لە ڕابدوودا ڕەنگە تەواوی بازاڕ تەنها یەک کەس هەبووایە کە فرۆشی بابەتێکی بکردایە، لەمڕۆدا بازاڕ پڕبووە لە بزنس و دەکرێت هەمان بزنسەکەی تۆ هەزار کەس هەبن کە وەک تۆ هەوڵی ساغ کردنەوەی بەرهەمەکانییان دەدەن. بۆیە گەر کە ڕابردوودا گرنگییەک بە ڕکابەری نادرایە تا ئاستێک ئاسای بوو چونکە کەسی دیکە نەبوو هەمان بەرهەم بفرۆشێت. بەڵام ئەمڕۆ کڕیار ئازارە کە لای کە کڕین بکات و متمانە بە کێ بکات.
زۆرجار کاڵاکانمان کوالێتی بەرزن و نرخیشیان گونجاوە بەڵام دەبینین کە کڕیارەکانمان کڕین لە ڕکابەرەکانمان دەکەن و ئێمە هەڵنابژێرن. لە ڕکابەریدا تەنها بە هەبوونی کاڵایەکی کوالێتی بەرز یاخود نرخێکی گونجاو براوە نابیت، بەڵکو دەبێت لەگەڵ هەبوونی ئەمانەدا خۆت نیشانی کڕیارەکانت بدەیت و بزانن کە تۆش بوونت هەیە لە بازاڕەکادا.
باشترین پرد لە نێوان کڕیار و فرۆشیار لە ڕۆژکاری ئەمڕۆدا سۆشیاڵ میدیایە.
لەم مەقالەدا، ٦ ستراتیژی کاریگەر باس دەکەین کە یارمەتیت دەدات سەرکەوتووانەتر لە سۆشیاڵ میدیادا ڕکابەری بکەیت:
١. ڕکابەرەکانت بناسە:
یەکەم هەنگاوت پێویستە ڕکابەرەکانت بناسیت، دەبێت بزانیت ڕکابەرەکانت کێن؟ خاڵی هێز و لاوازیان بدۆزیتەوە. پێویستە شیکاری تەواو بۆ تەواوی ئەو بزنسانە بکەیت کە پێت وایە ڕکابەری تۆن.
چۆن شیکاری بۆ ڕکابەرەکانمان بکەیت؟
- ئەکاونتی ڕکیبەکانت لەسەر هەموو پلاتفۆرمەکان بگەرێ و فۆڵۆو بکە
- خوێندنەوەی فیدباک و کۆمێنتەکانییان، تا بزانیت کڕیارەکانیان چی دەڵێن؟
- بزانە لەهەفتەدا چەند جار پۆست دەکەن
- هەوڵبدە کڕینێکیان لێ بکە، تا وەڵامی ئەم پرسیارانەت دەست دەکەوێت:
١. بڕوانە هەڵسووکەوتیان لەگەڵ کڕیار چۆنە؟
٢. خاڵی هێز و خاڵی لاوازییان دیاری بکە.
٣. بزانە چۆن مامەڵە لەگەڵ کڕیاری ناڕازی و ئەو کڕیارانەی ڕەخنە دەگرن دەکەن
٤. بزانە ئەگەر کێشەیەکت لە بەرهەمەکەت هەبوو هەوڵی چارەسەرکردنی دەدەن یاخود ئیهمالی دەکەن.
٢. جیاوازییەکی ئەوان بدۆزەرەوە:
گەڕانێکی ورد بکە لەسەر ئەوەی ئەوان چییان نییە تا تۆ دەستەبەری بکەیت.
ئەگەر تەنها وەکو ڕکیبەکانت بیت، هیچکەس هۆکارێکی نییە تۆ هەڵبژێرێت.
پێویستە جیاوازی دروست بکەیت و خاڵک ڕابکێشیت. ئەم ٤ پرسیارە لە خۆت بکە و بزانە تۆ چ شتێکت هەیە یاخود دەتوانیت دابینی بکەیت کە لای ڕکابەرەکانت نییە:
- ئایا بەرهەمەکەم لەچیدا باشترە یان لە چ ڕوویەکەوە جیاوازترە؟
- ئایا خزمەتگوزارییەکانم خێراترن یان خەرجی کەمترن لەسەر شانی کڕیار؟
- ئایا چیرۆکی براندەکەم کاریگەرتر و مرۆڤانەترە؟
- ئایا مارکێتینگێکی تایبەت هەیە کە ڕکابەرەکانم گرینگیان پێنەدابێت؟
ئەو جیاوازییەی بدۆزیتەوە، ناوەڕۆکەکانت بەم شێوەیە بنیاد بنێ. خەڵک سێردەکەن بزانن تۆ چیت هەیە، نەک تەنها کالاکانت چین.
