دووقات کردنەوەی فرۆش ئامانجێکی گرنگە بۆ هەر بزنسێک دەیەوێت گەشە بکات و زیاتر بفرۆشێت. ئەم ئامانجە هەرچەندە ئاسان دەردەکەوێت، بەڵام پێویستی بە پلان و بەردەوامی هەیە. لەم مەقالەیەدا ٥ خاڵی کاریگەر باس دەکەین بۆ ٢ قات کردنەوە فرۆش:
١. تێگەشتن لە بازاڕ: بۆ زیادکردنی فرۆش پێویستە تێگەشتنێکی باشمان هەبێت بۆ پێداویستی و ویستەکانی کڕیاران. هەوڵبدە كێشەی کڕیاران بزانە و چارەسەری بکە.
٢. وەرگرتنی فیدباک: کاتێک کەسێک کڕینت لێ دەکات، هەوڵ بدە دوای ماوەیەک پەیوەندی پیوەبکە و داوای بیر و ڕای بکە لەسەر ئەو بەرهەمەی کڕیویەتی. زۆرینەی جار کڕیارانمان پێشنیارمان بۆ دەکەن، ئەگەر هەندێک لەو پێشنیارانە جی بە جێ بکەین گەشەی زۆر زیاتر دەکەین.
٣. بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیا: ئەگەر تۆ تەنها دووکانێکت هەیە، پێویستە کار لەسەر ئەوە بکەیت کە ببیتە خاوەنی پەیج لە پلاتفۆڕمەکان و هەوڵبدەیت لە ڕێگەی سۆشیاڵ میدیاوە فرۆش بکەیت ئەمەش هاوکارت دەبێت بۆ بەرزکردنەوەی فرۆش.
٤. مارکێتینگ یان بازاڕگەری: مارکێتینگ بۆ کاڵاکانمان هاوکارمان دەکات لە ناساندنی خۆمان بە کڕیاران، ئامانجی سەرەکی مارکێتینگ ناساندنی خۆمان و بەرهەمەکەمانە، دواتر کاتێک کڕیار پێویستی بە بەرهەمەکە هەبێت، ئێمە دەناسێت و کڕینەکەی لامان دەکات.
٥. هەڵسەنگاندن: پێویستە بەردەوام هەڵسەنگاندن بکەین بۆ ئەنجامەکانمان و شیکاری ژمارەکان بکەیت، بەم شێوە ئاگادار دەبین لە ژمارەی فرۆشمان، و ئەو نرخەی خەرجکراوە لە هێنانی کڕیاردا، هەروەها ڕێژەی گەڕانەوەی داواکارییەکان، ئەم ژمارانە هاوکارت دەبن خاڵە لاوازەکان بەهێز بکەیت و خاڵە بەهێزەکان بەهێزتر بکەیت.
دەرئەنجام:
دووقاتکردنەوەی فرۆش پڕۆسەیەکی درێژخایەنە کە پێویستی بە پابەندبوون و هەوڵدانی بەردەوام هەیە. بە ئاسانی لە ماوەی چەند هەفتەیەک بە دەست نایەت، بە جێبەجێ کردنی ئەم ٥ خاڵە هەنگاو هەنگاو نزیکتر دەبیتەوە لە ٢ قات کردنەوەی فرۆش .