گرنگترین پرسیار کە لە ساڵی نوێدا لە خۆتی بکەیت

سەرەتای هەموو ساڵێکی نوێ، ملیۆنان کەس دەیانەوێت “پلانی ساڵی نوێ” دابنێن، بەڵام زۆربەیان شکست دەهێنن!

بۆچی؟ چونکە زۆربەمان تەرکیز دەخەینە سەر “ئەنجام” نەک “پرۆسە”. کەمن ئەوانەی پلان بۆ پڕۆسەکە دادەنێن، هەمووان پلان بۆ ئەنجامەکە دادەنێن. کەم کەس دەڵێت: لە ساڵی نوێدا ١٥٠ پۆست دەکەم لە ئینستاگرامدا، تەنها دەڵێن: ١٠ هەزار فۆڵۆوەر بەدەست دەهێنم. کە لە ڕاستیدا دەبێت ئامانجەکە ژمارەی پۆستەکان بێت، واتا پڕۆسەکە.

ئەگەر دەتەوێت بزانیت گرنگترین پرسیار چییە لە ساڵی نوێدا لە خۆتی بپرسیت؟ ئەوا ئەم وتارە بۆ تۆیە. دانانی ئامانج بەبێ خۆناسین، وەک لێخوڕینی ئۆتۆمبێلە لەناو تەمومژدا. بۆ ئەوەی ساڵی ٢٠٢٦ ببێتە ساڵی سەرکەوتنی تۆ، پێویستە سەرەتا خۆت بناسیت:

کێشەکانت دیاری بکە.

کەوایە گرنگترین پرسیار ئەوەیە: من لەم کاتەی تەمەنمدا چ کێشەیەکم هەیە کە دەبێت چارەسەری بکەم؟

ئەگەر کەسێکیت کێشی زیادەت هەیە، پرسیارە گرنگەکەی تۆ ئەمەیە: ئایا بە ڕاستی کێشی زیادەم هەیە و دەمەوێت کەمی بکەمەوە، یان کێشی زیادەم هەیە، بەڵام لام ئاساییە. ئەگەر کێشی زیادە بە کێشە نەزانیت، ئەوکات پێویست نییە بیکەیتە ئامانج بۆ ژیانت.

ئەگەر ئامانجەکەت بوو بەوەی کێشی زیادە کەم بکەیتەوە، ئەوکات ئامانجەکەت بۆ ساڵەکە یەکلا دەبێتەوە کە دابەزاندنی کێشتە. زۆربەی خەڵک دەڵێن: “لە ساڵی نوێدا دەمەوێت کێشم دابەزێنم”. بەڵام کەسە سەرکەوتووەکان دەڵێن: “دەمەوێت لە ساڵی نوێدا ببم بە کەسێکی وەرزشوان، تا لە ئەنجامدا کێشم دابەزێت”.

کەوایە سەرەتا دەبێت بزانیت لە کوێی ژیانتدایت و دەتەوێت بگەیتە چی؟ دەکرێت داهاتی مانگانەت کەم بێت، پرسیارەکەی تۆ ئەمەیە: ئایا بە ڕاستی داهاتی مانگانەم کەمە و دەمەوێت زیادی بکەم؟ یان داهاتەکەم کەمە بەڵام کێشەم نییە لەگەڵیدا!

هەنگاوەکانی گەیشتن بە ئامانج لە ساڵی نوێدا:

ئەگەر بڕیارتدا داهاتت زیاد بکەیت ئەوکات پێویستت بە پلانێک دەبێت بۆ زیادکردنی داهاتت. کەوایە ئەمە بکە:

  1. لیستی هەموو ئەو کێشانە دیاری بکە کە لە ئێستادا هەتە.
  2. گەورەترین کێشەیان دیاری بکە.
  3. بەرنامەیەک دابنێ بۆ ئەوەی لە ماوەی ساڵەکەدا گەورەترین کێشەت تەواو بچووک بکەیتەوە یان هەر نەیهێڵیت.

ئەگەر ئەم سێ شتە بکەیت، ئەوا ساڵی داهاتووت دەبێتە یەکێک لە باشترین ساڵەکانی تەمەنت.

کۆمێنت بۆمان بنووسە!

3 Comments.

  1. گرینگی پلان لە جێبەجێکردنیدایە،زۆرێک لە خەڵکی پلانیان هەیە،پلانی جوان و ڕێک و پێکیشیان هەیە، بەڵام لە جێبەجێ کردنی ئەم پلانە کەمتەرخەمی دەکەن،بێگومان دانانی پلان و جێبەجێنەکردنی دەبێتە هۆی نەگەیشتن بە ئامانجەکان.

کۆمێنتێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *