ئایا تۆ بەڕێوەبەرێکی کارامە و سەرکەوتوویت؟ ئایا دەزانی بەڕێوەبەرە سەرکەوتووەکان چ تایبەتمەندییەکیان هەیە؟ لە مەقالەی ئەمڕۆدا بە کورتی ١٨ تایبەتمەندی بەڕێوەبەرە سەرکەوتووەکان دەخەینەڕوو تۆش بە وردی هەموو خاڵەکان بخوێنەرەوە و هەوڵ بدە لە خۆت و بزنسەکەتدا جێبەجێیان بکەیت.
1- بە پلان کاردەکات و هەمیشە تێبینییەکان لای خۆی تۆمار دەکات و هیچ شتێکی لێ ون نابێت.
2- گرنگی بە لایەنی ماددی کارمەندەکانی دەدات و ڕێزیان لێدەگرێت.
3- هانی کارمەندەکانی دەدات بۆ کارکردن بە شێوازی نوێ و جۆراوجۆر.
4- بە دڵ و گیان باوەڕی بە نوێگەری و بەردەوامبوون هەیە لە بزنسەکەیدا.
5- کات بۆ باشترکردنی لێهاتوویی و زیادکردنی زانیاری خۆی و کارمەندەکانی.
6- بەردەوام هەوڵ بۆ فێربوون و باشتربوون دەدات لە بوارەکەیدا.
7- بەدوای چاکسازیدا دەگەڕێت و دەزانێت لە کوێوە دەست پێبکات.
8- بۆ ئەوەی بزنسەکەی لە گەورەبووندا بێت، هەمیشە لەخۆیەوە گۆڕانکاری دەستپێدەکات و دواتر کارمەندەکانی فێردەکات دەکات.
9- دەستپێشخەر و سەرکردە و ورد و چاودێر و هەڵسەنگێنەرە و هەوڵ دەدات کارمەندەکانیشی هەمان شت بکەن.
10- حەزی لە ڕووبەڕووبوونەوەی کێشەیە و دەیەوێت تواناکانی خۆی تێدا تاقیبکاتەوە.
11- دیدگای هاوبەشی هەیە و بیروڕای خۆی لەگەڵ کارمەندەکانیدا دەگۆڕێتەوە و بیرکردنەوە باشەکانیان بەکاردەهێنێت بۆ باشترکردنی بزنسەکە.
12- ئەرکەکان بە شێوەیەکی لێزانانە دابەشدەکات بەسەر کارمەندەکانیدا.
13- بەردەوام هەوڵ دەدات بۆ نەهێشتنی ئاڵۆزی و مشتومڕ لەنێوان کارمەندەکانی.
14- بەردەوام سەرپەرشتی پێشکەوتنی کاری دیزاین و پلانی کارکردن و بودجە و تێچوون دەکات.
15- هانی کارمەندەکانی دەدات بۆ داهێنان و زەمینە بۆ پەپێدان و فراوانکردنی ئەم داهێنانانە دابین دەکات.
16- قەیرانەکان دەناسێت و لە کاتی قەیرانەکاندا بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە و لێهاتووانە مامەڵە لەگەڵ کێشەکاندا دەکات.
17- گرنگی بە ڕای کڕیارەکانی دەدات، بەتایبەتی کڕیارە ناڕازییەکان.
18- باوەڕی بە هەبوونی سۆشیاڵ میدیا و پەیج و سپۆنسەر و ڕیکلام و بزنسکارد و هتد… هەیە.
ئامادەکردن: ستافی کارسازی شادمان
داواکردنی کتێبەکانمان