کڕیارەکان دوو جۆرن، کڕیاری بێ تام و کڕیاری سەلیقە، کڕیاری بێ تام بە ڕێکەوت بوونەتە کڕیاری تۆ و هەرکاتێک لە شوێنێکی ترەوە خزمەتگوزاری باشتریان دەستکەوت، دەڕۆن. بەڵام کڕیارە سەلیقەییەکان هۆکاری باشیان هەیە بۆ هەڵبژاردنی ئەو کەسەی کڕینی لێ دەکەن. بەڵام چی ئەگەر ئەو بزنسەی کە کڕینی لێ دەکەن ئامانجدار و خەیاڵبین نەبێت؟ چی ئەگەر کڕیارەکان ئەو بزنسە بە بێزارکەر بزانن؟
ڕاستییەکە ئەوەیە کە پێداویستی کڕیارەکان جیاوازە. لەوانەیە بۆ کڕیارێک داشکاندنێک بەهایەکی زۆری هەبێت و بۆ کڕیارێکی دیکەش گەرەنتی گەیاندنی کاڵاکان لە شوێنی خۆیدا گرنگیی هەبێت. لەم حاڵەتەدا ئەگەر ئامانجی بزنسێک تێپەڕاندنی چاوەڕوانییەکانی کڕیارەکانی بێت، پێویستە بزانرێت پێداویستی تاکەکەسی هەریەک لە کڕیارەکانی چییە. تاکە ڕێگە بۆ بەدەستهێنانی ئەم پێداویستییانەی کڕیار ئەوەیە کە لە ڕێگەی پرسیار و وەڵامەوە یان پڕکردنەوەی پرسیارنامەکانەوە داوای بۆچوونی کڕیارەکانت بکەیت.
بەڕێوەبەر و خاوەنکارە لێهاتووەکانی بازاڕ هێشتا کاتێکی زۆر بەسەر دەبەن بۆ کۆکردنەوەی زانیاری دەربارەی کڕیار. کۆکردنەوەی ئەم زانیارییانە لەبارەی کڕیارەوە پێی دەوترێت بەڕێوەبردنی پەیوەندی کڕیاران، کە زۆرجار بزنسە گەورەکان پارە و کاتێکی زۆر لە دۆزینەوەی پێویستییە سەرەکیەکانی کڕیاردا خەرج دەکەن. بەڵام ئەگەر کۆکردنەوە و پاراستنی ئەم زانیاریانە یارمەتیدەر نەبێت بۆ باشترکردنی خزمەتگوزاری کڕیار، ئەوا سوودی چییە؟
شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ کڕیاران بۆ ڕازیکردنیان گرنگترە لە خودی بەرهەمەکە. کاتێک کڕیار پارەکانی خەرج دەکات، برسیی ئەزموونی نوێی خۆشە لە کڕینی کاڵادا. زۆرێک لە کڕیارەکان چیتر چێژ لە خەرجکردنی پارە نابینن. ناچارن بچن بۆ بازاڕکردن بۆ کڕینی کاڵایەک، نەک بچن بۆ بازاڕ بۆ کات بەسەربردن و خۆشی.
داواکردنی کتێبەکانمان
ئامادەکردن: ستافی کارسازی شادمان