جیاوازی نێوان کەسانی دەوڵەمەند و سەرکەوتوو لەگەڵ کەسانی هەژار بریتییە لەوەی دەوڵەمەندەکان هەمیشە بەدوای دۆزیەوەی پرسیارەکانی ناو مێشکیاندا دەگەڕێن.
کۆمەڵێک پرسیار هەیە کە پێویستە هەموو خاوەنکارێک لە خۆیی بکات و وەڵامیشیان بداتەوە، ئەو پرسیارانە و وەڵامەکانیان وادەکەن خاوەنکار بە تێڕوانین و بیرووبۆچوونی خۆیدا بچێتەوە و تێگەیشتنە هەڵەکانی خۆی ڕاست بکاتەوە. ئێستاش با دەستپێبکەین.
1- کارەکەت چییە؟
بەو سوودەی کە بۆ کڕیار دەستەبەری دەکەیت، کارەکەت پێناسە بکە. بۆ نموونە: کاری کۆمپانیای ئۆتۆمبێل ئەوەیە کە گواستنەوە بۆ کڕیارەکە ئاسان و چێژبەخشتر بکات. ئەی کاری تۆ چییە؟
2- ئەرکی بزنسەکەت چییە؟
لە یەک ڕستەدا بڵێ ئامانجی کۆتاییت چییە؟ واتە کڕیارەکانت بەهۆی تۆوە چی بەدەستدەهێنن و خۆیان لە چ کێشەیەک بەدوور دەگرن؟
3- پێت خۆشە کڕیارەکانت چۆن باسی کارەکەت بکەن؟
ئەگەر یەکێک لە کڕیارەکانت بیەوێت کارەکەت بە هاوڕێکەی بناسێنێت، پێت باشە چ ڕستەیەک بڵێت؟ حەز دەکەیت چ وشەگەلێک بەکاربهێنێت بۆ وەسفکردنت؟
4- خاڵە بەهێزەکانت چین؟
چ توانا و لێهاتوویییەکی تایبەتت هەیە کە وا دەکات داواکاری کڕیار بەدیبهێنیت؟ زۆرێک لە خاوەنکارەکان شکست دەهێنن چونکە بە تێپەڕبوونی کات خاڵە بەهێزە سەرەکییەکانیان لەبیر دەکەن.
5- بزنسەکەت چی لە بزنسەکانی تر باشترە؟
لە چیدا سەرسوڕهێنەریت؟ چی وا دەکات لە ڕکابەرەکانت باشتر بیت؟ لەمەدا تەنها مەبەستمان جۆری کاڵاکانت نییە.
6- ڕکابەرەکانت کێن؟
کێ کاڵای هاوشێوەی تۆ دەفرۆشێت؟ لیستێک لەم کەسانە دروستبکە. واز لەم بۆچوونە هەڵەیە بێنە کە: من ئەوەندە باڵادەستم کە پێویست ناکات ڕکابەرەکانم بناسم و لێکۆڵینەوەیان لەبارەوە بکەم.
7- گەورەترین ڕکابەرت کامیانە؟
گەورەترین ڕکابەری خۆت دەستنیشان بکە. گریمان کڕیارێک تووشی کێشەیەک دەبێت لەگەڵت و نایەوێت لێت بکڕێت. کە تۆی جێهێشت، ڕوو لە کێ دەکات؟
8- بۆچی هەندێک لە کڕیارەکان لە ڕکابەرەکەت دەکڕن؟
چی وادەکات کڕیارەکان لە ڕکابەرەکانت بکڕن و لە تۆ نەکڕن؟
9- لە کام کاڵایەت زۆرترین قازانج دەکەیت؟
لە ماوەی مانگێکدا زۆرترین قازانج لە کام کاڵایەت دەکەیت؟ وە چۆن فرۆشی ئەو کاڵایە زیاد دەکەیت؟
10- چۆن کڕیارەکانی ئێستای ڕکابەرەکانت بۆ لای خۆت ڕادەکێشیت؟
چ گۆڕانکارییەک وا لە کڕیارانی ڕکابەرەکانت دەکات وا بیربکەنەوە کە بە کڕین لە تۆ سوودی زیاتر بەدەستدەهێنن؟
وەڵامدانەوەی ئەم جۆرە پرسیارانە وادەکات جارێکی تر بیر لە خۆت و بزنسەکەت بکەیتەوە و هەوڵی زیاتر بدەیت بۆ بەردەوامبوون و گەشەی زیاتری بزنسەکەت.
داواکردنی کتێبەکانمان
ئامادەکردن: ستافی کارسازی شادمان