کاتێک پرسیار لە خەڵکی دەکەین: چۆن پەیج ببەین بەڕێوە؟ هەمووان دەڵێن: ڕۆژانە زانیاری بەسوود بڵاو بکەینەوە. بەڵام هەر ئەوانەی دەڵێن زانیاری بەسوود بڵاوبکەینەوە، خۆیان بڵاوی ناکەنەوە.
لە کاتێکەدا کە خۆیان دەزانن پێویستە چی بکەن تا پەیجەکەیان بەڕێوە ببەن، بۆچی نایکەن؟ وەڵام: چونکە سەرقاڵدەبن. ڕۆژەکەیان تێدەپەڕێت بەوەی (١٥) نامە و (٢٢) کۆمێنتیان بۆ هاتووە. (٤) فرۆش ڕوویداوە، دەیپێچنەوە و تەلەفۆن دەکەن و دەینێرن. ئیتر ئەمانە وادەکەن کاتیان نەمێنێت بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاری!
خاوەنپەیجەکان بیریان دەچێتەوە کە متمانەسازی لە فرۆشتن گرنگترە. زۆرێک لە پەیجەکان ئەو ڕاستییە نازانن، کە كڕیار نایاوێت پێی بفرۆشین، بەڵکو دەیەوێت هاوکاری بکەین خۆی بیکڕێت.
کاتێک فرۆشیار، تەواوی پەیجەکەی کۆمەڵە پۆستێکن کە داوا لە کڕیار دەکرێت کڕین بکات و بەردەوام دەڵێن: (بکڕە، بکڕە و پارەمان بدەرێ). کڕیاریش دەترسێت و ناوێرێت بکڕێت.
ئامانجی پەیج ئەوە نییە بە کڕیار بڵێین: بکڕە، بەڵکو ئامانجەکە ئەوەیە بڵێین: ئێمە پسپۆڕین لەم بوارەدا.
لەم مەقالەیەدا باس لە چارەسەکە دەکەین:
ئەگەر بمانەوێت لە ڕکابەری بازاڕ بەهێز بین. دەبێت پەیجەکەمان لە پەیجەکەی ئەوان نەچێت.
لێرەدا مەبەستمان لەوە نییە: کە وێنەکانت جوانتر بن، ڕووناکی ڤیدیۆکانت باشتربن و ڤیدیۆکانت مۆسیقایان لەگەڵدا بێت. هەر یەک لەمانە شتانێکی زۆر باشن بەڵام سەرەکیترین هۆکار نین بۆ ئەوەی کەسێک بڕیار بدات کڕینەکەی ئەنجام بدات.
سەرەکیتری هۆکار، دۆزینەوەی وەڵامی پرسیارەکانی مێشکیەتی لە پەیجەکەی تۆدا، تا دڵنیابێت کێشەکانی مێشکی لە بزنسەکەی تۆدا چارەسەر دەبێت.
بۆ ئەمەش پێویستە ڕۆژانە زانیاری پێویستی پێبدەین لەسەر بوارەکەمان و متمانەسازی دروست بکەین.