دەربارەی ئێمە
بۆ وەرگتنی زانیاری دەربارەی کتێب و خولەکانمان لە فەیسبووکەوە نامەمان بۆ بنێرن:
بۆ پەیوەندیکردن بە پڕۆژەی کارسازی شادمانەوە پەیوەندی بەم
ژمارەیەوە بکەن:
07508724916
ئێمە لە سۆشیاڵ میدیا
07508724916
Youtube
Telegram
Tiktok
مێژووی دروستبوون
پڕۆژەی کارسازی شادمان مێژووی درووستبوونی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٧، لەو ساڵەدا یەکەم کتێبی پڕۆژەکە چاپکرا بە ناونیشانی (شادمانی لە ناوجەرگەی سەختییەکان)دا. پاشتر پڕۆژەکە ناونرا شادمانی و ساڵانە (گەشتیار غەریب) وەک خاوەنی پڕۆژەکە کتێبێکی نوێی چاپدەکرد.
ساڵی ٢٠٢٢ پڕۆژەکە نوێکرایەوە. ناوی گۆڕدرا بە پڕۆژەی کارسازی شادمان. بڕیاردرا تەرکیزی پڕۆژەکە لەسەر گەشەپێدانی بزنس بێت لە کوردستاندا. لەم ساڵانەدا، دەیان کتێب، پوختەکتێب، ڤیدیۆی فێرکاری، خول و سیمیناراتمان هەبووە.
مانای ناوی کارسازی شادمان
کارساز واتا: کەسێک کە کارێک دروستدەکات. بە کوردییەکەی خۆمان واتا: خاوەنکار.
شادمان: واتا کەسێکی دڵخۆش.
کەوایە ناوی پڕۆژەکە واتا خاوەنکاری دڵخۆش
بواری کاردکردن
تەرکیزی ئێمە لەسەر گەشەپێذانی بزنسە، لەم بوارانەدا بەرهەممان هەیە:
- بازاڕکاری
- فرۆشتن
- بەڕێوەبردنی بزنس
بەهاکانی ئێمە:
- ڕاستگۆیی
- خێرایی
- دڵسۆزی
هەر پێشنیارێکتان هەبوو بۆ بەرەوپێشچوونی کارەکانمان، سوپاستان دەکەین ئاگادارمان بکەنەوە.
هاوکارییەکانی ئێوە گەشە بە پڕۆژەکەمان دەدات.