چۆن هەموو شتێک بە هەموو کەسێک بفرۆشم؟

چۆن هەموو شتێک بە هەموو کەسێک بفرۆشم؟

 

کاتێک کەسێک پرسیار دەکات: چۆن هەموو شتێک بە هەموو کەسێک بفرۆشم؟ وەڵامی شارەزایانی فرۆش و ڕاهێنەرانی بواری بزنس هاوڕان لەوەر ئەوەی بڵێن: تۆ ناتوانیت و نابێت هەموو شتێک بە هەموو کەسێک بفرۆشیت!

یەکێک لە گەورەترین ئەو هەڵانەی فرۆشیارانی سەرەتایی و خاوەنکارە نوێیەکان دەیکەن ئەوەیە کە وا بیر دەکەنەوە کە هەموو مرۆڤێک کە لە شەقامدا ڕێ دەکات کڕیاری ئەوانە.

بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە (هەموو کەسێک کڕیاری تۆ نییە)، و سەرکەوتنی ڕاستەقینە لەوەدایە کە بزانیت (کڕیاری تۆ کێیە و کێ کڕیاری تۆ نییە!).

 

لەم وتارەدا بە ٤ خاڵ پێتی دەڵێن بۆچی ناتوانیت هەموو شت بە هەموو کەسێک بفرۆشیت:

 

١. بۆچی نابێت هەموو کەسێک بکەیتە کڕیاری خۆت؟

لە بازاڕی کاردا، خەرجکردنی کات و وزە بۆ ڕازیکردنی کەسێک کە کڕیاری تۆ نییە، زیانی دارایی گەورەت پێدەگەیەنێت. هەروەک شارەزایان لە بواری بزنس و فرۆش هەمیشە ئاماژەی پێدەکەن، بزنس بەبێ دەستنیشانکردنی بازاڕی ئامانج (Target Market) تووشی فەوتانی سەرمایە دەبێتەوە.

لەبەر ئەم هۆکارانە نابێت بە هەموو کەسێک بفرۆشیت:

  • کاتی خۆت بەهەدەر دەدەیت: قسەکردن لەگەڵ کەسێک کە پێویستی بە بەرهەمەکەت نییە، تەنها کاتت لێ دەبات.
  • داهاتت کەم دەکاتەوە: کاتێک بازاڕەکەت دیاری ناکەیت، ناچار دەبیت نرخی بەرهەمەکەت داببەزێنیت تا هەموو کەسێک بیكڕێت.
  • ڕای (فیدباک) خراپ دروست دەکات: کاتێک شتێک بە کەسێک دەفروشیت کە بۆی گونجاو نییە، لە کۆتاییدا ناڕازی دەبێت و ناوبانگی بزنسەکەت خراپ دەکات.

 

 

٢. جیاکردنەوەی بازاڕی خۆت (Target Audience):

لەبری ئەوەی بپرسیت چۆن بە هەموو کەسێک بفرۆشم، دەبێت ئەم پرسیارە لە خۆت بپرسیت: کێ زۆرترین پێویستی بەم بەرهەمەی من هەیە؟

بۆ جیاکردنەوەی بازاڕی تایبەتی خۆت، پێویستە ئەم ٤ خاڵە بزانیت:

١.تەمەن و ڕەگەز: بەرهەمەکەت بۆ گەنجانە، خێزانەکان، یان تەمەنەنێک لە سەروو ٤٠ ساڵ؟
٢.ئاستی داهات: ئایا بەرهەمەکەت نرخی بەرز و گرانبەهایە یان هەرزان؟
٣.پێویستی کڕیارە: بەرهەمەکەت چ کێشەیەکی تایبەت لە ژیانی ئەو کڕیارەدا چارەسەر دەکات؟
٤.شوێنی جوگرافی: کڕیارانی تۆ لە کام شار یان ناوچەن؟

 

٣. بنەمای زێڕین: چارەسەر بفرۆشە بەو کەسەی کە کێشەی هەیە:

 فرۆشیاری شارەزا بەدوای ئەو کەسانەدا دەگەڕێت کە (پێویستییان بە چارەسەر هەیە).

کاتێک تۆ بازاڕی خۆت جیا دەکەیتەوە:

  • کڕیار خۆی دێتە لات: چونکە هەست دەکات ئەم بەرهەمە ڕێک بۆ ئەو دروستکراوە.
  • ڕازیکردن زۆر ئاسانتر دەبێت: پێویست ناکات فێڵ بکەیت یان تەکنیکی سەخت بەکاربێنیت، چونکە کڕیارەکە پێشتر کێشەکەی هەیە و بەدوای چارەسەردا دەگەڕێت.
  • متمانە و وەفاداری دروست دەبێت: کڕیارەکە دەبێتە کڕیاری هەمیشەیی و پێشنیاری بەرهەمەکەت بۆ هاوڕێکانیشی دەکات.

 

 

٤.چۆن بە پیشەیی (پرۆفێشناڵ)ی بڵێیت (ئەم بەرهەمە بۆ تۆ گونجاو نییە)؟

فرۆشیاری بەئەزموون لە ڕەتکردنەوەی کڕیاری نەگونجاو ناترسێت. ئەگەر کڕیارێک هاتە لات کە بەرهەمەکەت بۆ ئەو گونجاو نەبوو، زۆر بە ڕێزەوە پێی بڵێ کە ئەم بەرهەمە پێویستییەکانی ئەو پڕ ناکاتەوە.
ئەم ڕاستگۆییە متمانەیەکی ئەوەندە گەورە دروست دەکات کە کاتێک لە داهاتوودا بەرهەمێکی گونجاوت هەبوو، یەکەم کەس دەبێت کە بە متمانەوە لێت دەکڕێت.

 

ئەنجام

سەرکەوتن لە فرۆشدا ئەوە نییە کە هەموو کەسێک بکەیتە کڕیاری خۆت، بەڵکو ئەوەیە کە (بەرهەمی ڕاستەقینە بگەیەنیتە دەست کڕیاری ڕاستەقینە).
کاتێک بازاڕی خۆت جیا دەکەیتەوە، هەم کات و سەرمایەت دەپارێزیت، هەم دەبیتە خاوەنی ناو و براندێکی بەهێز لە بازاڕدا.

 

نوسین: تیمی کارسازی شادمان

کۆمێنتێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *