٣ ڕێگا بۆ ڕازیکردنی کڕیاران

4.6
(10)

 

پێش ئەوەی دەست بە هەر شتێک بکەیت، لە خۆت بپرسە: “ئایا ئەوەی تۆ دەیکەیت توانای ئەوەی هەیە کڕیارەکە ڕازی بکات بکڕێت؟” ئەگەر نەتوانیت وەڵامی ئەم پرسیارە بدۆزیتەوە، ئەگەری ئەوە هەیە کە بزنسەکەت بەرەو شکست هەنگاو بنێت.

 

زۆربەی خاوەنکارەکانی هەرێمی کوردستان خاوەنی بزنسی بچوکن، لە بزنسە بچووکەکاندا زۆر گرنگە کە بە وردیی و وریاییەوە مامەڵە بکەیت و هەنگاو بنێیت. بۆچی؟ چونکە ئەگەر بتوانی کاریگەری لەسەر هەستی کڕیارەکانت دروستبکەیت، ئەوا کڕیاری هەمیشەیی بۆ بزنسەکەت دەدۆزیتەوە.

 

ئێستا پرسیار ئەوەیە چۆن کڕیارەکان بە بەرهەمەکەمان سەرسام بکەین؟ ئەگەر کڕیارەکانت بناسیت، دەزانیت چی وایانلێدەکات تیک بکەن. بەڵام بەگشتی بەپێی ئەم خاڵانەی خوارەوە دەتوانیت کاریگەرترین فاکتەری ڕازیکردنی کڕیار بدۆزیتەوە.

 

  1. یادگاری

زۆر زۆر گرنگە شتێکی یادگاریی بدەیت بە کڕیارەکانت تا هەمیشە تۆ و بزنسەکەت لە خەیاڵیاندا بمێنێتەوە، دەستنووسێک، وێنەیەک، تابلۆیەک، کوپێک یان سەدان شتی تر هەن کە دەکرێت وەک یادگاریی بدرێتە کڕیار. لەم ڕۆژانەدا بە دەگمەن دەبینین خاوەنکارێک کارێکی لەمشیوەیە بکات، بەڵام تۆ ببە ئەو کەسەی ئەم شتە لە بزنسەکەتدا جێبەجێ دەکەیت و دواتریش ئەنجامەکەی ببینە.

 

  1. پێچانەوە (پاکێجینگ)

بەپێی ڕاپرسییەک کە بەم دواییە کراوە، لە ساڵێکدا ٥١%ی کڕینەکان بە شێوەی ئۆنلاین ئەنجامدراون. بابەتی داواکاری ئۆنلاین هەڵدەگرین بۆ مەقالەیەکی تر و بە وردی باسی دەکەین، ئێستا تەنها باسی پێچانەوەی کاڵاکان دەکەین. خەڵکی تەنها لەبەر ئەوەی ئاسانە و خێرایە، بە ئۆنلاین کڕین ئەنجام نادەن. بەڵکو لەبەر ئەوەی چاوەڕوانی ئەوەن کە بە کردنەوەی پاکەتی کاڵاکە دڵیان خۆش ببێت. کارێک بکە کڕیارەکە چێژ لە کڕین لە تۆ وەربگرێت.

 

    3. دیاری کاریگەرە

خەڵک حەزیان لە ئۆفەر و دیاری و خەڵات و تیروپشکە، بەڵام کاریگەری دیارییەکی چاوەڕواننەکراو زۆر زیاترە. زۆر شتێکی جوانە کە بەبێ ئەوەی پێشتر کڕیارەکە ئاگاداربکەیتەوە؛ لەکاتی پێچانەوەی کاڵاکانیدا، کاڵایەک، قاوەیەک، کارتی وەحدەیەک، قەڵەمێک بکەیتە دیاری بۆ کڕیارەکە. پێتان وایە کاردانەوەی کڕیارەکە چی دەبێت؟ بەدڵنیاییەوە خۆشحاڵ دەبێت و هەستێکی زۆر خۆشی دەبێت، بەتایبەت گەر کاڵاکە یادگاری بێت و بمێنێتەوە.

 

ئەوە شتێکی باشە کە کڕیارەکانت لە کارەکەت ڕازی بن، بەڵام باشتر هەبوونی کڕیارە کە چێژ لە کڕین لە تۆ وەربگرن.

 

داواکردنی کتێبەکانمان

 

ئامادەکردن: ستافی کارسازی شادمان

 

 

تاچەند بەسوودبوو؟

لە 1 تا 5

نمرەی ناوەند 4.6 / 5. ژمارەی هەڵسەنگاندن 10

کۆمێنتێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *