کاتێک کڕیارێک بڕیاری کڕینی شتێک دەدات، تۆ وەک فرۆشیارێک، بە دڵنیاییەوە دەتەوێت ئەم کڕیارە یەکەمجار سەردانی بزنسەکەی تۆ بکات. بەڵام ڕکابەرەکانت ئامادەن بۆ دابینکردنی ئەو شتەی کڕیارەکان پێویستیانە.
چ هۆکارێک دەبێتە هۆی ئەوەی کڕیار بڕیار بدات کە کڕینەکەی لە کێ دەکات؟ ئەم پریسارەیە کە مێشکی کۆمپانیاکانی دونیای داگیرکردووە. باشترە بزانیت تەنانەت کڕیارەکانیش زۆرجار وەڵامێک بۆ ئەم پرسیارە نادۆزنەوە. بە بۆچوونی ئەوان، کڕین جۆرێکە لە پاڵپشتی بە مەبەستی زیادکردنی کارایی و باشترکردنی خزمەتگوزارییە بازرگانییەکان، بێگومان زۆر هۆکار ڕۆڵیان هەیە لە چۆنیەتی تێپەڕاندنی ڕکابەرەکانت، هەندێکیان گرنگ بریتین لە:
هۆشیاری
هۆشیاری واتە ناسینی کڕیارەکەت بە تەواوی لە ماوەیەکی زۆردا، ئەگەر بە باشی لەناو خەڵکدا نەناسرێیت ئەوا هەرگیز لێت ناکڕن، بۆیە کار لەسەر مارکێتینگەکەت بکە تا دڵنیا دەبیتەوە لەوەی کە کڕیارەکانت دەتناسن. دڵنیابە! ناوبانگی بزنسەکەت یەکێکە لە خاڵە جەوهەرییەکان.
دوو ڕێگەی کاریگەر بۆ زیادکردنی هۆشیاری بریتین لە:
١. ڕیکلام
ڕیکلام بە هەموو جۆرەکانییەوە، یەکێکە لە ڕێگا زۆر کاریگەرەکان، تەنانەت ئەگەر ئەو ڕیکلامە ئێستا نەبێتە هۆی فرۆش، بەڵام ڕێکلام ناو و مێژووت لە یادەوەری کڕیاردا بە زیندووی دەهێڵێتەوە.
٢.شوێن
ئەگەر تۆ لە بزنسێکدایت کە کڕیارەکان پێویستە بێنە ناو دوکانەکەتەوە، بۆ نموونە چێشتخانەیەک یان مارکێتێکت هەیە، هەوڵبدە لە شوێنێکدا دەست بکەیت بە بزنس، کە خەڵک تێیدا تێپەڕن یان دەتوانن بۆ ساتێک بوەستن ئەگەر بە ئۆتۆمبێلیش بێت، پێویستە بەردەم دوکانەکەت بەشی پێویست قەرەباڵغ بێت.
سوود و دەرکەوتنی بەرهەمەکە
دەرکەوتنی بەرهەمەکە ئەو تایبەتمەندییە گرنگەیە کە جیاوازی دەکات لە ڕکابەرەکانت، سوودەکانی بەرهەمەکە ئەوەیە کە دەبێتە هۆی باشتربوونی ژیانی کڕیارەکەت و کارەکەت. بۆ نموونە ئەو شتەی لە سەوزەفرۆشێکدا سەرنجی کڕیار ڕادەکێشێت، دەکرێت سێوێک بێت یان پرتەقاڵێک، چونکە ئامانجی کڕیار تەندروستی خۆی و چێژوەرگرتنە لە تام و ڕەنگی بەرهەمەکە، (گەر بەرهەمەکە خواردن بوو).
کلیلی سەرکەوتن
زیاتر گرنگی بە کواڵتی بدەن نەک دەرکەوتنی بەرهەمەکە، کڕیاران دەیانەوێت بزانن ئەو بەرهەمەی دەیکڕن چ سوودێکی دەبێت لە داهاتوودا، هەروەها ئەو شتەی باسکراوە بە توندی پاڵیان پێوە دەنێت بۆ کڕینی بەرهەمەکە.
نرخ
لە بزنسدا نرخ چەکێکی بەهێزە، بۆیە پێویستە هەوڵبدەیت نرخەکە تا دەتوانیت بە نزمیی بهێڵیتەوە، گرنگیشە کە بتوانیت لە هەمان کاڵا، نرخی هەرزان و گرانت هەبێت، بۆ نمونە کڕیارێک دێتە دوکانەکەتەوە کە زۆر گرنگی بە نرخی کاڵا نادات، لەم حاڵەتەدا ڕاستەوخۆ کاڵا گرانەکەی بۆ پێشنیار بکە، گەر کڕیاری ڕەزیلیش هاتە دوکانەکەتەوە، کاڵا هەرزانەکەی بۆ پێشنیار بکە.
سەرنج
داشکاندنێک یان دیارییەکی یادگاری بدە بەو کەسانە کە ڕازین لە بەرهەمەکەت بۆ ئەوەی باسی بزنسەکەت بۆ کەسانی تر بکەن، هەروەها یارمەتی کڕیارە کۆنەکان بدە کە بەرهەمەکەی تۆیان لەبیربێت بە ناردنی ئیمەیڵ یان نامە.
ئامادەکردن: ستافی کارسازی شادمان
بەرداوام بن لەسەر بڵاوکردنەویی زانیاری بەمشێوەیە❤
پشت بەخوا بەردەوام دەبین، زۆر سوپاس کە خوێنەری بابەتەکانمانن کاک ئاسۆ💙
دەستان خوش بو ئەم بابەتانە
زۆر سوپاس کە خوێنەرن💙
بە کوردی: گەیشتووین بە زەمەنێک کە کڕیار تێیدا پاشایە و فرۆشیار ئەبێت خزمەتی یکات تاکو خزمەتی خۆی بکات.
بۆچونێکی جوانە، دەستتان خۆشبێت💙