فرۆشیارانی تەحەددا زیاتر دەفرۆشن

4.9
(10)

 

تۆ لە کام جۆرەی فرۆشیاریت؟ هەموو فرۆشیارەکان پۆلێن دەکرێنە سەر پێنج گروپ:

 

زەحمەتکێشەکان: ئەم کەسانە پەیوەندی زیاتر دروستدەکەن و کڕیاری زیاتر دەناسن و ئۆفەری زیاتر دەدەن بە کڕیار لە چاو فرۆشیارەکانی تر.

پەیوەندیکەران: ئەم کەسانە کاردەکەن بۆ چارەسەرکردنی پێداویستی کڕیاران. بۆ ئەوان پەیوەندی پتەو لە هەموو شتێک گرنگترە.

چاونەترسەکان: متمانەیان بەخۆیان هەیە و شتەکان بە شێوازی خۆیان ئەنجام دەدەن.

چارەسەرکەران: ڕۆحی خزمەتگوزاریی کڕیارانیان هەیە. بۆ ئەوان هیچ شتێک لەوە گرنگتر نییە کە ئەو کارانە ئەنجام بدەن کە کڕیار دڵخۆش بکات.

تەحەدداکەران: هەموو ئەو زانیارییانەی هەیە لەسەر کار و پیشە و حەز و ویستی کڕیاران بەدەستیدەهێنن و بەکاریدەهێنن بۆ ئەوەی خۆیان بەرەوپێش ببەن بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی کاریگەرتر.

 

فرۆشیارانی تەحەددا دیدگای ناوازە و نوێ بۆ کڕیارەکان دروستدەکەن. زۆر بە باشی کار لەگەڵ ئەو کڕیارانە دەکەن کە دڵنیا نین و دوودڵن لە کڕین. هەروەها دەتوانن بە ئاسانی باس لە پرسە داراییەکان بکەن و لێهاتوون لە چارەسەرکردنی نیگەرانییە داراییەکانی کڕیارەکان. ئەوان دەزانن چ شتێک بەنرخە بۆ کڕیار. فرۆشیارانی تەحەددا لە فرۆشیارەکانی تر باشترن.

 

ئەوان سێ تایبەتمەندی سەرەکییان هەیە:

 

 1-دەتوانن شتانی نوێ و بەنرخ فێربن دەربارەی بازاڕ و کڕیار، چونکە زانیاریی تایبەت و وردیان هەیە لەسەر کڕیاران و دەتوانن گفتوگۆ و دانوستانێکی بنیاتنەریان لەگەڵدا بکەن.

 2-دەتوانن خزمەتگوزارییەکان بەپێی خواستی خۆیان دابنێن، چونکە دەزانن لە ڕوانگەی کڕیارەوە چی بەنرخە. ئەوان دەزانن چۆن قایلکەرانە قسە بکەن لەگەڵ کڕیارە ئەگەرییەکان.

 3-دەتوانن کۆنترۆڵی فرۆشتن بکەن چونکە ناترسن لە تەحەداکردن و دروستکردنی فشار بۆ داخستنی فرۆشەکە.

ئەو فرۆشیارانەی هەمیشە ئامادەی تەحەدداکردنن، فرۆشیان زیاترە و کڕیار زیاتر حەزی بە کڕینە لەو فرۆشیارانە، چونکە وا بیردەکەنەوە کە ئەو فرۆشیارە گرنگیی بە گیرفانیان نادات، ئەمەش دەبێتە هۆی ڕاکێشانی کڕیار و دروستبوونی فرۆش.

 

ئێستاش لەخۆت بپرسە: ئایا تۆ فرۆشیارێکی تەحەدداکەریت؟ یان ئامادەیت ببیتە فرۆشیارێکی تەحەدداکەر؟

 

داواکردنی کتێبەکانمان

 

ئامادەکردن: ستافی کارسازی شادمان

تاچەند بەسوودبوو؟

لە 1 تا 5

نمرەی ناوەند 4.9 / 5. ژمارەی هەڵسەنگاندن 10

کۆمێنتێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *