بزنسێکی سەرکەوتوو دروستبکە بەم 4 خاڵە

4
(6)

 

ئەوانەی ئارەزووی دروستکردنی بزنس دەکەن؛ بیرۆکەی زۆر لە مێشکیاندایە، بەڵام پرسیارە گرنگەکە ئەوەیە کە کام لەم بیرۆکانە دەتوانێت ببێتە بنەمای دەستپێکردن و بزنسێکی نوێی سەرکەوتوو؟ زۆربەی خەڵک بەدوای وەڵامی ئەو پرسیارەدا وێڵن. ئەمڕۆ بە 4 خاڵ وەڵامی ئەو پرسیارە دەدەینەوە.

 

1- بیرۆکە

دروستکردنی بزنس لە ئەنجامی جێبەجێکردنی بیرۆکەیەکی ڕوون و ئاشکراوە دروستدەکرێت. نەبوونی وێنە و پلانێکی ڕوون، بێ گومان دەبێتە هۆی دوودڵی و قەلەقی و پاشانیش زیانی ماددی. شتێکی باشە گەر بیرۆکەیەکی نوێ و سەرنجڕاکێشت هەبێت، بەڵام گرنگترە بزانیت ئەو بیرۆکەیە چ بەهایەک پێشکەش بە کام  جۆرەی کڕیار دەکات و کێ ئامادەیە پارە بدات بۆ بیرۆکەکەت؟

 

2- پلان

پلاندانان پڕۆسەیەکی درێژ و قورس نییە، بەڵکو دانانێکی چوارچێوە و سنوورێکی بنەڕەتییە بۆ هەموو ئەو کارانەی کە پێویستە لە پڕۆسەی دروستکردنی بزنسەکەدا ئەنجامی بدەیت.

 

3- ڕکابەر

بە لەبەرچاوگرتنی سیستەمی ڕکابەریی، مانای ئەوە نییە کە ڕکابەرەکانت سەرکەوتوو دەبن و تۆ سەرکەوتوو نابیت. بەپێچەوانەوە سەرکەوتن لەو بزنسانەی ڕکابەریان تێدا نییە، بە شێوەیەکی بەرچاو قورسترە لەو بزنسانەی ڕکابەریان زۆر تێدایە. چونکە هێزی ڕکابەرەکانت وادەکات تۆ ئەوپەڕی هەوڵت بدەیت تا لەوان باشتر بیت و بەمجۆرەش بەرەو باشتربوونی بەردەوام دەچیت.

 

4- وزە

هەرچەندە ڕەنگە بەڕاستی بەتوانا بیت، بەڵام لەوانەیە هەموو ئەو لێهاتووییانەی کە پێویستن بۆ دەستپێکردن و بنیاتنانی بزنسێکی سەرکەوتوو بەتەنها لەخۆتدا بوونی نەبێت. تەنانەت ئەگەر بوونیشی هەبێت، ڕەنگە کات و وزەت نەبێت بۆ ئەنجامدانی، بەتایبەتی کاتێک بزنسەکەت دەست بە گەشەکردن دەکات. بۆیە ئەو تێڕوانینە ڕاست بکەرەوە کە پێت وابێت بزنسێک بە تەنها یەک کەسەوە بەڕێوەدەچێت.

 

داواکردنی کتێبەکانمان

 

ئامادەکردن: ستافی کارسازی شادمان

تاچەند بەسوودبوو؟

لە 1 تا 5

نمرەی ناوەند 4 / 5. ژمارەی هەڵسەنگاندن 6

کۆمێنتێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *