چۆن مامەڵە لەگەڵ کڕیاری ڕاڕا و دوودڵ بکەین؟

یەکێک لە گەورەترین ئاڵەنگاری فرۆشیاران، مامەڵەکردنە لەگەڵ ئەو کڕیارانەی کە دوودڵن و ناتوانن بڕیاری کۆتایی بدەن. ئەم جۆرە کڕیارانە زۆرجار کاتی زۆریان دەوێت، پرسیاری زۆر دەکەن و لە کۆتاییدا ڕەنگە بەبێ کڕین بڕۆن و بەجێمان بهێڵن. بەڵام لەگەڵ ستراتیژی و تێگەیشتنی دروست، دەتوانیت یارمەتیان بدەیت تا بڕیاری دڵنیایانە بدەن و بیانگۆڕیت بۆ کڕیاری ڕازی.

پێویستە هۆکارەکانی دوودڵی کڕیارەکە تێبگەین پێش ئەوەی هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەرێک بدەین،

لەم مەقالەیەدا باس لە ٧ هۆکار دەکەین کە کڕیار دوودڵ دەکەن:

١. ترس لە ئەنجامدانی هەڵە: زۆرینەی کڕیارانی دوودڵ دەترسن لەوەی هەڵە بکەن و پارەیان بە فیڕۆ بچێت. ئەم ترسە بەتایبەتی لە کڕینە گەورەکاندا زیاتر دەبینرێت.

٢. زۆری هەڵبژاردن: کاتێک هەڵبژاردنی زۆر هەیە، مێشک ماندوو دەبێت و بڕیاردان قورستر دەبێت.

٣. نەبوونی زانیاری پێویست: هەندێک کڕیار دوودڵن چونکە هێشتا زانیاری تەواویان دەربارەی بەرهەمەکە نییە.

٤. ئەزموونی نەرێنی لە ڕابردوودا: ئەگەر پێشتر بەرهەمێکی خراپیان کڕیبێت، لە بڕیاردانی داهاتوودا وریاترن.

٥.  فشاری دارایی: نیگەرانی دەربارەی دۆخی دارایی دەتوانێت ببێتە هۆی دواخستنی بڕیاری کڕین لە لایەن کڕیارەوە.

تا بتوانین بە شێوەیەکی باشتر هاوکاری ئەم جۆرە کڕیارانە بدەین پێویستە ئەم ٧ خاڵە جێ بە جێ بکەین:

١. ستراتیژەکانی مامەڵەکردن:

  • گوێگرتنێکی دڵسۆزانە یەکەم هەنگاو گوێگرتنە بە تەواوی: ڕێگە بدە کڕیار نیگەرانییەکانی دەرببڕێت بەبێ ئەوەی قسەکانی پێ ببڕیت.
  • پرسیاری کراوە بکە بۆ تێگەیشتن لە هۆکاری ڕاستەقینەی دوودڵی.
  • دووبارەکردنەوەی ئەوەی گوێت لێبووە، تا کڕیارەکە دڵنیاببێتەوە کە بەدروستی لە پێداویستی ئەو تێگەشتووین. نموونە: “تێدەگەم کە نیگەرانی ئەوەن ئایا ئەم بەرهەمە گونجاوە بۆ پێداویستییەکانتان. ئایا دەتوانم زیاتر لەسەر پیویستیەکانتان بزانم؟

٢. سادەکردنی هەڵبژاردنەکان: زۆری هەڵبژاردن دژی گەشتن بە ئامانجە، کەمی بکەوە بۆ دوو یان سێ بژاردەی باش:

  • بە شێوەیەکی ئاسان جیاوازییەکان ڕوون بکەرەوە.
  • یارمەتی بدە لە هەڵسەنگاندنی ئەوانە بەپێی پێویستییەکانیان پێشنیاریان بۆ بکەن: “بەپێی ئەوەی پێتان وتم، باشترین هەڵبژاردن لە نێوان ئەم دوو بژاردەیەدایە. دەتوانین یەک بە یەکیان سەیر بکەین.”

