چۆن سپۆنسەر بۆ پەیجەکەمان بکەین؟

ئەگەر بچیتە لای خاوەن پەیجەکان و ئەم پرسیارەیان لێ بکەیت، زۆرینەی وەڵامی نازانن. (کاتێک سپۆنسەر دەکەیت، چی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکڕیت؟) واتا: پارەیەک دەدەیت بە (فەیسبووک)، لە بەرامبەردا (فەیسبووک) چی دەدات بە تۆ؟

وەڵام: تۆ کاردانەوەی خەڵک دەکڕیت. واتا: بە هۆی پارەی تۆوە خەڵک کاردانەوەیەک دەکەن. جۆرەکانی کاردانەوە جیاوازن، دەکرێت کاردانەوەکان ئەم ٥ بن:

١. فۆڵۆوی پەیجەکەت بکەن.

٢. نامەت بۆ بنێرن.

٣. لایکی پۆستەکەت بکەن.

٤. کۆمێنتت بۆ بنوسن.

٥. پۆستەکەت بنێرن ب خەڵکی.

پرسیار: بۆچی دەبێت من کاردانەوەی خەڵک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکرم؟ ئیشم بە کاردانەوەی خەڵک چییە؟

وەڵام: چونکە لە بازاڕدا ڕکابارمان زۆرە. لە، مەقالەیەدا ڕوونی دەکەینەوە بە وردی:

کڕیار مافی هەڵبژاردنی هەیە: لای من پارەکەی خەرج بکات، یان لای ڕکابەرەکانم. لەبەر ئەمە: ئەگەر من لەبەر چاویان نەبم و کاردانەوەیان بۆ من نەبێت، کاردانەوەیان بۆ ڕکابەرەکانم دەبێت و پارەکەیان دەدەن بە ڕکابەرەکانم.

ئەگەر بەم شیوەیە بەردەوام بێت، من قازانج کەم دەکەم و لە دوورمەودادا ئەگەری شكستهێنانم زیاددەکات. خەڵکی پارە لای کەسێک خەرج دەکەن کە ڕۆژانە دایانبینن و لەگەڵیان ئاسوودەترن.

لە فەیسبووک و ئینستاگرامدا چەند جۆری سپۆنسەر هەیە، کە هەریەکەیان بۆ ئامانجێکی جیا بەکاردێن.

لێرەدا ٤ جۆر ڕوون دەکەینەوە:
١. سپۆنسەری پۆست: سادەترینیانە. کاتێک پۆستێکت هەیە، سپۆنسەر بۆ ئەم پۆستەت دەکەیت و فەیسبووک ئەو پۆستە نیشانی خەڵکێکی زیاتر دەدات. بۆ کاتێک باشە کە دەتەوێت بۆ ماوەیەک خەڵک لە بابەتێک ئاگادار بکەیتەوە و بینەر ڕابکێشیت.

٢. سپۆنسەری وێبسایت:  بۆ ئەوانەیە کە دەیانەوێت کڕیاران بۆ وێبسایتەکەیان بێت. لای خۆی دوگمەیەک هەیە کە کریار کلیکی دەکات و دەچێتە ماڵپەڕەکەت.
لای خۆمان کەمتر بەکاری دەهێنن، بۆ کاتێک باشە کە خەڵکی ئاگادار بکەیتەوە کە تۆ خاوەنی وێبسایتێکیت.

٣. سپۆنسەری لیدجەنەرەیشن)بەکارهێنانی لینک): بۆ کاتی دەیەوێت ناوو ژمارەی تەلەفۆن و ئیمەیلی کریار وەربگریت. فۆرمێکی ئامادە دروست دەکەیت کە کڕیار بەبێ ئەوەی پەیجەکەت بەجێبهێڵێت پڕی دەکاتەوە. ئەم جۆرە بۆ کاتێک باشە کە دەتەوێت ئیمەیڵ یاخود ژمارەی مۆبایلی کڕیاران وەربگریت و لەوێوە ئاگادارییان بکەیتەوە بۆ کڕینی بەرهەمەکانت.

٤. سپۆنسەری مەسینجەر:  ئەم سپۆنسەرە لە ڕێگەی ماسنجەرەوە دەکرێت، کاتێک کڕیار کلیکی لێ دەکات دەتوانێت نامە بۆ پەیجی خاوەنبزنس بنێرێت. ئەم جۆرەیان بۆ کاتێک باشە کە دەتەوێت کڕیارەکان نامەت بۆ بنێرن و قسەیان لەگەڵ بکەن.

