمەتگوزاری بەرهەمەکە.
- دابینکردنی پلانی گەڕاندنەوەی پارەکەیان ئەگەر پێویست بێت نموونە: “ئەگەر لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا ڕازی نەبوون، دەتوانن بە تەواوی بیگەڕێننەوە، بەبێ هیچ پرسیارێک.”
٥. یارمەتی کڕیار بدە:
- لە ئامادەکردنی لیستی باشی و خراپی بەرهەمەکات دروست بکات.
- بەرهەمەکان بەراورد بکە لەگەڵ جێگرەوەکان.
- باسی ئەنجامی کڕین و نەکڕین بکە پرسیار: “با بیر لەوە بکەینەوە چی دەبێت ئەگەر ئێستا کڕین بکەن، و چی دەبێت ئەگەر چاوەڕێ بکەن؟
٦. دانانی مەودای کاتی گونجاو:
- ڕێگە بە کڕیار بدە بیر بکاتەوە بەبێ فشاری بۆ بهێنیت.
- پێشنیاری گەڕانەوە لە کاتی دیاریکراودا بکە. نموونە: ئەگەر بەرهەمەکەتان بە دڵ نەبوو دەتوانین تا ١ مانگ بیگەڕێننەوە و بیگۆڕن.
- ژمارەی بزنسەکە بە کڕیارەکانت بدە:
زانیاری زیاتر دابین بکە کات بدە بە کڕیارەکانت بیر بکەنەوە و دوبارە پەیوەندیتان پێوە بکەنەوە. “هیچ پەلەیەک نییە. بیر لە هەموو شتێک بکەنەوە و ئەگەر پرسیارتان هەبوو، ئەو کاتەی بۆتان گوجاوە پەیوەندیم پێوە بکەن.”
٧. هەوبدە نرخ مەکە بە جێگەی سەنجی کریار بەڵکو بیگۆڕە بەم ٣ خاڵەی خوارەوە:
- تیشک بخەرە سەر سوودەکان نەک تایبەتمەندییەکانی.
- پیشان بدە چۆن ژیانی کڕیار باشتر دەکات، چی گۆڕانکارییەک دروست دەکات.
- باس لەوە بکە کە چۆن تێچووی مانگانەیان کەمتر دەکاتەوە، لە جیاتی بڵێیت: “ئەم ئامێرە ١٠٠٠ دۆلارە” بڵێ: “ئەم ئامێرە نزیکەی ٥٠ دۆلار لە خەرجی کارەبا کەم دەکاتەوە، واتە لە دوو ساڵدا پارەکەی خۆی دەگەڕێنێتەوە بۆ ناو گیرفانتان.
لێرەدا باس لە ٤ نیشانە دەکەین کە ئەگەر هەبوون واتە کڕیار ئامادەی کڕینە:
فێری ناسینەوەی ئەم نیشانانە ببە:
- کاتێک کڕیارێک بە راستی بیەوێت کڕین بکەت پرسیاری زۆر دەکات دەربارەی وردەکاری بەرهەمەکە.
- هەروەها کڕیاران دەیانەوێت بزانن ئەم بەرهەمە لە داهاتوودا چۆن بەکاربهێنن.
- پرسیار دەکەن لەسەر شێوازی گەیاندن و بەستنی بەرهەمەکە.
- سەیرکردنی وردەکارییەکانی گەرەنتی بەرهەمەکە.
کاتێک ئەم نیشانانە دەبینن، کڕیارەکان بناسنەوە.
جزاکم الله خیرا 👏🏻🤲🏻