٣. پێشکەشکردنی بەڵگە و فیدباک: بەڵگە متمانە دروست دەکات:

  • پیشاندانی ڕای کڕیارانی پێشوو.
  • ئاماژە بە گەرەنتی و پاڵپشتی دوای فرۆش.
  • ئەزموونکردنی بەرهەم پێش کڕین ئەگەر گونجاو بێت. نموونە: کاتێک فرۆشیاری ئامێری کارەبای ناوماڵیت، ڕێگە بدە کڕیارەکانت ئامێرەکان لە ناو دوکانەکەدا تاقی بکەنەوە، تا کە دروستی بەرهەمەکە دڵنیا بن.

٤. کەمکردنەوەی ترس:

  • یارمەتی کڕیار بدە تا هەست بە ئاسایش بکات.
  • ڕوونکردنەوەی سیاسەتی گەڕاندنەوەی بەرهەم.
  • پێشکەشکردنی تاقیکردنەوەی بەخۆڕای.
  • باسکردنی گەرەنتی و خزمەتگوزاری بەرهەمەکە.
  • دابینکردنی پلانی گەڕاندنەوەی پارەکەیان ئەگەر پێویست بێت نموونە: “ئەگەر لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا ڕازی نەبوون، دەتوانن بە تەواوی بیگەڕێننەوە، بەبێ هیچ پرسیارێک.”

٥. یارمەتی کڕیار بدە:

  • لە ئامادەکردنی لیستی باشی و خراپی بەرهەمەکات دروست بکات.
  • بەرهەمەکان بەراورد بکە لەگەڵ جێگرەوەکان.
  • باسی ئەنجامی کڕین و نەکڕین بکە پرسیار: “با بیر لەوە بکەینەوە چی دەبێت ئەگەر ئێستا کڕین بکەن، و چی دەبێت ئەگەر چاوەڕێ بکەن؟

٦. دانانی مەودای کاتی گونجاو:

  • ڕێگە بە کڕیار بدە بیر بکاتەوە بەبێ فشاری بۆ بهێنیت.
  • پێشنیاری گەڕانەوە لە کاتی دیاریکراودا بکە. نموونە: ئەگەر بەرهەمەکەتان بە دڵ نەبوو دەتوانین تا ١ مانگ بیگەڕێننەوە و بیگۆڕن.
  • ژمارەی بزنسەکە بە کڕیارەکانت بدە:

 زانیاری زیاتر دابین بکە کات بدە بە کڕیارەکانت بیر بکەنەوە و دوبارە پەیوەندیتان پێوە بکەنەوە. “هیچ پەلەیەک نییە. بیر لە هەموو شتێک بکەنەوە و ئەگەر پرسیارتان هەبوو، ئەو کاتەی بۆتان گوجاوە پەیوەندیم پێوە بکەن.”

٧.  هەوبدە نرخ مەکە بە جێگەی سەنجی کریار بەڵکو بیگۆڕە بەم ٣ خاڵەی خوارەوە:

  • تیشک بخەرە سەر سوودەکان نەک تایبەتمەندییەکانی.
  • پیشان بدە چۆن ژیانی کڕیار باشتر دەکات، چی گۆڕانکارییەک دروست دەکات.
  • باس لەوە بکە کە چۆن تێچووی مانگانەیان کەمتر دەکاتەوە، لە جیاتی بڵێیت: “ئەم ئامێرە ١٠٠٠ دۆلارە” بڵێ: “ئەم ئامێرە نزیکەی ٥٠ دۆلار لە خەرجی کارەبا کەم دەکاتەوە، واتە لە دوو ساڵدا پارەکەی خۆی دەگەڕێنێتەوە بۆ ناو گیرفانتان.

لێرەدا باس لە ٤ نیشانە دەکەین کە ئەگەر هەبوون واتە کڕیار ئامادەی کڕینە:

فێری ناسینەوەی ئەم نیشانانە ببە:

  • کاتێک کڕیارێک بە راستی بیەوێت کڕین بکەت پرسیاری زۆر دەکات دەربارەی وردەکاری بەرهەمەکە.
  • هەروەها کڕیاران دەیانەوێت بزانن ئەم بەرهەمە لە داهاتوودا چۆن بەکاربهێنن.
  • پرسیار دەکەن لەسەر شێوازی گەیاندن و بەستنی بەرهەمەکە.
  • سەیرکردنی وردەکارییەکانی گەرەنتی بەرهەمەکە.

 کاتێک ئەم نیشانانە دەبینن، کڕیارەکان بناسنەوە.

1 Comment.

کۆمێنتێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *