تێڕوانینێکی هەڵەی باو لەنێو خاوەنکاراندا ئەوەیە کە: پێویستە هەوڵبدەین هەمووان بکەینە کڕیاری بزنسەکەمان تا فرۆشمان زیاتر بێت. ئەم دیدگایە هەڵەیە وا لە خۆت کارمەندەکانت دەکات زۆر دەرفەتی باش لەدەست بدەن و نەتوانن کات بۆ پەرەپێدانی بزنسەکەتان تەرخان بکەن. ڕوانگەی دروست ئەوەیە کە نابێت هەمان خزمەتگوزاری پێشکەش بە هەموو کڕیارەکان بکەیت. کڕیارەکان دابەش بکە بەسەر چەند گروپێکدا کە ئێمە لە خوارەوە ئاماژەمان بە هەندێک لەو کڕیارانە کردووە کە هەرگیز نابنە کڕیاری بزنسەکەمان.
-
کڕیاری بێویژدان
ئەو کڕیارانەی بێویژدانن لە مامەڵەکردن و پرسیارکردنی کاڵاکانت، ژیرترین شت ئەوەیە ئەم جۆرە کڕیارانە بەڕێبکەیت و هاوکاریان نەکەیت! ڕەنگە ئەنجامدانی ئەم کارە قورس بێت، بەڵام بە ئەنجامدانی دەتوانیت کاتێکی زیاتر بۆ کڕیارە هەمیشەییەکانت تەرخان بکەیت.
-
کڕیاری گوماناوی
ئەم کڕیارانە گومانیان هەیە لە تۆ، لە بزنسەکەت، لە کاڵاکانت، تەنانەت لە قسە و ڕاوێژپێدانەکانیشت. بەردەوام پرسیار دەکەن کە چۆن بزانن بەرهەمەکەت ئۆرجیناڵە یان نا. ئەگەر بەدڵم نەبوو دەتوانم بیگەڕێنمەوە؟ هەستیارن بە بچووکترین هەڵە و کێشە لە کاڵاکانتدا. باشترە خۆت و بزنسەکەت لەم کۆمەڵە کڕیارە دووربخەیتەوە، چونکە کات و وزەیەکی زۆرت دەبەن و ئەگەری کڕینیان زۆر کەمە.
لەگەڵ هەموو کڕیارەکان وەک یەک مامەڵە مەکەن!
پەیوەست بەم بابەتە؛ ڕاستییەک هەیە کە دەبێت تۆی خاوەنکار بیزانیت، کە ئەمەیە: ئەگەر کڕیارێک لە مانگێکدا ١٠ جار لە تۆ بکڕێت و کڕیارێکی تر هەبێت کە تەنها یەکجار کڕین بکات و تۆیش بە تەواوی وەک یەک مامەڵە لەگەڵ ئەم دوو کڕیارە بکەیت، ئەوا هەڵەیەکی گەورەت ئەنجامداوە و بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەو کڕیارە باشە لەدەستدەدەیت کە بەردەوام کڕیاری تۆیە.
داواکردنی کتێبەکانمان
ئامادەکردن: ستافی کارسازی شادمان
لە یەکەم کڕین زۆر دوودڵم لە ھەر دوکان و پەیجەک، بەڵام کە یەکەم کڕینم ئەنجامدا، ئیدی یان دەبمە کڕیاری بەردەوامی، یان یەکجاریی پشتی لێدەکەم.
دەستت خۆشبێت خاتوو نازەی ئەزیز💙