10 هۆکاری سەرەکی بۆ شکست

3
(2)

 

شکست ناخۆشە، مەگەر وانییە؟ ئەمڕۆ لەم بابەتەدا باس لە ١٠ هۆکاری شکست دەکەین، تۆش گەر دەتەوێت خۆت بپارێزیت لە شکست، ئەوا بە وردی هەر ١٠ خاڵەکە بخوێنەرەوە.

 

1- نەبوونی ئامانجێکی ڕوون لە ژیاندا

ئەوانەی لە ژیاندا ئامانجێکی دیاریکراو پەیڕەو ناکەن، ئەگەری سەرکەوتنیان زۆر کەمە. بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە کراوە لەگەڵ ١٠٠ کەس کە تووشی شکست بوون لەژیانیاندا، ٩٨ کەسیان خاوەنی هیچ پلانێک نەبوون. ڕەنگە ئەمە گرنگترین هۆکار بووبێت بۆ شکستهێنانیان.

 

2- نەبوونی جۆش و خرۆش بۆ سەرکەوتن

ئەوانەی ئارەزووی پێشکەوتن و بەردەوامبوونیان نییە و ئامادە نین باجی ئەو زەحمەتییانە بدەن کە بەهۆیەوە تووشیان دەبێت، چانسی سەرکەوتنیان نییە.

 

3- ئاستی خوێندن

سەلمێندراوە کە خوێندەوارەکان زیاتر لە کەسانی تر چانسی گەیشتن بە خەونەکانیان هەیە. خوێندەوار ئەو کەسەیە کە بتوانێت ئارەزووەکانی خۆی بەدی بهێنێت بەبێ ئەوەی پێشێلی مافی کەسانی دیکە بکات. ئاستی خوێندن تەنها پرسی مەعریفە (خوێندنەوە و نووسین) ناگرێتەوە، بەڵکو ئەو زانستەش دەگرێتەوە کە لە خوێندنگەکاندا دەخوێندرێت. لێرەدا خاڵێکی پەیوەست بەم بابەتە هەیە کە پێویستە بیزانین. (خەڵک پارەیان پێنادرێت بۆ ئەوەی دەیزانن. بەڵکوو بەپێی ئەوەی بەم زانیارییانە چی دەکەن مووچە وەردەگرن).

 

4- نەبوونی ڕێکوپێکی

ڕێکخستن لە خۆکۆنتڕۆڵکردنەوە سەرچاوە دەگرێت، واتە توانای کۆنترۆڵکردنی هەستە نەرێنیەکانی خۆت. پێش ئەوەی بتوانیت دۆخی دەوروبەرت کۆنتڕۆڵ بکەیت، سەرەتا دەبێت خۆت کۆنتڕۆڵ بکەیت. زاڵبوون بەسەر هەستەکانی خۆت، قورسترین شتە کە هەر کەسێک بتوانێت بیکات. ئەگەر بەباشی خۆت نەناسیت و لە سیفەت و تایبەتمەندییەکانی خۆت تێنەگەیت، کاتێک لەبەردەم ئاوێنەدا دەوەستیت، ئەوا خراپترین دوژمنت دەبینیت.

 

5- نەبوونی خۆڕاگری و کۆڵنەدان

زۆربەمان دەستپێکردندا زۆر باشین بەڵام تەواوکردندا باش نین. نەک هەر ئەوە، زۆر کەس کاتێک یەکەم نیشانەکانی شکست دەبینن دەستبەرداری خەونەکەیان دەبن. خۆڕاگرەکان ڕووبەڕووی کێشەکان دەبنەوە و چارەسەری دەکەن و بەردەوامدەبن و ناوەستن.

 

6- کاراکتەری نەرێنی

ئەو کەسانەی بە تێڕوانینێکی نەرێنی سەیری ئامانج و خەونەکانیان دەکەن، چانسی سەرکەوتنیان نییە.

 

7- دوودڵی لە بڕیاردان

کەسانی سەرکەوتوو بە ئاسانی بڕیار دەدەن. ئەو کەسانەی دوودڵن لە بڕیاردان و پێداچوونەوە بە بڕیارەکانیاندا ناکەن، زۆرجار سەرکەوتوو نابن.

 

8- وریایی زۆر

ئەو کەسەی لەبەر وریایی و ترس ئامادە نەبێت سەرکێشی بکات، پاشماوەی ئەوانی تری بۆ دەمێنێتەوە. زۆر وریابوون، جۆرێکە لە ئیهمالکردن.

 

9- هەبوونی هاندان

بەبێ هاندان ناتوانیت بەردەوامبیت لە گەیشتن بە ئامانجەکەت. هاوڕێیەتی کەسانێک بکە کە هانت بدەن بۆ بەردەوامبوون لەسەر خەونەکەت.

 

10- نەبوونی ڕاستگۆیی

جێگرەوەی ڕاستگۆیی هەر ڕاستگۆییە. ڕەنگە کەسێک لە ژێر کاریگەری بارودۆخەکانی ژیاندا بۆ ماوەیەکی کاتی دەستبەرداری ڕاستگۆیی خۆی ببێت؛ بەڵام ئەوەی بە ئەنقەست واز لە ڕاستگۆیی خۆی دەهێنێت هیچ چانسێکی نییە بۆ گەیشتن بە خەونەکەی.

 

ئامادەکردن: ستافی کارسازی شادمان

 

داواکردنی کتێبەکانمان

تاچەند بەسوودبوو؟

لە 1 تا 5

نمرەی ناوەند 3 / 5. ژمارەی هەڵسەنگاندن 2

کۆمێنتێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *