ئیمەیڵ مارکێتینگ؛ ڕێگەیەکی نوێ بۆ ڕیکلام

3
(5)

 

بابەتی ڕاکێشانی کڕیار لەڕێی ئیمەیڵ مارکێتینگ لەم ڕۆژانەدا زۆر گەرمە. زۆرێک لە کۆمپانیاکان ڕوویان لەم شێوازەی ڕیکلامکردن کردووە و ئەنجامێکی نایابیشیان بەدەستهێناوە. کردارەکەش ئەوەیە کە خاوەنکارەکە ئیمەیڵێکی سەرنجڕاکێش ئامادە دەکات و بە یەکجار بۆ هەزاران یان تەنانەت ملیۆنان پەیوەندیکەر دەنێرێت. پاشان شتێکی زۆر جوان ڕوودەدات، پەیوەندی دەستپێدەکات و فرۆش زیاددەکات.

 

بە تایبەتی بۆ خاوەن ماڵپەڕەکان بە ئیمەیڵ مارکێتینگ کاریگەرە. کاتێک کەسێک سەردانی وێبسایتەکەت دەکات، دەتوانیت ڕاستەوخۆ ئیمێڵەکەی ببینیت و بەمجۆرەش ئیمێڵی ئەو کەسانە کۆدەکەیتەوە کە دەتەوێت سەردانت بکەن. ئەگەر لە ئینتەرنێتدا بگەڕێیت، زانیاری زۆر لەسەر ئەم جۆرە ڕیکلامانە هەن.

 

کاتێک ئیمەیڵێک و نووسینێکی گونجاوت هەبوو، کاتی ئەوە هاتووە کە بیاننێری. زۆر پڕۆگرام و ئەپ و وێبسایت و تەنانەت پەیج و دامەزراوەش هەن کە بانگەشەی ئەوە دەکەن دەتوانن لە ماوەیەکی کورتدا هەزاران ئیمەیڵ بنێرن. ئەوان بە دوو شێوە کاردەکەن. یان سێرڤەری (smtp)یان هەیە و دەتوانن ڕاستەوخۆ ئیمەیڵ بنێرن، یان دەبێت (بڕوانامەی سێرڤەری)یان هەبێت. کە نزیکە لە مەحاڵەوە ڕێگای یەکەم بەکاربهێنرێت چونکە خزمەتگوزارییە بەناوبانگەکانی وەک یاهوو و جیمەیڵ پێش وەرگرتنی ئیمەیڵ ئایپی ئەدرەسەکە دەپشکنن و ئەگەر بۆیان دەرکەوت لە سێرڤەرێکی دروستەوە نەنێردراوە ئەوا وەریناگرن، ئەگەریش وەریبگرن، لە بەشی (social) وەریناگرن لە بەشی سپام دایدەنێن. بۆیە ڕەنگە ئامادەبووان هەرگیز نەیخوێننەوە، ئەگەر ماڵپەڕت هەیە، ئەوا سێرڤەری پۆستی تایبەت بە خۆتت هەیە و دەتوانیت تایبەتمەندییەکانی بۆ ناردن بەکاربهێنیت. بێگومان بەم شێوەیەش ناتوانیت هەزاران ئیمەیڵ بنێری. بەگشتی دابینکەرانی (خزمەتگوزاری هۆست) سنوورێکیان بۆ ناردنی ئیمەیڵ هەیە و ئەگەر لە ڕۆژێکدا چەند هەزار ئیمەیڵ بنێریت، ئەوا ئەکاونتەکەت باند دەکەن.

 

ئەگەر هەژماری جیمەیڵت هەیە، دەتوانیت لە ڕۆژێکدا ٥٠٠ ئیمەیڵ بنێریت، کە ژمارەیەکی گونجاوە. زۆر کۆمپانیا هەن کە خزمەتگوزاری پێشکەشکردنی ئیمەیڵ پێشکەش دەکەن، نرخەکانیان لە نێوان ٢٠ بۆ ١٥٠ دۆلاردایە بۆ مانگێک. بێگومان لەپێناو زیادبوونی کڕین، تێچووی ئەم خزمەتگوزارییە هێندە زۆر نییە. یەکێک لە سایتە بەناوبانگەکان کە لەم بوارەدا کاردەکات وێبسایتی (www.aweber.com)ـە.

ئەگەر تازە دەستت بە کارێک کردووە، هەوڵبدە بە (ئیمەیڵ مارکێتینگ) کڕیار ڕابکێشیت. ئاماری چەندین سایتی متمانەپێکراو دەریدەخات کە ئەگەر ئیمەیڵ بۆ ئەو کەسانە بنێریت کە ئارەزووی کارەکەت دەکەن، 1%یان کڕینەکە دەکەن، کەواتە ئەگەر دە هەزار ئیمەیڵ بنێریت، بە ئەگەرێکی زۆرەوە ١٠٠ کڕیارت دەبێت.

 

ئەمە جگە لەوەی نەک تەنها لەڕێی ئیمێڵەوە، بەڵکو لەڕێی ئەپە نامەبەرکانی وەک (تێلێگرام، مەسنەر، ڤایبەر و واتسئاپ)ـەوە دەتوانیت هەمان کردار ئەنجام بدەیت و بەدڵنیاییەوە ئەنجامدانی کردارەکە لەڕێی ئەو پڕۆگرامانەوە ئاسانتریشە.

 

لەبیرت بێت کە شێوازە تەقلیدییەکانی بازاڕکردن خەریکە لەناودەچن و کڕیارەکان بێزار بوون لەو شێوازە هەزاربارانە بۆ کڕین. بۆیە پێش ئەوەی درەنگ بێت هەوڵبدە کارامەیی پێویست لە شێوازە نوێیەکانی بازاڕکردندا بەدەستبهێنیت. ئاخر داهاتووی بزنس پەیوەستە بەوەوە.

 

 داواکردنی کتێبەکانمان

 

ئامادەکردن: ستافی کارسازی شادمان

 

 

تاچەند بەسوودبوو؟

لە 1 تا 5

نمرەی ناوەند 3 / 5. ژمارەی هەڵسەنگاندن 5

کۆمێنتێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *