​چۆن داهاتوویەکی سەرکەوتوو بۆخۆمان بنیاد بنێین

زۆربەی گەنجان وا ڕاهاتوون چاوەڕێی دەرفەت بکەن، نەک بەدەستی خۆیان داهاتوو درووستبکەن. بەڵام ڕاستییە تاڵەکە ئەوەیە: “دەرفەت خۆی بەرەوڕووت نایەت، دروست دەکرێت،”

چی بکەین تا خۆمان داهاتووی خۆمان دروست بکەین؟ بە دڵنیایی بۆئەوەی هەمیشە چاوەڕێی بەختی باش نەبیت و تەمەنت بە فیڕۆ بڕوات، پێویستە ئەم ٤ کارەی خوارەوە بکەیت.

١. ​ خەیاڵبین مەبە

​هەمووان دەیانەوێت ببنە خاوەنی سەروەت و ناوبانگ، بەڵام کەم کەس ئامادەیە نرخی ئەو سەرکەوتنە بدات. وەک وتراوە: هەمووان دەیانەوێت بچنە بەهەشت و کەس نایەوێت بمرێت. لە کاتێکدا تا نەمریت، ناچیتە بەهەشت. سەرکەوتن بەدیار سەیری کردنی “ستۆری” خەڵکەوە بەدەست نایەت، بە کارکردنی ڕاستەقینە بەدەست دێت.

  • ​ هەنگاوی کرداریی: وازبهێنە لە گەڕان بەدوای ڕێگای کورت و خێرادا، فێری پیشەیەک ببە کە هاوکاریت بکات گەشە بکەیت.

​٢. ئێستا دەست پێبکە

گەورەترین دوژمنت ئەم ڕستەیە: “بەیانی دەست پێدەکەم”

​نەخۆشییەک هەیە ناوی (Procrastination) یان (کاردواخستن). ئەمە ئەو بکوژە بێدەنگەیە کە تەمەنی گەنجیت لێ دەدزێت.

  • ​ تێبینی: ئەگەر پلانێکت هەبێت و لە ٢٤ کاتژمێری یەکەمدا هەنگاوێکی بچووکی بۆ نەنێیت، ئەوا هەرگیز دەستی پێناکەیت.

​٣.  پارە لە فێربووندا خەرج بکە

خەرجکردن لە فێربوون وەربەرهێنانێکی هەمیشەییە، ئەو زانیارییانەی کە فێری دەبین بەشێکە لە خۆت و هەمیشە لەگەڵت دەمێنێتەوە.

​”ئەگەر شتێک دەکڕیت کە ناتوانێت پارەت بۆ بگەڕێنێتەوە، ئەوا تۆ وەبەرهێنانت نەکردووە، بەڵکو تەنها پارەت بەفیڕۆ داوە.”

​٤.  لێهاتووییەکی پارەپەیداکەر فێرببە

​   لێهاتووی دەرفەتت بۆ دەڕەخسێنێت لە گەشەی بەردەوامدا بیت. قسەیەکی بەناوبانگ هەیە دەڵێت: “ئەگەر دەتەوێت داهاتووت مسۆگەر بکەیت، لێهاتوویەک فێرببە کە ئامێرەکان نەتوانن بە ئاسانی ئەنجامی بدەن.”

​چۆن لەمڕۆوە دەست پێبکەین؟

١. لیستێک دروست بکە لەو شتانەی کە دەبێت بیانسڕیتەوە. بۆ نموونە: گەڕانی بێمانا لە تیک تۆکدا.

٢. بڕیار بدە: ڕۆژانە تەنها ١ کاتژمێر لەو کاتە بدە بە فێربوونی شتێکی نوێ.

٣. بەردەوام بە: سەرکەوتن لە یەک هەفتەدا بە دیار ناکەوێت، بەڵکو لە ئەنجامی سێ مانگ بەردەوامییدا دەردەکەوێت.

تۆ دەبیتە کامەیان؟

ئەو کەسەی لە کۆتایی ساڵدا دەڵێت: “خۆزگە دەستم پێ بکردایە،” یان ئەوەی دەڵێت: “شانازی دەکەم کە دەستم پێکرد”؟

کۆمێنتێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *