گەشەکردنی بزنس لە گۆڕینی خۆتەوە دەستپێدەکات. (جیم کۆڵینز) کە نووسەرێکی ئەمریکییە و لە بواری پەرەپێدانی مرۆییدا دەنووسێت، لە کتێبی “لە باشەوە بۆ باشترین” دەڵێت:
لە پشت هەر سەرکەوتنێک لە بزنسدا، هەمیشە کەسێک هەیە هەبوون کە هەوڵەکانیان وایکردووە بزنسەکە گەشە بکات. لە سەرەتای بزنسدا، تەنانەت ئەگەر دوکانێکی ڕێکخراو و تەرتیبت نەبێت، بزنسەکەت هەر بەرەو پێشەوە دەچێت، بەڵام لە کۆتاییدا دەگەیتە خاڵێک کە پێشکەوتنەکانت بەندە بە هەوڵ و ماندووبوونەکانتەوە. با چەند تایبەتمەندییەکی بنەڕەتی خاوەنکارە سەرکەوتووەکاندا بدۆزینەوە.
-
بوێری
ورەی خاوەنکارە سەرکەوتووەکان هەمیشە جێی تێڕامانە. ئەوان کارگەلێک دەکەن کە زۆرێک لە ڕکابەرەکانیان دەترسن لە ئەنجامدانی. خاوەنکارەکان سەرەڕای ترسیان، ئەوەی بە ڕاستی دەزانن دەیکەن؛ بێگومان لەگەڵ ئەوەشی دەزانین هیچ شتێک گەرەنتی سەرکەوتنی نییە.
بوێر بوون لە بزنسدا وامانلێدەکات زیاتر شتەکان تاقیبکەینەوە و زیاتر هەڵە بکەین. ئەمە نهێنی سەرکەوتنە لە بزنسدا. دەبێت زۆر شت تاقی بکەینەوە، بەو هیوایەی یەکێکیان ئامانجی ویستراو بەدەستبهێنن.
گووگڵ، مایکرۆسۆفت، ئەمازۆن و تێسلا. گرنگترین هۆکاری هاوبەش لە نێوان هەموو ئەم کۆمپانیایانەدا گەشەی ڕاست و چەپییە. گەشەی ڕاست؛ واتە ئەنجامدانی ئەو کارانەی کە پێشتر نەکراون؛ بۆ نموونە: کاتێک زۆربەی کۆمپانیاکان ئامێری چاپکردنیان دروستدەکرد، مایکرۆسۆفت کاری لەسەر پەرەپێدانی بەرنامەیەکی پرۆسێسی وشە کرد کە دواجار بوو بە وۆرد. هەروەها زۆرێکیش لە کۆمپانیاکان بە گەشەکردنی ئەزموونکراو ڕازی دەبن؛ واتە: بزانین ئەوانی تر چییان کردووە و ئێمەش کارەکانی ئەوان کۆپی دەکەین و بە باشتر ئەنجامی دەدەین.
لە ئێستادا ئەم پرسیارە لە خۆت بکە: “چ شتێک سوودی بۆ بزنسەکەم دەبێت کە بەهۆی ترسەوە نەمکردووە؟” ڕەنگە هەندێک بیرۆکە بێتە خەیاڵتەوە. ئەگەر بیاننووسیت و دانە دانە تاقیانبکەیتەوە، بە دڵنیاییەوە هەر بیرۆکەیەک دەدۆزیتەوە کە دەزانیت ڕاستە و گونجاوە؛ بەڵام یەک دونیا بیرۆکە چەندین هاتۆتە خەیاڵت و هەرگیزیش یەک دانەیانت تاقینەکردوەتەوە. لەمڕۆوە بەخۆت بڵێ: هیچ بژاردەیەکم نییە جگە لەوەی ئازاتر و چاونەترستر بم!