بە ٤ خاڵ ڕوونی دەکەتنەوە کە چۆن سپۆنسەرێکی باش بنووسیت؟

١. نوسینی سپۆنسەرێکی باش:

نوسینی سپۆنسەرێکی باش گرنگترین بەشی کارەکەیە، و زۆر لە خاوەنپەیجەکان تێیدا  شکست دەهێنن. هەندێک لە خاوەن کارەکان پێیان وایە تەنها بە پارەدان بە سپۆنسەر دەتوانن خۆیان بە زۆرترین کەس بناسێنن. بەڵام ئەم بیرکردنەوەیە زۆر هەڵەیە، چونکە پارەدان بە سپۆنسەر نیوەی پڕۆسەکەیە. نیوەکەی دیکەی بێگومان هەبوونی پۆستێکە کە سەرنجڕانکێشێت و کڕیار بە باشی بزانێت. ئەگەر تۆ خاوەنی پۆستێکی باش نەبیت، تەواوی پارەکانت لە سپۆنسەر خەرج بکەیت ناگەیتە ئەو خاڵەی کە چاوەڕوانیت بۆی هەیە.

٢. سەرەتا کێشەیەک چارەسەر بکە: ئەو پۆستەی کە سپۆنسەری لەسەر دادەنێیت پێویستە کڕیار هەست بکات ئەم بەرهەمەی ئێمەی پێویستە و پۆستەکە ڕێک باسی ئەو دەکات.

٣.  دەست بخەرە سەر برینەکانی کڕیار: خەڵکی نایانەوێت پارە خەرج بکەن، بەڵکو دەیانەوێت کێشەیەکی خۆیان چارەسەر بکەن. پێیان نیشان بدە کە چۆن بەرهەمەکەت ئەو کێشەیە چارەسەر دەکات.

٤. (Call To Action)CTA:  واتا داوا لە بینەر بکەیت کارێک ئەنجام بدەن، نموونە: (” ئێستا پەیوەندی بکە و بەشدارببە، ڕیپلەیمان بکە تا وردەکاری تەواو وەربگریت”)

پێویستە بە شێوەیەکی ئاشکرا داوای ئەنجامدانی کارێک لە بینەر بکەیت. بەبێ CTA، بینەرەکان تەنها ڕیکلامەکە دەبینن و بەسەریدا تێپەڕ دەبن.

زۆرینەی ئەو کەسانەی کە سپۆنسەر دەکەن، تەنها پارەکەیان لە دەست دەدەن. ئەمەش بەهۆی ئەوە نییە کە سپۆنسەرەکەیان کار ناکات، بەڵکو چونکە ئەم ٤ هەڵەیە ئەنجام دەدەن:
١. تارگێتکردنی کەسانێک کە هەرگیز ناکرێت کڕیارت بن:

ئەگەر خاوەنی بزنسێکیت لە کوردستان. تارگێتت کەسانێک بن کە زمانیان جیاواز بێت یاخود مەودایەکی دووری زۆر لە نێوانتان بێت و نەتوانیت بە گەیاندن بۆی دابین بکەیت، ئەوا پارەت بەفیڕۆ دەچێت چونکە سپۆنسەرەکەت چووە بۆ کەسانێک کە هەرگیز ناتوانن ببنە کڕیارت.

٢. سپۆنسەر کردن بۆ پۆستێک کە کوالێتی خراپە: 

سپۆنسەرکردنی پۆستی کوالێتی خراپ وا دەکات پۆستەکەمان نەگاتە زۆرترین بینەر، بەڵکو چەند کەسێک دەیبینن، لایدەبەن چونکە کوالێتی باش نییە هەر بۆیە ئەلگۆریزم نیشانی کەسانی دیکەی نادات.

٣. چاودێرینەکردنی ئەنجامەکان:
 زۆرێک لەدوای ئەنجامدانی سپۆنسەر چاودێری ئەنجامەکان ناکەن. ئەگەر دوای ٤٨ کاتژمێر ببینیت کە خەڵکێکی زۆر پۆستەکەی بینیووە بەڵام کڕین کەمە، دەبێت لێکۆڵینەوە بکەیت بۆ دۆزینەوەی هۆکارەکە.

٤. ئەنجامنەدانی سپۆنسەر لە کاتێکی باشدا:

 کاتی دانانی سپۆنسەر گرینگە. بۆ نموونە: سپۆنسەرکردنی پۆستێک بۆ شیرینی و بابەتەکانی جەژن، لە مانگی ڕەمەزاندا ئەنجامیان باشتر دەبێت وەک لە سپۆنسەرێکی ئاسای کە باس لە بابەتێک دەکات کە بۆ جەژنی ڕەمەزان پێویست نییە.

کۆتایی:
سپۆنسەرکردن نە سیحرێکە کە ڕاستەوخۆ کڕیارێکی زۆرت بۆ بێنێت، نە خەرجی بێ ئەنجامە کە هیچ سوودێکی نەبێت. ئامرازێکە. وەک هەر ئامرازێکی دیکە، ئەگەر شێوازی بەکارهێنانی نەزانیت، زیانت پێ دەگات. بەڵام ئەگەر فێری بەکارهێنانی بیت، هاوکاریت دەکات کە گەشە بە بزنسەکەت بدەیت.

بۆ ئەوەی بتوانین سپۆنسەرکردن بگۆڕین بۆ پاراهێن بۆ بزنسەکەمان پێویستە زۆر ورد و جوان پۆستەکانمان ئامادە بکەین و دوا جار سپۆنسەری بۆ بەکار بهێنین.

کۆمێنتێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *