.• لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا فرۆشی تەلەفونی یان (Telemarketing) هێشتا ڕیگەیەکی کاریگەرە لە نێوان فرۆشیار و کڕیاردا, بە تایبەت کە لەم سەردەمە نامە و ئیمێڵ پەیوەندی کڕیار و فرۆشیاری ساردکردوەتەوە.
- • فرۆشی تەلەفونی تەنها قسەکردن نییە، بەڵکو هونەری گوێگرتن وقایلکردنە. ئەو کەسەی دەتوانێت متمانە لە پشت تەلەفۆنەوە دروست بکات، دەتوانێت لە هەر بوارێکی تری ژیاندا سەرکەوتوو بێت.
- • هەندێک کەس وادەزانن مۆبایلەکەیان تەنها ئامێرێکە بۆ قسەکردن و ناتوانن پارەی پێ پەیدابکەن. لەڕاستیدا ئەمە رێگەیەکی گەرم و خێرایە بۆ گەشتن بە ئامانجەکەت کە قایلکردنی کڕیارەکەتە.
کەواتە چی بکەین تا فرۆش ڕووبدات لە کاتی تەلەفۆنکردندا؟
1. زەردەخەنە بکە ئەگەر چی ناتبینن: زەردەخەنەکردن تۆنی دەنگت دەگۆڕێت بۆ وزەیەکی ئەرێنی وە هەستێکی باش بە کڕیار دەدات.
2. مەبە بە ڕۆبۆت: بە یەک تۆنی دەنگ و بە هەمان خێرای قسە مەکە وەک ئەوەی ئامێرێک بیت، دەبێت کڕیار هەست بکات لەگەڵ مرۆڤ قسەدەکات.
3. سوودی بەرهەمەکە بەگەیەنە مێشکی کڕیار: باسی ئەوە بکە کڕیار چ سودێک دەبینێت لە بەرهەمەکە نەک خودی بەرهەمەکە چ تایبەتمەندییەکی هەیە.
4. ” نەخیر” سەرەتای یارییەکەیە: فرۆشیار نابێت بە نەخێر نائومید ببێت بەڵکو دەبێت کێشەکە بدۆزیتەوە کە کڕیارەکە هەیەتی.
پەیوەندییەکی تەلەفۆنی تەنها ٢ خولەکە، بەڵام دەکرێت ببێتە سەرەتای پەیوەندییەکی درێژخایەن.