چۆن مامەڵە لەگەڵ کڕیاری ڕاڕا و دوودڵ بکەین؟
یەکێک لە گەورەترین ئاڵەنگاری فرۆشیاران، مامەڵەکردنە لەگەڵ ئەو کڕیارانەی کە دوودڵن و ناتوانن بڕیاری کۆتایی بدەن. ئەم جۆرە کڕیارانە زۆرجار کاتی زۆریان دەوێت، پرسیاری زۆر دەکەن و لە کۆتاییدا ڕەنگە بەبێ کڕین بڕۆن و بەجێمان بهێڵن. بەڵام لەگەڵ ستراتیژی و تێگەیشتنی دروست، دەتوانیت یارمەتیان بدەیت تا بڕیاری دڵنیایانە بدەن و بیانگۆڕیت بۆ کڕیاری ڕازی.
زمانی جەستە لە فرۆشدا
زمانی جەستە یەکێکە لە بەهێزترین ئامرازەکانی پەیوەندیکردنی نێوان فرۆشیار و کڕیار. لە بواری فرۆشدا، فرۆشیار چۆن ڕادەوەستێت، چۆن جووڵەیەک بکات و چۆن سەیری کڕیار بکات، دەکرێت کاریگەری زیاتر هەبێت لە قسەکانی فرۆشیارەکە خۆی. توێژینەوەکان دەریدەخەن کە نزیکەی ٥٥٪ لە پەیوەندیکردنەکانمان لە ڕێگەی زمانی جەستەوە ڕوودەدات، لە کاتێکدا تەنها ٧٪ لە ڕێگەی وشەکانەوەیە.
مارکێتینگ لە کوردستان
لە دەیەی ڕابردوودا، هەرێمی کوردستان گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی بەخۆیەوە بینیوە لە بواری بازرگانی و ئابووریدا. ئەم گۆڕانکارییە تەنها لە دروستکردنی باڵەخانە و کردنەوەی مۆڵەکاندا قەتیس نەماوە، بەڵکو شێوازی گەیشتن بە کڕیار و هونەری “مارکێتینگ”یشی گۆڕیوە. ئەمڕۆ مارکێتینگ لە کوردستان تەنها بەکارهێنانی کارت و بڵاوکردنەوەی نامیلکە نییە، بەڵکو بووەتە زانستێک کە تێکەڵە
بۆچی هەندێک فرۆشیار ناتوانن کاڵاکانیان بفرۆشن، سەرەڕای کوالێتی بارهەمەکانیان؟
فرۆشتن تەنها پەیوەست نییە بە کوالێتی کاڵا. زۆر جار فرۆشیاران سەریان دەسوڕمێت کە بۆچی کاڵاکانیان کە کوالێتییان باشە نافرۆشرێن، لە کاتێکدا کاڵای کوالێتی کەمتر لە بازاڕدا زۆر باشتر دەفرۆشرێن.
چۆن بتوانین لە سایکۆلۆژیای کڕیار تێبگەین؟
سایکۆلۆژیای کڕیار بوارێکی گرنگە لە بزنس و بازاڕگەریدا کە لێکۆڵینەوە لەوە دەکات کە چۆن مرۆڤەکان بڕیاری کڕین دەدەن و چی وایان لێدەکات بەرهەم یان خزمەتگوزاریەک هەڵبژێرن. تێگەشتن لەم زانستە دەتوانێ یارمەتی فرۆشیاران بدات بۆ دروستکردنی ستراتیژی کاریگەرتر و دابینکردنی ئەزموونێکی باشتر بۆ کڕیارەکان.