بازاڕگەری و فرۆش لە بزنسدا
له بزنسدا دوو چەمک هەن بەردەوام تێکەڵ دەکرێن و بە هەڵە لە شوێنی یەکتر بەکار دەهێنرێن:
بازاڕگەری (Marketing) و فرۆش (Sales).
ئەگەرچی ئامانجی کۆتایی هەردووکیان دروستکردنی داهات و گەشەپێدانی بزنسە، بەڵام تێکەڵکردنیان زیانێکی گەورە بە ڕێکخستنی کار و بڕیارە ستراتیژییەکان دەگەیەنێت.
تێگەیشتن لە جیاوازیی نێوان ئەم دوو بوارە، یارمەتی خاوەن کاران دەدات تا تیمەکانیان بە دروستی ڕێکبخەن و بودجەی پێویست بۆ هەر یەکەیان تەرخان بکەن.
بازاڕگەری (Marketing) چییە؟
بازاڕگەری بریتییە لە تەواوی ئەو پڕۆسە و لێکۆڵینەوە، و ستراتیژییانەی کە وا لە خەڵک دەکەن ئاگاداری:
- براند.
- کاڵا.
- خزمەتگوزارییەکانی تۆ بن.
بازاڕگەری بە دروستکردنی پەیوەندی و وێنەی بزنسەکە لە مێشکی کڕیاردا دەست پێدەکات.
١.ئامانجەکەی: دروستکردنی ئاگاداری، ناساندنی براند و ڕاکێشانی ڕێژەیەکی زۆر لە خەڵکە کە ئەگەر بوون بە کڕیاری هەیە.
٢.شێوازی کارکردن: ئاڕاستەی بەرەو ژمارەیەکی زۆری خەڵکە.
٣.پێکدێت لە: لێکۆڵینەوەی بازاڕ هەروەها ڕیکلامی دیجیتالی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بەرهەمهێنانی ناوەڕۆک و براندینگ.
٤.ماوەی ئەنجام: پڕۆسەیەکی درێژخایەنە و تەرکیز دەخاتە سەر دروستکردنی کڕیار و ناوبانگ.
فرۆش (Sales) چییە؟
فرۆش بریتییە لە قۆناغی جێبەجێکردن و گۆڕینی ئەو خەڵکەی لە ڕێگەی بازاڕگەرییەوە کۆبوونەتەوە بۆ بوون بە کڕیار . فرۆش ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ کەسێک یان کۆمپانیایەک دەکات تا کاڵاکە پێ بفرۆشێت و پارەکە وەربگرێت.
١.ئامانجەکەی: بەستنی گرێبەست، فرۆشتنی بەرهەم، و دەستکەوتنی داهاتی ڕاستەوخۆ.
٢.شێوازی کارکردن: ئاڕاستەی کڕیارێکی دیاریکراو دەکرێت.
٣.پێکدێت لە: پەیوەندی تەلەفۆنی هەروەها کۆبوونەوەی ڕووبەڕوو، پێشکەشکردنی بەرهەم، و قایلکردنی کڕیار.
٤.ماوەی ئەنجام: کورتخایەنە و تەرکیز لەسەر فرۆشەکەیە.
پەیوەندی نێوان بازاڕگەری و فرۆش:
ئەم دوو بوارە دوو زنجیرەی تەواوکەری یەکترن. بازاڕگەری ڕێگاکە خۆش دەکات و کڕیار تا بەردەرگای بزنسەکەت دەهێنێت؛ تیمی فرۆشیش دەرگاکەیان بۆ دەکاتەوە و مامەڵەکەیان لەگەڵ تەواو دەکات.
- بە بێ بازاڕگەری، تیمی فرۆش ناچار دەبێت لە سفرەوە بە دوای کڕیاردا بگەڕێت کە ئەمەش کات و وزەیەکی زۆر دەبات.
- بە بێ فرۆشیش، تەواوی هەوڵ و خەرجییەکانی بازاڕگەری بێئەنجام دەمێننەوە و ناکرێن بە داهات.
سەرکەوتنی هەر بزنسێک لەوەدایە کە هاوسەنگی و هاوکارییەکی بەهێز لە نێوان ئەم دوو بەشەدا دروست بکات.