٣. ناوەرۆکی بەرزتر دروست بکە:
لە سۆشیاڵ میدیادا، ناوەرۆک پاشاکەیە. ئەگەر ناوەرۆکەکەت باشتر بێت لە ڕکابەرەکانت، ئەو کاتە خودی ئەلگۆریزمی سۆشیاڵ میدیاکە هاوکارت دەبێت لە گەورەبوونی هەژمارەکانت.
پێویستە ئەم تایبەتمەندییانەت هەبێت تا ناوەڕۆکێکی بەهێز دروست بکەیت:
- بینین— وێنە و ڤیدیۆی کاریگەر و قسەی سەرنج ڕاکێش.
- فێرکاری — ڤیدیۆی فێرکاری پۆست بکە کە خەڵکی حەز دەکەن فێرببن.
- هەستیار — داستان و چیرۆکی ڕاستەقینە و مرۆڤانە بگێرەوە.
- بەردەوام — لەسەر یەک جۆر دەنگ و ستایل بەردەوامبە.
٤. دروستکردنی پەیوەندی باش لەگەڵ ئەو کەسانەی بینەری هەژمارەکانمانن:
زۆرێک لە خاوەن پەیج و بزنسەکان بەردەوام پۆستییان هەیە و ناوەڕۆکێکی باش پێشکەش دەکەن، بەڵام وەڵامی نامە و کۆمێنتەکان نادەنەوە. ئەمەش یەکێکە لەو هەڵانەی وا دەکات فرۆش دابەزێت و خەڵکی متمانە نەکەن.
چۆن پەیوەندی باشتر دروست بکەیت؟
- هەموو کۆمێنتەکان وەڵامی بدەوە، تەنانەت ئەوانەی ئیمۆجییەکیشیان داناوە
- پرسیار لەخەڵک بکە لەسەر پۆستەکانت. دەتوانیت ڕایان وەبگریت لەسەر ئەوەی چی زیاد بکەیت، زۆرینەی جار خەڵکی شتێکت پێ دەڵێن کە ئەگەر گوێیان لێ بگریت بزنسەکەت گەشەی زۆر زیاتر دەکات.
- فیدباک و ڕای کڕیارانی پێشتر نیشانی کڕیارانت بدە تا بزانن لای تۆ چییان دەست کەوتووە.
سۆشیاڵ میدیا شوێنێکی خامۆش و ساردە ئەو کەسەی ناوەڕۆکێکی گەرم دروست دەکات و سەرنجی خەڵکی ڕادەکێشێت دەبێت جێگەی متمانە.
٥. ڕیکلامکردن لای کەسێکی بەناوبانگ:
یەکێک لە خێراترین رێگاکان بۆ ئەوەی پێشی ڕکابەرەکانت بدەیتەوە، ئەوەیە لەگەڵ کەسانی کاریگەری پلاتفۆرمەکاندا ڕێککەوتن بکەیت و ڕیکلامت بۆ بکەن.
٦. وردبینی بکە و لە ڕکیبەکانت زیاتر گۆڕانکاری بکە:
ڕکابەری ڕاستەقینە لەوەدا نییە کە ئەمڕۆ باشترین و ناسراوترین بیت، بەڵکو لەوەدایە کە خێراتر فێر ببیت و گۆڕانکاری بکەیت.
مانگانە چاو بە ئامارەکانتدا بخشێنەوە و وردبینی بکە:
- Reach — چەند کەس پۆستەکانتی بینیووە
- Engagement Rate — چەند لایک، کۆمێنت، شەیر هەیە
- Follower Growth — ئایا هەموو هەفتەیەک فۆڵۆکانت زیاد دەبێت؟
- Best Post — کام پۆستت باشترین ئەنجامی هێناوە بۆت؟ چی لەوەوە فێر بوویت بۆ پۆستەکانی داهاتووت؟
هەموو مانگێک کاتی یەک کاتژمێر دابنێ بۆ خوێندنەوەی ژمارەکانی ناو سۆشیاڵ میدیاکەت و بزانە چی باشتر بکەیت. ئەوانەی هەمیشە وردبینی دەکەن، بەردەوام لەوانەی نایکەن پێشکەوتووترن.
کۆتایی:
ڕکابەری لە سۆشیاڵ میدیادا شەڕی کڕین و فرۆشتن نییە. شەڕی ستراتیژییە. بزنسێکی بچووک بەستراتیژی درووست دەتوانێت پێش بڕاندێکی گەورەش بداتەوە. نهێنییەکە لەوەدایە کە خەڵکەکەت بناسیت، ناوەرۆکی باشتر دروست بکەیت، و هەرگیز لە هەوڵدان نەوەستیت.