ڕەنگە پێویست بێت ڕیکلامی زیاتر بکەیت؛ بەڵام بترسیت. ڕەنگە پێویستت بە کۆبوونەوەیەکی جددی لەگەڵ دابینکەر (مەعمیلێک) هەبێت تا بتوانیت نرخ و کواڵتی کاڵاکانت باشتر بکەیت؛ بەڵام ئەو کۆبوونەوەیە ڕەنگە ترسناک دەربکەوێت.
چارەسەر:
هەفتەی یەک شت لەوانەی کە ترسناک دەردەکەوێت، ئەنجام بدە. ئەگەر هەفتانە کارێکی ترسناک نەکەیت، چاوەڕوانی هیچ گەشەیەک مەکە.
-
دەستبەجێ
خاوەنکارە سەرکەوتووەکان زۆر جددین لە کارکردندا. کاتێک دەگەنە ئەو دەرئەنجامەی کە پێویستە کارێک لە کاتێکی دیاریکراودا بکەن، لە یەکەم دەرفەتدا کارەکە ئەنجام دەدەن و دوایناخەن.
زۆرێک لە دەرفەتەکان لە بزنسدا تەنها بۆ ماوەیەکی کورت بوونیان هەیە. دواکەوتن لە ئەنجامدانی کارێک ڕەنگە ببێتە هۆی ئەوەی کڕیار بکشێتەوە. دواکەوتنی فرۆشتنی بەرهەمێکیش ڕەنگە ببێتە هۆی دابەزینی نرخەکەی. بۆیە بزانە! کارەکان بەیکەوە گرێدراون و دواخستنی یەک کار، واتا دواخستنی تەواوی بزنسەکەت. وەک پێشینانیش دەڵێن: کاری ئەمڕۆ مەخە سبەی.
-
چڕبوونەوە
تەرکیز ڕێگەمان پێدەدات کار لەسەر چەند ئەرک و پڕۆژەیەکی دیاریکراو بمێنینەوە. تەرکیزی بەردەوام دەتوانێت ببێتە هۆی پێشکەوتنی خێرا لە کارەکانی تەواوی ڕۆژەکەمان. بە کارکردن بە تەرکیزەوە، دەتوانیت بە هەمان ئەنجام بە زیاترەوە بەدەستبهێنیت. هەوڵی زیاترکردنی تەرکیزت بدە!.
-
هێزی پەیوەندی
خاوەنکارە سەرکەوتووەکان بە خێرایی پەیوەندی لەگەڵ کەسانی گەورە و سوودمەند دادەمەزرێنن و تواناکانیان باشی بەکاردەهێنن. ئەگەر کەسێکی بەنرخ بوو بە هاوڕێت، دەتوانیت سوودی لێ ببینیت بۆ گەورەکردنی بزنسەکەت، ئەمە جگە لەوەی دەتوانیت پەیوەندی پێوە بکەیت و لە پێویستترین کاتەکاندا و داوای یارمەتی لێبکەیت.
-
گەشبینی
لە بازرگانیدا دەبێت لەوانی تر گەشبینتر بین. ڕەنگە زۆربەی ئەو کارانەی کە دەیکەین شکست بهێنن؛ بەڵام دەزانین هیچ ڕێگەیەکی ترمان نییە؛ جگە لەوەی دەبێت چەندین ڕێگە تاقی بکەینەوە، بەو هیوایەی هەندێکیان ئەنجامێکی باشیان لێبکەوێتەوە.
کۆتا قسە:
خاوەنکارەکان بێهەڵوێست نین؛ بەڵام ئەوان بەردەوام سەرنجیان لەسەر خراپترین لێکەوتەکانی ئەنجامدانی کارێک نییە. هەر ئەوەش وادەکات بە دڵخۆشییەوە کارەکانیان ئەنجام بدەن، ئەم گەشبینییە وایان لێدەکات ئەو کارانە بکەن کە ئەوانی دیکە پێیان باشە نەیکەن.
داواکردنی کتێبەکانمان
ئامادەکردن: ستافی کارسازی شادمان