بۆچی پاڵپشتی دووای کڕین گرنگە بۆ بزنسەکەمان؟

زۆر کەس پێیان وایە کە پڕۆسەی فرۆشتن لەگەڵ وەرگرتنی پارە لە کڕیارەکە، مامەڵەکە کۆتایدێت، بەڵام لە ڕاستیدا ئەمە سەرەتایەکە کە بتوانین پەیوەندییەکی ماوە درێژ دروست بکەین لەگەڵ کڕیارەکانماندا. پڕۆسەی دوای کڕین یەکێکە لە گرنگترین هەنگاوەکانی بزنسێکی سەرکەوتوو کە کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر متمانەی کڕیار و دووبارە کڕینمان لێ بکەنەوە، هەروەها بە باشە باسی براندەکەمان بکەن . بۆچی پاڵپشتی دووای کڕین گرنگە بۆ بزنسەکەمان؟ بە ٢ خاڵ لەم مەقالەیەدا ڕوونی دەکەینەوە کە بۆچی پێویستە پاڵپشتی دوای کڕینمان هەبێت:

١. پاراستنی ئەو کڕیارانەی کە یەکەم جاریانە کڕینمان لێبکەن: کاتێک کارلەسەر ڕازی کردنی کڕیار دەکەین و کێشەکانی بۆ چارەسەر دەکەین دوای کڕین، لە ئەنجامدا کڕیارەکە جارانی داهاتووش کڕینمان لێ دەکاتەوە. کاتێک کڕیار دڵنیا و ڕازی بێت زیاتر لەگەڵمان دەمێنێتەوە و بەردەوام کڕیمان لێ دەکات. کارکردن لەگەڵ کڕیارە هەمیشەیەکانمان ٥ جار ئاسانتر و کەمتێچووترە لە هێنانی کڕیاری تازە.

٢. بڵاو کردنەوەی بڕاند: ئەزمونێکی باش لە دوای کڕین وا لە کڕیار دەکات بڕاندەکەمان بۆ کاسانی دیکە باس بکەن.

هەبوونی پەیوەندی بەردەوام لەگەڵ کڕیاراندا زۆر گرنگە، یاخود هەبوونی ڕێگەیەک کە بتوانن دەستیان بەو شوێنە بگات کە کڕینیان لێ کردووە، تاکو لە کاتی هەبوونی کێشە ئاگادارمان بکەنەوە.

چۆن پاڵپشتی دووای کڕین دابین دەکەین بۆ کڕیار؟ لە ڕێگەی ٤ خاڵەوە ڕوونی دەکەینەوە:

 

١. ئاگادارکردنەوەی کڕیار لە سۆشیاڵ میدیاکانمان، یاخود پێدانی ژمارەیەک کە پەیوەندیمان پێوە بکەن.

٢. دابینکردنی ڕێنمای و فێرکاری بۆ بەکارهێنان و بەستنی بەرهەمەکە.

٣. دڵنیابوون لەوەی دوای ماوەیەک بە نامەیەک کڕیار ئاگاداربکرێنەوە لەوەی هیچ کێشەیەکیان نییە لەگەل بەرهەمەکەمان.

٤. لە کاتی هەبوونی هەر کێشەیەک، چەندیش بچوک بێت دەبێت دەست بە جێ هەوڵی چارەسەر کردنی بدەین.

٥. ڕاهێنانی ستاف کاتێک کڕیارێکی ناڕازی پەیوەندی دەکات، بە دروستکردنی مامەڵەی لەگەڵ بکەن و کێشەکەی چارەسەر بکەن.

 

دەرئەنجام: پڕۆسەی دوای کڕین تەنها بەشێک لە خزمەتگوزاری دوای کڕین نییە، بەڵکو وەبەرهێنانە بۆ داهاتووی بزنسەکەت. لە بازاڕێکی وەک بازاڕەکانی کوردستان کە فڕۆشیاران بە ئاسانی دەتوانن سوود لە مامەڵەی باش لەگەڵ کڕیار ببینن بۆ ڕکابەری کردن، ئەزمونێکی خۆشی دوای کڕین دەتوانێت جیاوازییەکی گەورە دروست بکات. بیرت بێت کۆتای فرۆشتنەکە تەنها سەرەتایە، لە خاڵی سەرەتاوە هەوڵ بدە کڕیاران بگۆڕیت کڕیاری هەمیشەی، کڕیاری هەمیشەی و ڕازی خاڵێکی زۆر بەهێزە کە هاوکارت بێت بۆ گەشەپێدان و مانەوەی بزنسەکەت.

کۆمێنتێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *