٥ هەڵە گەورەکەی فرۆشتن لە پەیجدا چییە؟

هەموو خاوەن پەیجەکان دەیانەوێت لە پەیجەکەیانەوە بفرۆشن و گەشە بکەن، بەڵام دوای ماوەیەک لە پۆستکردن و بڵاوکردنەوەی کاڵاکانیان دەبینن کە نافرۆشێت، فۆڵۆوەرەکانیان ناچالاکن، و کڕیاریان کەمە. هۆکاری ئەمە زۆرجار ئەو هەڵەی گەورانەن کە بەبێ ئاگایی دەیانکەن.

لەم مەقالەیەدا باس لەو ٥ هەڵە گەورەیە دەکەین کە زۆرێک لە پەیجەکان دەیکەن و چۆن دەتوانیت لێیان دوور بکەویتەوە:

١.  تەنها پۆستی فرۆشتنمان لە پەیجەکەمان هەبێت:

ئەمە دەکرێت گەورەترین هەڵە بێت. کاتێک خاوەنی پەیجێک، هەموو پۆستەکانی دەبێتە “بیکڕە، بیکڕە، بیکڕە”  فۆڵۆوەرەکان واز لەو پەیجە دەهێنن.

ڕاستییەک هەیە کە کەم کەس دانی پێدا دەنێت، ئەویش ئەوەیە کە خەڵکی بۆ کڕین نایەنە سۆشیاڵ میدیا بەڵکو دێن کات بەسەر ببەن و بینەری کۆمەڵێک بابەتی سەرگەرمی، فێربوون و هەست بە ئاسودەی بکەن. ئەگەر پەیجەکەت تەنها دوکانی ئۆنلاین بێت، ئەوا تۆ هیچ هۆکارێکت نەداوە بە خەڵک کە فۆڵۆوت بکەن.

چارەسەر: یاسای ٨٠/٢٠ بەکاربهێنە:

سەرەتا بزانین واتای ئەم یاسایە چییە؟ یاسای ٨٠/٢٠ واتە: ئەو پۆستانەی لە پایجەکەماندا دەیکەین، پێویستە بەم شێوازەی خوارەوە بن:

– ٨٠٪ کۆنتێنتی بەسوود، سەرگەرمکەر، یان پەروەردەیی

– ٢٠٪ کۆنتێنتی فرۆشتن و ڕیکلام

٢.  درەنگ وەڵامدانەوەی نامە و کۆمێنتی کڕیاران:

زۆرێک لە پەیجەکان کاڵای جوان و شێوازی وێنەگرتنی زۆر شارەزایانە بەکار دەهێنن، هەندێکیان تەنانەت مۆدێلیش بۆ کاڵاکانیان دەهێنن. بەڵام کاتێک کڕیار پرسیاری لەسەر کاڵاکەیان هەیە و ویستی زانینی وردەکارییەکانیان هەیە، خاوەن پەیجەکە چەندین کاتژمێر وەڵامدانەوەیان دوادەخات و تەنانەت هەندێک جار بە چەندین ڕۆژ وەڵام نادرێنەوە.
لە دنیای سۆشیاڵ میدیادا، خێرایی = متمانە. ئەگەر وەڵامت زوو نەدایەوە، کڕیار دەچێت بۆ پەیجی تر. بازاڕەکە پڕە لە ڕکابەر و هیچ کڕیارێک چاوەڕێی تۆ ناکات.

چارەسەر:

  • هەوڵ بدە کەمتر لە ١ کاتژمێر وەڵام بدەیتەوە
  • وەڵامی ئۆتۆماتیکی دابنێ بۆ ئەو نامانەی زۆر دوبارە دەبنەوە
  • کاتی دیاریکراو بۆ چاودێری پەیامەکان دابنێ

٣.  کوالێتی کەم:

لە سۆشیاڵ میدیادا، ڕۆڵی چاو پێش مێشکە. ئەگەر وێنەکەت تاریک بێت، نووسینەکەت هەڵەی ڕێنووسیی تێدا بێت، یان ڤیدیۆکەت کوالێتی خراپ بێت. کڕیار هەرگیز نایکڕێت، تەنانەت ئەگەر کاڵاکەت باش بێت. چونکە جوان نیشانداننەدانی کاڵاکەمان و بەوەی هەقی خۆی نەدەین بەو کاڵایە، ئەنجامەکەی ناوەڕۆکێکی بێکوالێتی و بەرهەمێکی ماوەیە کە کەس نایکڕێت.

چارەسەر:

  • وێنە و ڤیدیۆکانت با لە ڕووناکییەکی ڕوون و جوان بن.
  • ئاپی دیزاین وەک Canva بەکاربێنە
  • پێش بڵاوکردنەوە چەند جارێک نوسینی سەر ڤیدیۆ یان رەسمەکەت بیخوێنەوە و بزانە هەڵەی ڕێنوسی یاخود هیچ هەڵەیەکی دیکە لە پۆستەکەدا نییە. لەگەڵ خۆت بێ ڕەحم بە.

٤.  دیاری نەکردنی بازاڕی ئامانج:

زۆرێک لە پەیجەکان بەبێ ئەوەی بزانن کڕیارەکەیان کێیە دەست دەکات بە پۆست کردن. ئەگەر نەزانیت کڕیارەکەت چەند ساڵەیە، چی دەیەوێت، کێشەکانی چین، و لەکوێ دەژیێت، ئەوا کۆنتێنتەکەت هیچ کاریگەریێکی نیە. چونکە هەرچەند باش بێت بۆ کەسی شایستە نەنوسراوە.

چارەسەر: لە خۆت بپرسە:

  • کڕیاری من کێیە؟(کێ کڕین لە من دەکات؟)
  • چ کێشەیەکی هەیە کە من دەتوانم چارەی بکەم بۆی؟
  • کاتە بەتاڵەکانی لە کوێ و بەچی بەسەر دەبات؟

کاتێک وەڵامی ئەم پرسیارانەت دۆزیەوە، کۆنتێنتەکەت بە خۆی باشتر دەبێت.

٥.  بەردەوام نەبوون:

بەردەوام نەبوون یەکێکە لەو هەڵانەی کە پەیجەکەت لەناو دەبات. هەندێک کەس هەفتەیەک یان مانگێک پەیجەکەیان زۆر بە بەهێزی دەهێنن و دواتر سارد دەبنەوە وازی لێ دەهێنن، دوای چەند مانگێکیتر بە گڕ و تینەوە دەست پێ دەکەنەوە.
ئەم ناڕێکییە زیانی هەیە بۆ پەیجەکەت چونکە ئەلگۆریز بە ناڕوونی دەبینێت، و فۆڵۆوەرەکانیش وردە وردە کەم دەبنەوە.

چارەسەر:

  • ڕۆژانە یەک پۆست بکە یان جەدوەلێک دابنێ بۆ بڵاوکردنەوەی پۆستەکانت تا کاتەکان لە یاد نەکەیت
  • کۆنتێنت پێش پۆستەکانت وبەرهەمەکانت ئامادە بکە
  • کاتێک نەتوانیت ڕۆژانە پۆست بکەیت، ٣ جار لە هەفتەیەکدا پۆست بکەیت، بەڵام گرنگترین خاڵ ئەوەیە بەردەوام بیت.

کۆتایی:

فرۆشتن لە سۆشیاڵ میدیا زانست و هونەرە بە تێکەڵاوی. ئەگەر لەم ٥ هەڵەیە دووربکەویتەوە، بەزووی جیاوازی لە ژمارەی کڕیارەکانت دەبینیتەوە.

بیرت بێت: کاتێک کەسێل دێت و دەیەوێت کڕینت لا بکات، ئەو کڕێن لە تۆ دەکات و متمانەت پێ دەکات بەوەی بینەری پۆستەکانت بووە، بۆیە پەیجەکەت بکە بە شوێنێک کە سەرچاوەت متمانەی کڕیار بێت.

ئەگەر دەتەوێت بزانیت کە چۆن وا بکەین کڕیار متمانەمان پێ بکات، خوێنەری مەقالەکانی پێشترمان بن.

کۆمێنتێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *