٧ یاسا بۆ سەرکەوتن

4.5
(8)

 

سەرکەوتن پێویستی بە وەسفکردن نییە، بێگومان هەمووان حەز بە سەرکەوتن دەکەین و بەدوای ڕێگاکانی گەیشتن بە سەرکەوتندا دەگەڕێن. ئەمڕۆ باس لەو 7 یاسای سەرکەوتنە دەکەین کە لە (برایان تریسی) باسیدەکات. کەسانێکی بێشومار توانیویانە بە جێبەجێکردنی ئەو بنەما و یاسایانە سەرکەوتن لە ژیانیاندا بەدەستبهێنن.

 

1یاسای عەقڵ

هەمیشە بیر لەوە بکەرەوە کە بەڕاستی چیت دەوێت و پێویستە چی بکەیت. دوور بکەوەرەوە لەو بیرکردنەوانەی دوودڵیت لەبارەیەوە.

 

2- یاسای باوەڕ

هەر شتێک بە قووڵی باوەڕت پێی هەبێت، ئەو شتە بۆ تۆ دەبێتە واقیع. بەتایبەتی لە دەستکردن بە بزنسێک یان گۆڕینی بزنسەکەت یان هەر بڕیارێکی پەیوەندیدار بە بزنس و پارەوە.

 

3 یاسای پاڵنەر

هەموو شتێک کە دەیڵێیت یان دەیکەیت لە ئارەزوو و حەز و ویستەکانتەوە سەرچاوە دەگرێت. ئەو کارە ئەنجام بدە کە وادەکات حەز و خولیای هەوڵدانت بۆ درووستببێت.

 

نهێنی سەرکەوتن دوو شتە:

  1. دانانی ئامانج و پلاندانان بۆیان.
  2. دیاریکردنی پاڵنەرەکان.

 

4 یاسای چاوەڕوانی

ئەگەر بە قەناعەتەوە چاوەڕێی ڕوودانی شتێک بکەیت، ئەوا بەدڵنیاییەوە ئەو شتە ڕوودەدات. جگە لەوەی چێژێکی زیاتر دەبەیت لە ڕوودانی ئەو شتە.

 

5 یاسای تەرکیز

هەرشتێک تەرکیزی مێشکت بخەیتە سەری و سەرنجت لەسەر بێت و بە بەردەوامی بیری لێبکەیتەوە، دەتوانیت تیایدا سەرکەوتوو بیت. بۆیە پێویستە بیرکردنەوەکانت لەسەر ئەو شتانە چڕ بکەیتەوە کە بەڕاستی لە ژیاندا دەتەوێت.

 

6 یاسای خوو

بەلایەنی کەمەوە 95%ی ئەو کارانەی کە ئەنجامی دەدەیت لە خووەوە سەرچاوەی گرتووە، جا خووی باش بێت یان خووی خراپ. دەتوانیت خوویەک پەرەپێبدەیت کە سەرکەوتنت بۆ مسۆگەر بکات. بەم شێوەیە بەردەوام بە لە دووبارەکردنەوەی.

 

7یاسای هەڵبژاردن

هەرچییەک لەژیانتدا ڕوویداوە دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکانتە. چونکە هەمیشە ئازادیت لە هەڵبژاردنی بیرکردنەوەکانت، لە هەڵبژاردنی ئەوەی چیت دەوێت و دەتەوێت چی بکەیت.

 

ئامادەکردن: ستافی کارسازی شادمان

 

داواکردنی کتێبەکانمان

تاچەند بەسوودبوو؟

لە 1 تا 5

نمرەی ناوەند 4.5 / 5. ژمارەی هەڵسەنگاندن 8

کۆمێنتێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *