لەمڕۆدا جیاوازبوون بووەتە تەحەدایەک بۆ بزنسەکان کە کڕیارەکانیان ڕابکێشن تا خۆیان تا لە شتێکی جیاوازەوە خۆیان لە ڕکابەرەکانیان جیا بکەنەوە. لە کاتێکدا هەوڵدان بۆ جیاوازبوون خاڵێکی هاوبەشە لەنێوان هەموو خاوەنکارەکان، بەڵام تەنها ئەوە بەس نییە کە خۆمان لە کەسانی دیکە جیا بکەینەوە. کلیلەکە لە دابینکردنی “کاڵایەکی قسەهێن”دایە، شتێک کە ببێتە هۆی گفتوگۆ لەناو خەڵک و کاریگەرییان لەسەر دروستبکات.
لەم مەقالەیەی ئەمڕۆدا بنەمای “مانگای مۆر” دەخەینەڕوو. کە پەیڕەوکردنی ئەم ستراتیژییە دەتوانێت بزنسەکەت بگۆڕێت. با زیاتر باسی ئەم بابەتە بکەین. بەڵام با لێرەدا شێک بڵێین: مانگای مۆر بۆ ئەو خاوەنکارانەیە کە لە بوارەکەی خۆیاندا قاڵ بوونەتەوە و چەندین ساڵە لە هەمان بواردا کاردەکەن، نەوەک بۆ کەسێکی سەرەتایی. ئێستاش با بەردەوام بین.
ئەم یاسایە بریتییە لە هێزی بەبازاڕکردنی زارەکی و فرۆشتنی ئەزموونەکە لەبری بەرهەمەکە. بە واتایەکی تر، پێویستت بە کاڵای جیاواز هەیە تا بتوانیت لە کێبڕکێکەدا براوە بیت.
مانگای وەنەوشەیی، بە سادەیی، شتێکە کە کڕیاران کە بەڕاستی دەیانەوێت باسی بکەن. ئەنجامەکەشی ئەوەیە کە ئێمە لە کەسانی تر جیاوازتر دەبین و دەبینە خاوەنی براند، چونکە خەڵک باسی ئێمە دەکەن.
نەک تەنها مانگایەکی مۆر، مانگایەکی مۆری مشتومڕاوی
هەموو کەسێک هەوڵدەدات جیاوازی لە کارەکەیدا بکات، بەڵام تەنها هەوڵدان بۆ جیاوازبوون بەس نییە. دەبێت ئۆفەرێک یان بەرهەمێک دابنێیت کە خەڵک قسەی لەبارەوە بکەن. ئەگەر کڕیارەکانت بەها و گرنگییان لە کاڵاکەتدا دۆزیەوە، دەتوانین بڵێین گرنگە. سەرگرتنی یاساکە تەنها لەسەر ئەوە وەستاوە خەڵک قسە لەسەر بەرهەمەکەت بکەن. کەوایە تێگەیشتین مانگای مۆر بریتییە لە پێشکەشکردنی شتێکی سەرنجڕاکێش بە کڕیاران کە دەیانەوێت لەگەڵ (هاوڕێ، خوشک و برا، ناسراو، خزم)ـەکانیان هاوبەشی بکەن.
کاڵا پێش بەبازاڕکردن
لەکاتی داڕشتنی ستراتیژی بەبازاڕكردنی کاڵاکانتدا، ئەوەت لەبیربێت کە ئامانجەکە دەبێت ئەوە بێت کە سەرنجت لەسەر خزمەتکردنی کڕیار بێت، نەک تەنها فرۆشتنی بەرهەمێک. تەنانەت باشترین بەرهەمەکانیش پێویستیان بە قسەی بەهێز هەیە بۆ ئەوەی بچنە ناو خەڵکەوە. پێویستە کڕیار ئەوەندە سەرسام بکەیت بە کاڵاکەت کە نەتوانێت واز لە قسەکردن، بیرکردنەوە، گوێگرتن بهێنێت لەبارەی کاڵاکەتەوە.
پێشنیار بەهێزترە لە ڕیکلام
ئەو براندانەی کە لەم ساڵانەی دواییدا گەشەیەکی بەرچاویان کردووە وەک ماکدۆناڵز، ڕۆلێکس، ئەپڵ و هاوشێوەکانیان. دەزانیت کە ئەم براندانە بۆ بەناوبانگبوون پێویستیان بە ڕیکلامکردن نەبووە؟ بەڵکو ئەوان زۆرتر پشتیان بە بەبازاڕکردنی زارەکی بەستووە، شتێکی سەرنجڕاکێشیان بە بەکارهێنەران داوە کە لەگەڵ هاوڕێکانیاندا باسی بکەن. ئەم هاوکێشەیە بەردەوام بوو و لەکۆتاییدا براندێکی دروستکرد.
ئەزموون بفرۆشە نەک کاڵا
لەبیرت بێت کە لە کۆتاییدا کڕیارەکانت بەدوای ئەزموونی لەبیرنەکراودا دەگەڕێن نەک تەنها کاڵایەکی وشک. ئەزموونێکی سەرنجڕاکێشیان بۆ دروست بکە. با کاڵاکانت بەجۆرێک بێت کە بە تامەزرۆییەوە لەگەڵ کەسانی دەوروبەریان باسی بکەن و شانازی بەوەوە بکەن کە کاڵایەکیان لە تۆ کڕیوە.
مانگایەکی مۆر بە!
ئامانج نابێت تەنها ئەوە بێت کە بزنسێکت هەبێت. دەبێت مانگایەکی مۆر بیت. کاڵایەک بخەرە بازاڕەوە کە ئەزموونێکی چێژبەخش بۆ کڕیار دروست بکات، لەبیرنەکراو بێت و گفتوگۆ دروستبکات و کۆمەڵگەیەک لە کڕیارت بۆ دروستبکات. ئەمە ئەو جۆرە بەبازاڕکردنەیە کە براندە گەورەکانی جیهانی لە قاڵب داوە. ئەو مانگا مۆرە جیاوازە بە کە هەمووان باسی بکەن. ئەوەندە بەسە بۆ ئەوەی بزنسەکەت گەشە بکات!
داواکردنی کتێبەکانمان
ئامادەکردن: ستافی کارسازی شادمان