هەنگاوەکانی دروستکردنی بزنس بۆ گەنجان

 

لەم دۆخەی ئێستای کوردستاندا؛ گەنجانێکی زۆرمان هەیە کە حەز بەوە دەکەن بزنسی خۆیان دابمەزرێنن، بەڵام بەهۆی ئەوەی دۆخەکە سەختە و پارەیان کەم پێیە، دەترسن و نازانن لەکوێوە دەستپێبکەن. بۆ دەستکردن بە بزنسی خۆت، ئەم حەوت هەنگاوەی خوارەوە جێبەجێبکە.

 

ڕۆژی یەکەم: پلاندانان

دەفتەرێک بهێنە و بیکەرەوە. لە سەرەوەی لاپەڕەکەدا لیستێک دروستبکە و خولیاکانت بنووسە. پاشان لێهاتووییە تایبەتەکانت بنووسە. پاشان ئەو لێهاتوویانە بنووسە کە هەندێک لێی دەزانیت یان دەتوانیت بە خێرایی فێری ببیت. سەردانی 10-15 هاوڕێ و ناسیاو بکەن بۆ ئەوەی بازاڕ چیی کەمە و چ بوارێک فرۆشی زۆرە. لیستێک ئامادە بکە و پێداویستییەکانی کۆمەڵگا بنووسە. لیستی پێداویستییەکانی کۆمەڵگاکەت بەراورد بکە لەگەڵ لیستی خولیا و لێهاتوویەکانت. لیستێک لە بزنسە ئەگەرییەکان دروستبکە کە دەتوانیت بە بەکارهێنانی خولیا و لێهاتووییەکانت ئەنجامی بدەیت. سێ بیرۆکەی بزنسی زۆر باش هەڵبژێرە کە چێژی لێ وەردەگریت و زۆرترین قازانجیان هەیە.

 

ڕۆژی دووەم: وەبەرهێنان

دوای ئەو لێکۆڵینەوانەی ڕۆژی پێشتر کردت، باشترین بزنس هەڵبژێرە بۆ دەستپێکردن. لەگەڵ دایک و باوکت و کەسە نزیکەکانت باسی ئەم کارە بکە بۆ ئەوەی دڵنیا بیت کە لەگەڵ پلانەکانتدا هاوڕان.

دوو یان سێ ناو بۆ بزنسەکەت بدۆزەرەوە و پرسیار لە هاوڕێکانت بکە کە کام ناوەیان زیاتر بەدڵە. هەوڵ بدە باشترین ناو بۆ کارەکەت هەڵبژێرە. لاپەڕەیەکی تازە لە دەفتەرەکەتدا هەڵبدەرەوە و ئەو ناوی کاڵایانە بنووسە کە پلانت هەیە بیفرۆشیت. لیستێکیش بۆ ئەو کەلوپەل و پێداویستیانە دروستبکە کە پێویستن بۆ بزنسەکەت. بڕیار بدە کە ئایا دەتەوێت تاکە خاوەنی کارەکە بیت یان هاوبەشت دەبێت.

 

ڕۆژی سێیەم: دامەزراندنی کارمەند

وە لە سەرەوە ئاماژەمان پێدا، لیستێک بۆ هەموو ئەو  پێداویستیانە دروستبکە کە پێویستت پێیانە بۆ بزنسەکەت. بەدوای هەرزانترین نرخدا بگەڕێ بۆ هەریەکێک لەو کاڵایانەی کە پێویستە بۆ کڕین و دواتریش تێچوونەکانی لە دەفتەرەکەتدا بنووسە.

لیستێکی تر تەرخان بکە بۆ خەرجییەکانی بزنسەکەت، وەک (کرێ دوکان، کارەبا، ئاو و هتد). ناوی نزیکترین ڕکابەرەکانی بزنسەکەت بنووسە و لەوە بکۆڵەرەوە کە ئەوان چۆن توانیویانە بگەنە ئەم ئاستەی ئێستایان.

 

ڕۆژی چوارەم: ڕیکلام

دروستکردنی لۆگۆ و بزنسکارد و بڕوشەر و تابلۆ (مەقتەعە) هەروەها دروستکردنی پەیج و ئامادەکردنی پۆست و ڤیدیۆ و ڕیکلام و سپۆنسەرکردن؛ بزنسەکەت بەرەوپێش دەبات و ڕەسمییاتێک دەدات بە پڕۆژەکە.

 

کۆتا قسە:

دروستکردنی بزنس هیچ زەحمەتییەکی تێدا نییە، بەڵکو بەردەوامبوون تێیدا زەحمەتە. لەبیرت بێت! لە بزنسدا شکست ئاساییە، بەڵام فێرنەبوون لە شکستەکان ئاسایی نییە. بەوهیوای ببیتە باشترینی بوارەکەت.

 

ئامادەکردن: ستافی کارسازی شادمان

2 Comments.

  1. خولیاو ئاوات و شارەزییەكی كەم شتێكە وەڵام دانەوەی بازاریش شتێكی ترە
    ئامادەكردنی لیستێك پیداویستی شتێكە و
    پارەی گیرفانیشت شتێكی تر
    گرتنی دوكان زور ئاسانەو
    بەردەوامی بۆ دانی كرێی دوكان. و ئاوو كارەبا پاش چەن مانگ بێبازاریش بۆ دابین. كردنی ئەم. كرێیانە ئەمەش بابەتێكی چیاوازتر
    سوپاس بۆ زانیاریەكانتان

کۆمێنتێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *