دووهێندکردنی فرۆش

دوو  ڕێگا بۆ زیادکردنی فرۆش بە خێرایی

4.1
(33)

 

ئەگەر بزنسێکت دەستپێکردووە و توانیوتە هەندێک کڕیار لە خۆت کۆبکەیتەوە، ئەوا دەتوانیت ئاستی فرۆشت زیاد بکرێت. گرنگ ئەوەیە کە ڕێگای دروست بەکاربهێنرێت بۆ زیادکردنی فرۆش. هەندێک لەو شێوازانە دەستبەجێ فرۆش زیاد دەکەن. ئێستا باسی چوار شێواز دەکەین.

 

 

١. شتێکی بەنرخ بدە کڕیارەکانت کە تێچووی زۆری نەبێت.

بۆ نمونە گەر تۆ دوکانی مۆبایلت هەیە، دەتوانیت بۆ هەر مۆبایلێک کە دەیفرۆشیت، کەڤەر و درعی مۆبایلەکە بکەیت بە خۆڕایی بۆ ماوەیەکی دیاریکراو. یان دەتوانیت کتێبێکی کورت بە شێوەی PDF بکەیت بە دیاری کە دوای هەر کڕینێک بینێریت بۆ ئیمەیڵی کڕیارەکە، ئەمەش تێچووی زۆری نابێت و فرۆش زیاد دەکات. ئەگەر بەرهەمێک دەفرۆشیت کە بەکارهێنانی زۆر ئاسان نییە، دەتوانیت چۆنیەتی بەکارهێنانی ئامێرەکە ڕوون بکەیتەوە و وەک دەنگ هەڵیبگریت. پاشان ڕێنماییە دەنگیەکە بنێریت بۆ کڕیارەکە. دڵنیابە کە کڕیارەکان باسی بزنسەکەت بۆ کەسانی تر دەکەن. گرنگ ئەوەیە کڕیاران بیربخەینەوە کە تا کاتێکی دیاریکراو ئەو خەڵاتانە بەردەستن. بەم شێوەیە فرۆشەکانت یەکسەر زیاد دەکات.

 

 

٢. هەرگیز داشکاندن مەکە!

داشکاندن یەکێکە لە مەسرەفە شاراوەکانی هەر بزنسێک کە لە زۆربەی حاڵەتەکاندا گرنگی پێنادرێت. لەبری ئەوەی داشکاندن بکەیت، دیارییەک بدە بە کڕیار کە یەکسانە بە بڕی داشکاندنەکە.

بۆ نموونە: ئەگەر بەرهەمێکت بە ١٠ هەزار دینار فرۆشت و کڕیارەکە داوای داشکاندنی کرد، ئەوا دیارییەکی هەزار دیناری پێ بدە. بەم کارە لەبری یەک بەرهەم دوو بەرهەمت فرۆشتووە. چێژی وەرگرتنی داشکاندن زۆر زوو لەبیر دەچێتەوە، بەڵام دیارییەکە بۆ ماوەیەکی زۆر لە مێشکی کڕیاردا دەمێنێتەوە و دەبێتە بیانوو بۆ ئەوەی ئەمە بۆ کەسانی دیکە ڕوون بکاتەوە؛ بۆیە سەیری داشکاندنەکە بکە وەک تێچوون و زیانێکی جددی بۆ کارەکەت.

تاچەند بەسوودبوو؟

لە 1 تا 5

نمرەی ناوەند 4.1 / 5. ژمارەی هەڵسەنگاندن 33

کۆمێنتەکانی “دوو  ڕێگا بۆ زیادکردنی فرۆش بە خێرایی

کۆمێنتێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *